30/3/2020 01:08 PM

ناساندنی نووسەران- چینۆ ئاچێبێ

ئەم نووسەرە ساڵی 1930 لەدایکووبووە و 21ـی 3ـی 2013ـدا کۆچی دوایی کردووە. ئاچێبێ یەکێک لە گەورەترین نووسەرانی کیشوەری ئەفریقایە و پێی دەگوترێ "دامەزرێنەری ئەدەبیاتی ئەفریقایی لە زمانی ئینگلیزیدا"، هەروەها پێی دەگوترێ "باوکی ئەدەبیاتی رەش".
ئاچێبێ لە یەکێک لە شارەکانی رۆژهەڵاتی نیجەریە بەناوی "ئەگیدی" کە زمانەکەیان "ئیگبۆ"ـیە لەدایکبووە. ئەم نووسەرە لە کارەکانیدا هەوڵ ئەدات کۆمەڵگەی "ئیگبۆ-زمان" وێنا بکات. وادیارە لەم ناوچەیە چەندین فەرهەنگ و زمان و ئایینی جیاواز بە ئاشتی پێکەوە ژیاون و نووسەریش بە زیرەکی ئەم رەنگاڵەبوونەی لە کتێبەکانیدا نواندۆتەوە.
"هەموو شتێک ئەرووخێت/ Things Fall Apart"، "ئیتر ئارامی بوونی نییە/ No Longer at Ease" و "پیاوی خەڵکی/ A Man of the People" بەشێکن لە رۆمانەکانی ئەم نووسەرە. "رێگای پیاوانی مردوو/ Dead Men's Path" و "هێلکەی قوربانی و چەند چیرۆکیتر/ The Sacrificial Egg and Other Stories" بەشێکن لە کۆمەڵەچیرۆکەکانی ئاچێبێی گەورە.
چینۆ ئاچێبێ رۆژی هەینی، رێکەوتی 21ـی مارسی 2013 لە نەخۆشخانەیەکی شاری بۆستۆنی ویلایەتی ماساچۆسێتی ئەمریکا لەتەمەنی 83 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و پاش دوو مانگ تەرمەکەیان گەڕاندەوە بۆ زێدەکەی خۆی و لەوێ ناشتیان.

 

سەرچاوە: wikipedia

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved