هه‌بڵ كێشه‌ی هه‌یه. ناسا ده‌ڵێت یه‌كێك له كامێراكانی ته‌له‌سكۆپه سی ساڵه‌كه به‌هۆی كێشه ڕه‌قه‌ئامێره‌وه (hardware) له‌كاركه‌وتووه، ئه‌ویش كامێرای WFC3 واته كامێرای مه‌یدانی به‌رینه. ڕاپۆرته‌كان ده‌ڵێن كه چاككردنه‌وه‌ی ئه‌م كێشه‌یه به‌هۆی داخستنی ده‌وڵه‌ت له ئه‌مریكا ڕه‌نگه سه‌ختتریش ببێت، چونكه هه‌ندێك له كرێكاره سه‌ره‌كییه حكومییه‌كان كه ڕه‌نگه بۆ چاككردنه‌وه‌ی پێویست بن له ئێستادا ڕێگه‌یان لێگیراوه له‌وه‌ی كاربكه‌ن. كامێراكه ئامێری سه‌ره‌كی وێنه‌گری ته‌له‌سكۆپی هه‌بڵه. ته‌له‌سكۆپی هه‌بڵ له ساڵی 1990 له ئاسمان ده‌ڕوانێت، ئه‌م كامێرایه 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به ته‌له‌سكۆپه‌كه زیادكرا. له ده‌یه‌ی ڕابردوودا وێنه‌ی سه‌رنجڕاكێشی گرتوون له‌وانه وێنه‌ی هه‌ورێكی گازی له‌ناوی ئیگڵ نێبۆلادا. كامێرای دووهه‌می هه‌بڵ، واته كامێرای پێشكه‌وتوو بۆ پشكنینكان، ده‌توانێت وێنه‌ی سه‌رنجڕاكێش به‌رهه‌مبهێنێت. پێشتر له‌م هه‌فته‌دا توێژه‌ران وێنه‌یه‌كی سه‌یری 665 ملیۆن پیكسێلییان بڵاوكرده‌وه كه گه‌له‌ستێره‌ی ترایانگولوم پیشان ده‌دات. ئه‌و وێنه‌یه له‌ڕێگه‌ی كامێرای دووهه‌می هه‌بڵه‌وه گیرابوو. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure