9/1/2019 09:11 AM

ئەحلام بەهەڵە تەمەنی خۆی ئاشكرا كرد

ئەحلام بەهەڵە وێنەیەكی بڵاوكردەوە كە لەسەر وێنەكە تەمەنی نوسرابوو، بەمەش بەبێ ویستی خۆی تەمەنی ئاشكرا كرد.

هونەرمەندی ئیماراتی ئەحلام لە تۆری كۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەكی خۆی لە نەخۆشخانە بڵاوكردەوە، كە لەسەر كاغەزێكی لولكراو بە دەستیەوە، تەمەن و رۆژی چوونی بۆ نەخۆشخانەی لەسەر نووسراوە، ئەحلام هیچ كۆمێنتێكی لەسەر وێنەكە نەداوە، تەنها نوسیویەتی (سوپاس بۆ خوا).

ئەوەی لەسەر كاغەزە لولكراوەكە نووسراوە، كە زانیاری كەسی نەخۆشەكەیە، دەردەكەوێت ئەحلام لە ساڵی 1968 لەدایكبووە، واتە تەمەنی 50 ساڵە.


خاك - گۆران قادر





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved