كۆمپانیای هواوی چینی مۆبایله هه‌رزانه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنا كه سه‌رباری چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی سه‌رده‌میانه نرخه‌كه‌ی ته‌نها 169 دۆلاره‌و به‌مزووانه بۆ بازاڕه‌كانی جیهانی ده‌نێرێت. مۆبایله نوێیه‌كه‌ی هواوی ناوی (وای 7 پرۆ)یه كه چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی گرنگی له‌خۆگرتووه، له‌وانه خێرایی پرۆسێسه‌ره‌كه‌ی 1.8 گێگاهێرترزهو له جۆری( سنابدراگۆن450)ه. هه‌روه‌ها قه‌باره‌ی میمۆری ناوه‌كییه‌كه‌ی 3 گێگابایته، له‌گه‌ڵ بوونی میمۆرییه‌كی ده‌ره‌كی كه 32 گێگابایته، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌توانرێت ئه‌م میۆرییه له‌ڕێگه‌ی ده‌رچه‌ی (SD) بگۆڕدرێت و بكرێته میمۆرییه‌ك كه قه‌باره‌كه‌ی تا 512 گێگابایت بێت. وای 7 پرۆ به سیستمی كارپێكه‌ری ئه‌ندرۆید 8.1 كارده‌كات، هاوكات توانای پاتریه‌كه‌ی 4 هه‌زار میللی ئه‌مپێره له سه‌عاتێكدا. سه‌باره‌ت به توانای چركاندنی وێنه‌ش، ئه‌وا ئه‌م مۆبایله كامێرای پێشه‌وه‌ی ڕوونماكهی 16 مێگاپێكسڵه له‌گه‌ڵ بوونی فلاشی LED بۆ ڕووناكی زیاتری وێنه‌كانی. وای 7 پرۆ ئێستا له بازاڕه‌كانی ڤێتنام به 169 دۆلاری ئه‌مریكی ده‌فرۆرشرێت و به‌منزیكانه‌ش ده‌نێردرێت بۆ هه‌موو بازاڕه‌كانی جیهان. خاك – و/ گۆران قادر س: sky news
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure