4/5/2019 09:12 AM

یۆڤانتۆس بە گۆڵێك یەكسان بوو

لە یارییەكانی هەفتەی 35ی خولی ئیتاڵی كەناسراوە بە سێریا ئەی یانەی یۆڤانتۆس لە نێو یاریگای خۆیدا پێشوازی لە یانەی تۆرینۆی كردو یارییەكەیان بەیەكسان بوون كۆتایی پێهێنا.


لەویارییەدا كە یانەی یۆڤانتۆس بەهۆی یەكلایكردنەوەی نازناوەكە چەندین یاریزانی پێكهاتەی سەرەكی دورخستبویەوە بەڵام توانیان بە گۆڵێكی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەنجامەكە یەكسان بكەنەوە لەخولەكی 84 دا كە پێشتر یاریزان ساسا لۆ كیج لە یانەی تۆرینۆ توانی بوی یانەكەی بە كۆڵێك لەخولەكی 18ی گێمی یەكەمدا پێش بخات.


بەو ئەنجامەش یانەی یۆڤانتۆس سەرەرای بەدەست هێنانی نازناوەكە خاڵەكانی بەرز كردەوە بۆ  89 خاڵ و یانەی تۆرینۆ بە 57 خاڵ لە پلەی شەشەمدایە .




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved