ئه‌ندازیار ره‌نج شێخه چۆنتی دروست كردنی كۆنكرێت له كوردستان ؟خاسییه‌ته چاك و خراپه‌كانی چین ؟ ده‌توانیت به‌بڕێكی كه‌م له پاره كۆنكرێتێكی باش پێك بهێنیت ؟ گۆرانكاری تۆپۆگرافیا و كه‌ش و هه‌وا پێویستی به لێكۆڵینه‌وه و گۆرانكاری ریشه‌یی نییه له كه‌ره‌سته‌كانی كۆنكرێت ؟ زۆری كارگه‌ی كۆنكرێت و به‌بازاڕكردنی كۆنكرێتی ئاماده‌كراو چی زیانێكی ده‌بێت بۆ خه‌ڵكی ؟
له كوردستان به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌ره‌سته‌كانی بیناسازی ئه‌وه‌نده‌ی بۆ خۆ دهوڵهمهنكردن به‌كار دێت ئه‌وه‌نده به‌ها زانستیكانیان له‌به‌ر چاو نه‌گیراوه ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه پرۆژه ههڵتۆقیوهكانمان زۆربه‌یان له‌لایه‌ن كه‌سانی نازانستی و نائهندازیاری به‌ڕێوه ده‌بردرێت. هه‌موو پرۆژه‌یه‌ك پێویستی به كه‌سانی به ئه‌زموون و شاره‌زا هه‌یه كه هه‌م له به‌ها زانستیه نوێگهریهكان ئاگادار بێت و هه‌م ئه‌زموونێكی به‌رچاوی هه‌بێت له كاری درووستكردنی بینا و هه‌روه‌ها له كه‌ره‌سته‌كانی بیناسازیشدا شاره‌زایه‌كی باشی هه‌بووبێت. كه‌ره‌سته‌یه‌كی تازه له دوونیای عه‌وله‌مه له‌م ١٥-٢٠ ساڵه‌ی پێشوتردا هاته دنیای كۆنكرێت و ئه‌ندازیارییه‌وه كه نه‌ك یه‌ك جار شێوازێكی تازه بوو بۆ كوردستان به‌ڵكوو تا راده‌یه‌كیش خه‌ڵكانێك بروایان به توانای ئه‌م گیراوه زانستیه نابوو كه پێی ده‌وترێت (ده‌رمانی زانستی كۆنكرێت ) ( Admixture ) هه‌وڵ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وای داخراو‌و له به‌ینی كونیله درووستبووهكانی ناو كۆنكرێته‌كه ده‌دات له كاتی به‌كارهێنانی، جۆرێكیان كاریان له‌سه‌ر كه‌مكرده‌وه‌ی ئاو و زیادكرنی توانا ده‌كرد و هه‌ندێكی تریش كار له‌سه‌ر دره‌نگ خستنی یه‌كگرتنی كۆنكرێت ده‌كات بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو، جۆرێكیشیان كه به‌ربڵاوترینه له كوردستان بۆ زیادكردنی توانا و هێز به‌كاردێت. جۆری ترمان زۆره به‌س ئه‌مانه زۆر به‌كاردێن له دنیایی رۆژانه‌ی ئه‌ندازیاراندا. ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ماوه‌یه‌كی زۆر له جیهانا كێبركێ بوو له‌سه‌ر درووست كردنی بینا و باڵه‌خانه به زووترین كات، كۆمپانیای چینی به‌ناووبانگ كه له ماوه‌ی ١٩ رۆژدا توانیان ٥٩ قات درووست بكه‌ن كا پێك هاتبوو له ٨٠٠ یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوونی راخراوو. هه‌رچه‌نده ئه‌م كۆمپانیایه زیاتر به كۆنكرێتی پێشوه‌خته ئاماده‌كراو ئیشی ده‌كرد به‌ڵام مشتوومڕێكی زانستیانه‌ی یه‌كجار زۆری درووست كرد. چه‌ندین كاری سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی تر هه‌ن له دنیادا كه هه‌مه‌یشه جێگه‌ی سه‌رنجه له خێرایی پێكهێنانیان و درووستكردنیان. لای هه‌مووان پرسیارێك درووست بووه ئێستا چۆن و بۆچی به‌و خێراییه؟ له جیهاندا ئێستا كێبركێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه چۆن له درووستكرنی دوو نهۆمه‌وه بچنه سه‌ر درووستكردنی سێ نهۆم له رۆژێكدا. ئه‌گه‌ر بیربكه‌ینه‌وه ئایا له كه‌شوو هه‌وایه‌كی یه‌ك جار باراناوی ساردا چۆن ئه‌مه ده‌كه‌ین؟ چۆن ده‌توانین ٢-٣ نهۆم له رۆژێكدا درووست بكه‌ین و قاڵب و هه‌یكه‌له‌كه‌ی پێك بهێنین ؟ ئایه ئه‌م كۆنكرێته چۆن له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك توانای خۆ گرتنی هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر چی ئه‌م كارانه پێویستی به ستافێكی یه‌كجار زۆر و كارهمهیه به‌ڵام پێویستیشی به بهكارهێنانیێكی زۆره له (ده‌رمانی زانستی كۆنكرێت ) ( Admixture) له پێك هێنانی هه‌یكه‌لی بیناكه. هۆكاری زۆربوونی كارگه‌ی كۆنكرێت و هاورده‌كردنی ده‌رمانی زانستی كۆنكرێت له شوێنی جیاجیاوه و كێبركێ له‌سه‌ر زۆرتین فڕۆش كاره‌ساتی گه‌وره به‌دوایی خۆیدا ده‌هێنێت له ئایندهی كوردستان ! كێبركێ له‌سه‌ر كه‌مترین نرخ و هه‌وڵی قۆرخكاری بازاڕی كۆنكرێت به‌بۆنه‌ی دابه‌زاندنی نرخ و كه‌مكردنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌كانی كۆنكرێت وه‌ك چیمه‌نتۆ و لم و چه‌و و ئاو ، ده‌بێته كێشه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌ری له كوردستان له ئاینده ئه‌گه‌ر ئاگادار نه‌بین لێی. دوو هه‌ره سهرهكیتین (ده‌رمانی زانستی كۆنكرێت ) ( Admixture) كه به‌كاردێت له كوردستان بۆ دواخستنی ره‌قبوونی كۆنرێته یه‌كێكیانه ئه‌وه‌ی تریشیان بۆ بهقوهتكردنی كۆنكرێته. ئه‌گه‌ر چی یه‌كه‌م جۆری به‌پێیی خواست و بڕ و شێوازه‌كه‌ی كه به‌كاری ده‌هێنین بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و كاری كیمیایی كۆنكرێته‌كه دوا ده‌خات و ده‌یپارێزێت له ره‌قبوونی و توانایی كاركردن زیاد ده‌كات شێوازێكی ئاساییه به‌ڵام گفتووگۆكه لێره‌دا له‌سه‌ر دووهه‌مین دانه‌یه. شێوازی دووه‌م له هه‌موو دنیادا به‌كاردێت بۆ بهقوهتكردنی كۆنكرێت بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو واتا بۆ خێراكردنی كاری كیمیایی له‌به‌ینی گه‌ردیله‌كانی كۆنكرێت بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر باران و سه‌رما و گه‌رمادا و بۆ خێرا كار كردن له‌سه‌ر ئه‌و رووپۆشه‌ی كه كۆنكرێت كراوه، وه هه‌ر وه‌ها به‌كاردێت بۆ خێرایی كار و به‌خشینی هێزی كۆنكرێته‌كه به زووترین كات كه ده‌بێته كار ئاسانی له‌سه‌ر زوو لێكردنه‌وه‌ی قاڵبه‌كان و به‌ستنی سه‌قفی داهاتوو یاخوود كاركردن له‌سه‌ر ئامانجی داهاتوو. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێبینییه له كوردستان خاسیه‌تی بهقوهتكردن یه‌كجار زۆر په‌ره‌ی پێدراوه نازانستییهن و به‌بێ هیچ توێژینه‌وه‌یه‌ك كه به چه‌ند لیترێك له‌و ده‌رمانه درووستكراوانه ده‌توانیت به ده‌یان و سه‌دان كیلۆگرام له چیمه‌نتۆ كه‌مبكه‌یته‌وه له یه‌ك مه‌تر سێجادا. ئه‌گه‌ر نموونه‌یه‌كتان بده‌مێ كه یه‌كجار سهرسورمهێنهره بۆ درووستكردنی (٤٥ مێگاپاسكاڵ) له كۆنكرێت پێویستمان به (٢٧٠) كلغ چیمه‌نتۆ هه‌یه له‌گه‌ڵ (٣) لیتر ده‌رمان و رێژه‌ی ئاسایی له چه‌و و لم - واتا كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر له چیمه‌نتۆ و له هه‌مان كاتدا كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆر له نرخه كه ده‌توانیت كێبركێیی پێ بكرێت له بازاڕی ئازاد. ئه‌وه‌ی باوه ئێستا له‌لایان كارگه‌كان ئه‌وه‌یه كه دهتوانتت لم و چهوێك كه ده‌كرێت كوالیتیه‌كه‌ی زۆر باش نه‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له لم و چهوێكی سه‌وزباو ئه‌گه‌ر به‌رده‌ست بێت تێكه‌ڵ بكرێت بۆ هاوسه‌نگی نرخه‌كه‌ی و ره‌نگه‌كه‌ی تێكه‌ڵی بكه‌ن، له‌گه‌ڵ چه‌ند لیترێك ده‌رمان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ١٠٠ كیلۆگرام له چیمه‌نتۆ هیچ كار نه‌كاته سه‌ر كۆنكرێته ئاماده‌كراوه‌كه، ره‌نگه‌كه‌ی هێنده سه‌وزباوه كه كڕیار وا ده‌زانێت پڕه له چیمه‌نتۆ و له ٢٨ رۆژدا تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی قووهتێك ده‌دات كه له قووه‌تی داواكراو زیاتره، به‌ڵام لێره‌وه كاره‌ساته‌كه ده‌ست پێده‌كات. خاسیه‌تی ئه‌م ده‌رمانه به بازاڕ كراوانه هه‌بوونی رێژه‌یه‌كی زۆر له شه‌كر (رێژه‌ی ئاسایی شه‌كر هه‌وڵی بهقوهتكردنی كۆنكرێت ده‌دات و توانایی راگرتنی كۆنكرێتی هه‌یه له پله‌یه‌كی گه‌رمی و ساردی و توانایی دواخستنی ره‌قبوونی كۆنكرێت هه‌یه) له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ی له كوردستان باوه به‌كارهێنانیی ئه‌م ده‌رمانه‌یه كه به رێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر شه‌كر له‌خۆ ده‌گرێت كه ده‌بێته هۆی بهقوهتكردن و به‌خشینی هێزێكی زیاتر له هه‌مان كات ده‌بێته هۆی رزاندنی شیش له‌ناو كۆنكرێته‌كه كه دووچاری مه‌ترسی زۆری ده‌كاته‌وه و وا ده‌كات له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌و هه‌یكه‌له درووستكراوه هه‌تاوه‌كوو ٥٠% هێزه‌كه‌ی له ده‌ست بدات (پێویستمان به توێژینه‌وه‌ی زیاتره بۆ ده‌رخستنی ژماره‌ی خه‌مڵێنراو). كۆنكرێت له یه‌كه‌م رۆژی درووست بوونیه‌وه وه‌ك كۆنكرێتێكی ئاسایی به بێ ده‌ستكاریكردنێكی ئه‌و تۆ له پێكهاته‌كه‌ی هێزی به رێژه‌یی ده‌چێت به‌ره‌و سه‌رێ تا رۆژی دیاریكراو كه ٢٨ رۆژه ( نزیكترین و باشترین رۆژ بۆ دیاریكردنی هێزی كۆنكرێت به تاقیكردنه‌وه) كه له ٩٩% هێزه‌كه‌ی ده‌به‌خشێت. پاش ٢-٣ ساڵ هێزه‌كه‌ی دابێته ١٠٨% و زیاتر هاتا ژیانی هه‌بێت كه به پێیی زانست ده‌بێت له ٥٠-١٠٠ ساڵ هه‌ندێك جاریش كه‌متر. ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین هاوكێشه‌كه ئه‌و كۆنكرێتهی بهقوهتكردنی له ماوه‌یه‌كی كه‌مدایه ده‌بێته له‌ده‌ستچوونی تواناكه‌ی له ماوه‌یه‌كی كه‌م واتا كۆنكرێت ناكرێت رێژه‌یه‌كی زۆر له مه‌واد و چیمه‌نتۆی لێ كه‌مبكرێته‌وه كه به‌هاكه‌ی ده‌گاته سه‌روو ده هه‌زار دینار و چه‌ند لیترێكی كه‌م له ده‌رمان و جێگه‌ی ئه‌و هێزه ناگرێته‌وه. وه‌ك لای هه‌مووان دیاره كوردستان به‌سه‌ر ئاڵوگۆری تۆپۆگرافی و كه‌ش و هاوا هه‌نگاو ده‌نێت و به‌ره و پێشكه‌وتنی ئابووری و هه‌ڵتۆقینی باڵه‌خانه‌ی به‌رز و كۆمه‌ڵگای نیشته‌جێ بوونی چڕ و هه‌بوونی چه‌ندین زه‌مینه له‌رزه‌ی ترسناك و به‌هێز و ره‌شه‌با به خێرایه‌كی زیاتر پێویستیان به هێزی زیاتره تاوه‌كوو پارێزراوتربن باڵه‌خانه و خانووه‌كانمان. بۆیه پێویسته له‌سه‌ر هه‌مووان به‌تایبه‌تی ئه‌ندازیاران له كاتی دروستكردنی خانوو و بالهخانهكانمان خۆمان له‌م كاره‌ساتانه به‌دوور بگرین و لای كه‌سانی متمانه پێكراو كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی بۆ بیناكانمان دابین بكه‌ین. ئه‌ركی ته‌واوی ده‌سته‌ی سه‌ندیكایی ئه‌ندازیاران و یه‌كێتی ئه‌ندازیاران و هۆبه‌یی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ندازیارییه هه‌تا زووه لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م كارانه و كارگه و هاونیشتیمانیان له‌و ئه‌گه‌رانه ئاگادار بكه‌نه‌وه و هه‌وڵ بۆ چه‌سپاندنی كه‌ره‌سته‌ی زانستی پێشكه‌وتوو بده‌ن كه له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می ئه‌مرۆ و بار‌و دۆخی وڵاته‌كه‌مان ده‌گونجێت.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure