لە دوا یاری قۆناغی 16ی مۆندیالی روسیادا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا رووبەرووی كۆڵومبیا بویەوە.
لەیارییەكەدا هاری كین توانی گۆڵی پێشكەوتن بۆ ئینگلیزییەكان تۆمار بكات بەڵام پێش ئەوەی یاری كۆتایی پێبێت مینای بەرگریكاری كۆڵومبیا توانی لە خولەكی 87 دا ئەنجامەكە یەكسان بكاتەوەو یارییەكە لە كاتی یاسایی بە یەكسان بوون كۆتایی پێبێت.
لە گێمە زیادكراوەكاندا هەردوولا گۆڵەكەیان بەخاوێنی هێشتەوە بۆیە دادوەر پەنای بردە بە لێدانە یەكلا كەرەوەكان و ئینگلتەرا توانی بە 4 گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ سەركەوتن تۆمار بكات و خۆی بگەیەنێتە قۆناغی هەشتی مۆندیال كە لەو قۆناغەدا بەرامبەر سوید یاری دەكات.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure