به‌رپرسێكی روسیا ئاشكرایكردووه كه قه‌ته‌ر بڕی 200 ملیار دۆلار بۆ به‌ڕێوه‌بردنی جامی جیهانی 2022 ته‌رخان ده‌كات. باڵیۆزی روسیا له قه‌ته‌ر ڕایگه‌یاندووه كه ده‌وحه به‌نیازه جامی جیهانی 2022 به باشترین شێوه به‌ڕێوه‌ببات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕی 200 ملیار دۆلار ته‌رخان ده‌كات. جامی جیهانی 2018 له وڵاتی روسیا به‌ڕێوه‌چوو و به وته‌ی به‌رپرسانی فیفا روسیا خانه‌خوێیه‌كی زۆرباش بووه‌و به جوانترین شێوه جامی جیهانی به‌ڕێوه‌بردووه‌و میواندارییه‌كی باش له هه‌ڵبژارده‌كان و هانده‌ران و گه‌شتیاران كردووه‌و ئیمكاناتێكی زۆری بۆ جامی جیهانی ته‌رخان كردووه. خاك - س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure