3/2/2019 09:19 AM

فەیسبووك و دڵخۆشی، نهێنیەك ئاشكرا دەکرێت

لە توێژینەوەیەكی نوێدا كە لەسەر چەند بەكارهێنەرێكی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ئەنجامدراوە، دەركەوتوە كە دووركەوتنەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان دەبێتە هۆی ئاسوودەیی و گەڕانەوەی زانست بۆ بەكارهێنەرانی.

توێژینەوەكە دەڵێت بەكارهێنانی فەیسبووك بە شێوەیەكی ڕۆژانە دەبێتە هۆی ماندووێتی و بێزاری، هەروەها كەمكردنەوەشی دەبێتە هۆی ئەوەی كە زیاتر فێرببیت و ئاگاداری هەواڵ و بابەتە گرنگەكان بیت، ئەمە سەرەڕای ئەوەی لەڕووی زانستیشەوە پێشدەكەویت، بۆیە گەر بەكارهێنەرێكی فەیسبووك بۆ ماوەی یەك مانگ بەكارهێنانی هەڵپەسێرێت، ئەوا ئەو كەسە دڵخۆش دەبێت و ئاستی زانستیشی پێشدەكەوێت.

ئەم توێژینەوەیە كە لەلایەن زانكۆی نیویۆرك و ئۆكسفۆرد ئەنجامدراوە، بە ئامانجی شارەزابوون بووە لە مامەڵەو هەڵسوكەوتی بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان.

توێژینەوەكە بە ناونیشانی (كاریگەری تەندروستی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان) لەسەر 2844 كەس ئەنجامدراوە كە ڕۆژانە بەلانی كەمەوە 15 خولەك تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بەكاردەهێنن، دەركەوتووە بە ڕاگرتنی فەیسبووك سەرباری ئەو سوودانەی سەرەوە كە باسمانكرد دەشبێتە هۆی چالاكبوونی پەیوەندییە كۆمەڵایەتیەكان و باشبوونی پەیوەندی نێوان خێزانەكان.


خاك - و/گۆران قادر 
س: sky News





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved