لە میانی یارییەكانی هەفتەی 15ی خولی ئیتاڵی یانەی یۆڤانتۆس لە نێو یاریگای خۆیدا پێشوازی لە یانەی ئەنتەر میلان كرد لە یاری لوتكەی هەفتە.
یانەی ئەنتەر میلان لە سەرەتای یارییەكەدا توانی كۆنترۆڵی یاریگا بكات بەڵام نەیان توانی گۆڵ تۆمار بكەن بەهۆی بەهێزی هێڵی بەرگری یانەی یۆڤانتۆسەوە بۆیە گێمی یەكەم بە بێ گۆڵ بۆ هەردولا كۆتایی هات. لە گێمی دووەمداو لەخولەكی 66 دا مانزۆ كیچ لە یانەی یۆڤی توانی تاكە گۆڵی یارییەكەو گۆَڵی سی َخاڵی یارییەكە تۆمار بكات.
ئەنجامی یارییەكەش هەتا كۆتایی بەو ئەنجامە مایەوەو یۆڤی توانی سێ خاڵی گرنگ بەدەست بهێنێت و بە 43 خاڵ لە پێشەنگی خولەكە بمێنێتەوە, یانەی ئەنتەر میلانیش بە 29 خاڵ و لە پلەی چوارەم مایەوە .
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure