5/1/2019 10:03 AM

مۆبایله‌كان چۆن له‌ساڵی 2019 دا ژیانمان ده‌گۆڕن؟

ساڵی 2018 به‌گشتی ساڵێكی زۆر سه‌رنجڕاكێش نه‌بوو بۆ ته‌كنۆلۆژیی مۆبایل. پێشوازییه‌كی ئه‌وتۆ له‌ سمارتفۆنه‌كانی سامسۆنگ نه‌كراو ئایفۆنیش چیتر ژماره‌ی ئه‌و ته‌له‌فۆنانه‌ی ئاشكرا نه‌كرد كه‌ ده‌یفرۆشێت. هۆكارێكی ئه‌م پێشوازی نه‌كردنه‌ ئه‌وه‌بوو كه‌ نوێكاری زۆر له‌ ته‌له‌فۆنه‌كدا له‌ئارادا نه‌بوو، به‌ڵام پێده‌چێت ساڵی 2019 ساڵێكی جیاواز بێت. دوو تایبه‌تمه‌ندی سه‌رسووڕهێنه‌ر كه‌ جێگه‌ی باسن هاتنی ئینته‌رنێتی 5G و مۆبایلی نووشتاوه‌یه‌.

پانتایی باندی زۆر، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێراو توانایی كۆنترۆڵی چه‌ندین ئامێر له‌ڕێگه‌ی هێڵی په‌یوه‌ندی جیاجیاوه‌ ئه‌و شتانه‌ن كه‌ 5G له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌یهێنێت و ژیانمان ده‌گۆڕێت. هێشتا ڕوون نییه‌ كام كۆمپانیا ده‌بێته‌ پێشه‌نگی به‌ده‌ستخستنی ئه‌م ته‌كنۆلۆژییه‌. تی-مۆبایل كه‌ كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانییه‌ ده‌ڵێت كه‌ تا 2020 تۆڕی 5G له‌ سه‌رانسه‌ری وڵاتدا دابینده‌كات. سامسۆنگیش ده‌ڵێت كه‌ له‌ چه‌ندین به‌رهه‌میاندا 5G به‌رده‌ست ده‌خه‌ن له‌وانه‌ له‌ وه‌شانێكی تایبه‌تی گالاكسی  s10دا. وان پڵه‌سیش ده‌ڵێت كه‌ چاوه‌ڕێ ده‌كات له‌ پێشه‌نگه‌كان بێت، سپرینت و ئێڵ.جی ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ یه‌كه‌م ته‌له‌فۆنی زیره‌كی 5G له‌ ئه‌مریكادا ده‌خه‌نه‌ بازاڕه‌وه‌.

ته‌له‌فۆنی نووشتاوه‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێی دیزاینی مۆبایله‌كان ده‌بێت. سامسۆنگ زانیارییه‌كی كورتی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دیزاینی ته‌له‌فۆنه‌ نووشتاوه‌كانیان پێشكه‌شكردو ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ كه‌ له‌ ساڵی داهاتوودا نموونه‌ی ڕاسته‌قینه‌یان ببینین. ڕه‌نگه‌ سامسۆنگ له‌م شته‌دا ته‌نیا نه‌بێت، فلێكس پای، به‌رهه‌می ڕۆیۆڵ (Royole) یه‌كه‌م ته‌له‌فۆنی نووشتاوه‌ ده‌بێت كه‌ ڕه‌وانه‌ی بازاڕ ده‌كرێت، هه‌رچه‌ند پێناچێت كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی چین ئه‌م به‌رهه‌مه‌ ده‌ستبكه‌وێت. هواوی و لێنۆڤۆش هه‌روه‌ها له‌و كۆمپانیایه‌ن كه‌ له‌سه‌ر ئه‌م ته‌كنۆلۆژییه‌ كارده‌كه‌ن.

خاك – سه‌مه‌د كورده‌




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved