16/1/2019 09:31 AM

گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت كاری نه‌كرد چی ده‌كه‌یت؟

هه‌ندێكجار به‌هۆی ساردیی كه‌شوهه‌واوه‌ پاتری ئۆتۆمبێل له‌كار ده‌كه‌وێت و ئۆتۆمبێلیش هه‌ڵنابێت، بۆیه‌ باشتروایه‌ رێگایه‌كی ئاسان بۆ دووباره‌ پێكردنه‌وه‌ی بزانیت.

ماڵپه‌ڕی (لاورین فیكس) رێگایه‌كی ئاسانی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ خستووه‌ته‌روو كه‌ له‌ وه‌رزی زستاندا روبه‌ڕووی كێشه‌ی تێكچوونی پاتریی ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌بنه‌وه‌، بۆ ئه‌مه‌ش ته‌نیا پێویسته‌ گیراوه‌یه‌ك له‌ سۆده‌ی نان و ئاو دروستبكه‌یت.

ئه‌گه‌ر له‌ وه‌رزی زستاندا به‌هۆی ساردیی كه‌شوهه‌واوه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت هه‌ڵنه‌بوو، سه‌ره‌تا كه‌وچكێكی ئاسایی سۆده‌ی نان بخه‌ره‌ نێو په‌رداخێك ئاو و تێكه‌ڵیان بكه‌، پاشان فڵچه‌یه‌كی ددان بخه‌ره‌ نێو گیراوه‌كه‌و به‌ فڵچه‌كه‌ سه‌ره‌كانی پاتری ئۆتۆمبێله‌كه‌ت پاكبكه‌ره‌وه‌.

به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م رێگایه‌، دووباره‌ كارده‌كاته‌وه‌و ئۆتۆمبێله‌كه‌ت هه‌ڵده‌بێت، به‌مه‌ش پێویستت به‌ چه‌تاڵكردنی پاتری ئۆتۆمبێله‌كه‌ت نابێت.


خاك - ترافیك ئێف ئێم




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved