ئەرنستۆ ڤالڤێردی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لە لێدوانێكیدا پێش یاری بانەكەی بەرامبەر یانەی تۆتنهام لە یانە پاڵەوانەكاندا رای گەیاند"كە یانەی بەرشەلۆنە بۆ بردنەوە رووی لە ئینگلتەرا كردووە ."
ئەو راهێنەرەكە لە ماوەی سێ یاری رابردوودا لەگەڵ بەرشەلۆنە هیچ یارییەكی نەبردووەتەوە دەڵێت "دڵنیام لە ئاستی بەتوانایی یاریزانەكانم وهیوادارم بردنەوە تۆمار بكەین لە یارییەكەی ئەمشەو ".
بریارە ئەمشەو لە یارییەكانی چامپیۆنزلیگ یانەی بەرشلۆنە لەدەرەوەی یاریگای خۆی رووبەرووی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی ببیـتەوە .
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure