4/9/2018 10:25 AM

ده‌ستپێكردنی فێستسڤاڵی جیهانی بۆ یارییه‌ خێڵه‌كیه‌كان

كۆماری قیرغیزستان، سێهه‌م خولی  فێستیڤاڵی یارییه‌ خێڵه‌كیه‌ جیهانییه‌كانی كرده‌وه‌، كه‌ پرۆژه‌یه‌كی گرنگه‌ بۆ كۆچبه‌ره‌كان و گرنگی پاراستنی كه‌لتوورو زیندوكردنه‌وه‌ی دابونه‌ریت و وه‌رزشی گه‌له‌ جیاوازه‌كانه‌.

خولی یارییه‌كان پێكهاتووه‌ له‌ كێبڕكێی نێوان 23 جۆری جیاوازی یاری وه‌رزشی جۆراوجۆر به‌ كلتوری جیاوازی جیهانه‌وه‌، له‌نێویدا زۆرانبازی و تیرهاوێژی و ئه‌سپسواری.

هه‌روه‌ها چه‌ندین تیمی ئه‌سپسواری جیهانی كێبڕكێی یاری كۆك بۆرۆ ده‌كه‌ن، كه‌ یارییه‌كی به‌ناوبانگی قیرغیزستانه‌ء بنه‌ماكه‌ی ئه‌وه‌یه‌ زۆرترین خاڵ تۆماربكه‌یت به‌ هه‌ڵگرتنی لاشه‌ی بزنێك و بیخه‌یته‌ شوێنی ئامانجی تیمی كێبڕكێ كاره‌وه‌.

هه‌روه‌ها فێستیڤاڵه‌كه‌ به‌ هۆكارێكی باش ده‌زانرێت بۆ یه‌كتربینین و گفتوگۆكردنی نێوان كه‌لتوورو ئایینه‌ جیاوازه‌كان و هه‌لێكی باشه‌ بۆ گفتوگۆی نێوان شارستانیه‌ت و یارمه‌تیدانی یه‌كتری و بنیانتنانی هاوڕێیه‌تی و ئاشتی له‌نێوان گه‌له‌كاندا.

به‌ڵام گرنگی و ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌و فێستیڤاڵه‌، پاراستنی كه‌لتوورو زیندوكردنه‌وه‌یه‌تی و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی كه‌لتووری گه‌له‌كانه‌ له‌ جیهاندا.

یه‌كه‌م خولی ئه‌م فێستیڤاڵه‌ ساڵی 2014 ئه‌نجامدراو دووه‌م خولی ساڵی 2016 كه‌ هه‌لێكیشه‌ بۆ نوێكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی  نێوان به‌شداربووه‌كان له‌ چه‌ندین شوێنی جۆراوجۆری جیهان، كه‌ له‌وێدا ئاماده‌ن و هه‌ریه‌ك شانازی به‌ كه‌لتوورو دابونه‌ریتی خۆیه‌وه‌ ده‌كات.

خاك - كاروان محەمەد
س: سكای نیوز











زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved