كه‌پسولێكی ئاسمانیی چین، به سه‌ركه‌وتوویی له‌سه‌ر ڕووه تاریكه‌كه‌ی مانگ نیشته‌وه و ده‌ستی كرد به لێكۆڵینه‌وه‌كانی. ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو و له ده‌ستپێكی ساڵی نوێ‌دا هه‌واڵێكی سه‌رنجڕاكێش به جیهاندا بڵاوبووه‌وه، ئه‌ویش نیشتنه‌وه‌ی كه‌پسولی (چانگ ئێ- 4)ی سه‌ر به ئاژانسی فه‌زایی چین بوو له‌سه‌ر ڕووه تاریكه‌كه‌ی مانگ، به‌مه‌ش ئه‌و كه‌پسوله بووه یه‌كه‌مین ئامێر و دۆزره‌وه‌ی فه‌زایی كه بێ كێشه له‌سه‌ر ئه‌و ڕووه‌ی مانگ بنیشێته‌وه كه له زه‌وییه‌وه نابینرێت. له‌مباره‌یه‌وه ئاژانسی فه‌زایی چین ئاشكرایكرد، ئه‌و كه‌پسوله كه ئامێرێكی نیشتنه‌وه و ئامێرێكی گه‌ڕانی لێبهستراوه له هێڵی درێژیی 177.6 پله‌ی خۆرهه‌ڵات و هێڵی پانی 45.5 پله‌ی باشور له‌وپه‌ڕی مانگه‌وه نیشتووه‌ته‌وه . پێشتر و له 7ی دیسه‌مبه‌ری ساڵی 2018دا ئه‌و كه‌پسوله له فرۆكه‌خانه‌ی فه‌زایی هه‌رێمی سیشوانی باشوری خۆرئاوای چینه‌وه به‌ره‌و مانگ هه‌ڵدرا و به‌و مه‌به‌سته‌ی ئه‌و كه‌پسوله له‌سه‌ر ڕووه تاریكه‌كه‌ی مانگ بنیشێته‌وه . زانایانی فه‌زایی چین دوپاتیانكرده‌وه كه هه‌ڵدانی ئه‌و كه‌پسوله ده‌ستپێكێكی باش ده‌بێت بۆ كاره‌كانی دیكه‌یان له بواری فه‌زا و گه‌ڕان به دوای نهێنییه‌كانی گه‌ردون. سه‌رچاوه: اخبار العالم
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure