له ساڵی 2018دا فرۆشتنی ئۆتۆمبێله‌كان له‌مپه‌ری 70 ملیۆن ئۆتۆمبێلی تێپه‌ڕاند كه له چاره‌كی سێیه‌می ئه‌مساڵدا فرۆشراون، هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێت به كۆتاییهاتنی ئه‌مساڵ رێژه‌كه بگاته 100 ملیۆن ئۆتۆمبێل. یه‌كه‌م: ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی پڕ فرۆشترین بوون: ئۆتۆمبێلی تویۆتا كرۆلا پرفۆرشترینی ساڵی 2018 بووه، كه كۆمپانیا ژاپۆنیه‌كه توانیویه‌تی 900 هه‌زار دانه‌ی لێبفرۆشێت، ئه‌و ئۆتۆمبێله له سه‌رانسه‌ری جیهاندا خاوه‌ن كڕیارێكی زۆره كه نرخه‌كه‌ی له 18 هه‌زار دۆلاره‌وه ده‌ستپێده‌كات. ئۆتۆمبێلی فۆرد له جۆری (ئێف سیریز) به فرۆشتنی 813 هه‌زار دانه توانیویه‌تی پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ستبهێنێت. تویۆتا (راف4) توانیویه‌تی له ساڵی 2018دا پێش هه‌موو ئۆتۆمبێله ده‌بڵ ئه‌كسله‌كان كه‌وتووه‌و پله‌ی سێیه‌می وه‌رگرتووه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات 632 هه‌زار ئۆتۆمبیڵی لێفرۆشرا. ئۆتۆمبێلی (هۆندا- سیفیك)ی ژاپۆنی به فرۆشتنی 631 هه‌زار دانه پله‌ی چواره‌می وه‌رگرتووه. به‌ڵام ئۆتۆمبێلی ڤۆڵكسڤاگن گۆڵف پاشه‌كشێی كردووه بۆ پله‌ی پێنجه‌م، چونكه له ساڵی 2017دا له پله‌ی سێیه‌مدا بوو. له‌نێوان ئۆتۆمبێله گرانبه‌هاو كه‌شخه‌كان، ئۆتۆمبێلی مارسیدس سی كلاس توانیویه‌تی به‌رگری له پله‌ی خۆی بكات و له‌ريزی (20) ئۆتۆمبێله پڕ فرۆشراوه‌كان بمێنێته‌وه. دووه‌م: ئه‌و كۆمپانیایه‌نه‌ی پڕ فرۆشترین بوون: كۆمپانیای ڤۆڵكسڤاگنی ئه‌ڵمانی توانیویه‌تی به‌رگری له پله‌ی یه‌كه‌می بكات له‌سه‌ر ئاستی پڕفرۆش‌ترین كۆمپانیا بمێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی توانی له 2018دا 9 ملیار دانه بفرۆشێت پێشئه‌وه‌ی بچێته چاره‌كی چواره‌می ئه‌مساڵه‌وه. گروپی ڤۆڵكسڤاگن ئۆتۆمبێله‌كانی ڤۆڵكسڤاگن، ئه‌ودی، پۆرش، بۆگاتی، لامبۆرگینی، سیات، سكۆداو بێنتلی له‌خۆده‌گرێت. دوای ئه‌وه‌ش (یه‌كێتی) نیسان و رینۆ له پله‌ی دووه‌مدان به فرۆشتنی 8.5 ملیۆن دانه، ئه‌م گروپه ئۆتۆمبێله‌كانی نیسان و رینۆ، میتسۆبۆشی و ئینفینتی، لادا وداتسن له‌خۆده‌گرێت. كۆمپانیای تویۆتا كه ئۆتۆمبێله‌كانی تویۆتاو لێگزس و سیۆن له‌خۆده‌گرێت له پله‌ی سێیه‌مدایه‌و جیاوازيیه‌كی كه‌می له‌گه‌ڵ نیسان و رێنۆدا هه‌یه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای جه‌نراڵ مۆتۆرز له قازانجدا پاشه‌كشێی كردووه، به‌ڵام توانیویه‌تی به‌رگری له پله‌ی چواره‌می بكات، ئه‌م كۆمپانیایه ئۆتۆمبێله‌كانی شۆفرلێت، جی ئێم سی، بیویك و كادیلاك له‌خۆده‌گرێت. گروپی هیوندای كۆریا پله‌ی پێنجه‌می پڕ فرۆشترین كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێلی وه‌رگرتووه. خاك - و/ گۆران قادر س/ skynews
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure