ئاماده‌کردنی: سه‌ربه‌ست عه‌بدولره‌حمان گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن به درێژایی مێژوو گرنگ بووه‌و ڕیگاو هۆكانی گواستنه‌وه هه‌تا هه‌تایه پێویسته بۆ مرۆڤ،. له‌م سه‌رده‌مه‌دا به بڕبڕه‌ی پێشكه‌وتن داده‌نرێت نه‌بوونی ڕێگاوبانی له بار‌و هۆی گواستنه‌وه‌ی گونجاو به زیانێكی گه‌وره ئه‌شكێته‌وه له به‌فیرۆدانی كات و زیانی گیانی وماڵی وكاریگه‌ر ئه‌بێت له سه‌رباری كۆمه‌ڵایه‌تی وئابووری، ئه‌و پێشكه‌وتنه بهههڵمهتهی له بواری پیشهسازیو تكنۆلوژیادا رووئه‌دات كه‌به‌شێكی تایبه‌ته بههۆكانی گواستنه‌وه‌و زیاد بوونی ژماره‌ی كێشه‌یه‌كی نوێ له به‌رده‌م مرۆڤایه‌تیدا به‌رپاكردووه ئه‌ویش پیس بوونی ژینگه‌یه. ئه‌و نه‌وته‌ی كه كێشه‌و جه‌نگی گه‌وره‌ی له پێناویدا به‌رپا ئه‌كرێ له‌م سه‌ده‌یه‌دا، ڕۆژانه ملیاره‌ها لیتری له ئه‌نجامی به كارهێنانی له‌لایه‌ن هۆكانی گواستنه‌وه‌وه ئه‌بێ بهژههرو دوكه‌ڵی هه‌مه جۆر ئه‌ڕژێته هه‌واوه. ئێستا هۆكانی گواستنه‌وه به گشتی‌و ئوتومبیل به تایبه‌ت به هۆی سه‌ره‌كی پیس بوونی هه‌وای شاره‌كان داده‌نرێت، به تایبه‌ت كه نه‌توانراوه له شوێنی كاروژیانی خه‌ڵكی دووربخرێته‌وه و به‌تایبه‌ت كه تۆتۆمبیل وه‌ك پێویستیه‌كی سه‌رده‌م له شوێنی حه‌وانه‌وه وبازار وگه‌ڕه‌ك و..هتد، كار ئه‌كه‌ن وگازی ژه‌هراوی بڵاوئه‌كه‌نه‌وه. بێ گومان رێژه‌ی پیس بوونی هه‌وای شارێك په‌یوه‌ندی به‌رێژه‌ی ئۆتۆمبیلهكانیهوه هه‌یه، چونكه سه‌لمێنراوه كه كاریگه‌ری ئۆتۆمبیل له چاو دوكه‌ڵی كارگه‌و هۆكانی گه‌رم كردن له هه‌موان زیاتره‌و ڕاده‌ی پیس بوونه‌كه به 40% خه‌مڵێنراوه وبه گشتی. ئه‌گه‌ر چی ڕێژه‌ی پیسبونهكه 88%ی له «لوس انجلس» دا 50% له دیتروید و 6% له لویسغیل پێك ده‌هێنێت. ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له پێشه‌نگی هه‌وا پیس بووندا دێت به ئۆتۆمبیل دوای ئه‌وه ئه‌وروپا كه 30% پیس بوونی هه‌وای شاره‌كان پێك ده‌هێنێت. كاتێك مه‌كینه‌ی ئوتومۆبیلێكی (به‌نزین) كارئه‌كات كۆمه‌ڵێك گاز‌و دوكه‌ڵ ده‌رئه‌چێ كه‌به گشتی زیان به‌خشن، سامناكترینیان یه‌كه‌م ئوكسیدی كاربۆنه ( CO) هه‌روه‌ها ئوكسیداتی نایتروجین، هایدرۆكاربونات، قورقوشم، دووه‌م ئۆكسیدی گوگرد، ره‌شی، به‌نزینی كاڵ. یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆن زۆر ژه‌هراوی یه چونكه له‌گه‌ڵ هیمۆگلۆبینی خوێن یه‌ك ئه‌گرێ ناهێڵێ ئوكسجینی پێویست بگاته شانه‌كانی له‌ش. قورقوشم ده‌كرێته به‌نزینه‌وه تاڕێژه‌ی سوتانی به شێوه‌یه‌كی هێمن ڕابگرێ ئه‌م كاره له هه‌موو جیهاندا بڵاوه, وائه‌كات كه هه‌ندێ به‌نزینی به‌كارهاتوو له یه‌كه‌ی دووریدا كه‌متربێ به‌ڵام كۆبونه‌وه‌ی قورقوشم له‌سه‌ر به‌شه‌كانی مه‌كینه‌ی ئوتومۆبیلهكه بێهێزی ئه‌كات وته‌مه‌نی كورت ئه‌كات. له ڕووی ژینگه‌وه ڕۆژ له دوای ڕۆژ هه‌ندێ قورقوشم له هه‌وادا زیاد ئه‌كات وبه جیهاندا بڵاوئه‌بێته‌وه، وه‌ك لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریان خستوه بڕی ئه‌و قورقوشمهی كه له به‌فری تهوهرهكاندابووه ئێستا 3 ی ئه‌وه‌نده‌ی پێش 30 ساڵێك له‌مه‌و به‌ری زیاد كردووه، ئه‌گه‌ر رێژه‌ی زیادبوونی ئوتومۆبیل كه له هه‌ندێ شاردا له راده‌به‌ده‌ره به هه‌ند بگرێت ده‌زانین خه‌ڵكی ئه‌و شارانه ڕووبه‌ڕووی چ رێژه‌یه‌كی قورقوشم ئه‌بنه‌وه. قورقوشم وه‌ك هه‌موو كانزا قورسه‌كان كاتێك چونه له‌شه‌وه تیا جێگیر ئه‌بن جا ئه‌گه‌ر رێژه‌ی زیادبێ مرۆڤ توشی مه‌ترسی ئه‌كات. ئه‌گه‌ر چی قورقوشم رێژه‌ی ئۆكتانی به‌نزین ڕائه‌گرێ ئێستا له زۆر ووڵاتدا به دوای هۆیه‌كی تردا ئه‌گه‌ڕێن بۆ وازهێنان لێی, یا هه‌وڵده‌ده‌ن تابڕهكهی كه‌م بكه‌نه‌وه ئه‌وه‌تا له‌سوید ڕێژه‌ی به‌ندی دانراوه بۆ قورقوشمی ناوبهنزین ئه‌و گازانه‌ی تر كه له ئه‌نجامی سوتانی به‌نزین ده‌رئه‌چن زۆر سامناكنین ئه‌گه‌رچی له تاقیگه‌دا ده‌ركه‌وتووه هایدرۆكاربۆناتی نه‌سوتاو (سه‌ره‌تان) له‌پێستی گیانه‌وه‌راندا دروست ئه‌كات به‌ڵام كهمیرێژهكهی وای كردوه كاریگه‌ر نه‌بێت. ئوتومۆبیل ته‌نها به‌گاز هه‌وا پیس ناكات به‌ڵكو به‌ده‌نگیش، به‌تایبه‌ت ده‌ركه‌وتوه ده‌نگ كاریگه‌ره له سه‌ر توشبوونی نه‌خۆشیه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس وكۆئهندامی ده‌مار هۆیه‌كی سه‌ره‌كیه بۆ دڵ وه‌ستان وه‌رێژه‌ی تاوان وخۆكوشتن، ئه‌گه‌ر چی هه‌وڵ دراوه تائهتوانرێ ده‌نگی مه‌كینه وبه‌كارهێنانی هۆرن ڕاده‌ی بۆ دابنرێ به‌ڵام تائێستا وه‌ك پێویست نیه، ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپیه‌كان داوایان له ئه‌نجومنی گشتی ئه‌وروپا كرد تابهندێك دابنرێ له یاسادا بۆسزادانی هه‌ركه‌سێك كه ئوتومۆبیلێك لێبخورێ كه‌ببێته هۆی زیاد پیس بوونی ژینگه وڕێگرتن له هاتوچۆ، پێویسته هه‌ر خاوه‌ن ئوتومۆبیلێك به لایه‌نی كه‌مه‌وه شه‌ش مانگ جارێك ده‌بێ ئوتومۆبیلهكهی بباته لای كه‌سانی پسپۆر تا كه‌م وكوڕیه‌كانی چاك بكات. وه‌ك زانراوه ئوتومۆبیلێكی به‌نزین له كاتی وه‌ستاندا گه‌ر مه‌كینه‌كه‌ی كاربكات نزیكه‌ی(6-8) پی3 گاز‌و دوكه‌ڵ ده‌رئه‌كات له ده‌قه‌یه‌كدا، ئه‌م بڕه (4%- 6%) گازی CO وهه‌مان رێژه به‌نزینی كاڵ ( 10- 5 ) به‌ش له ملیۆنێك ئۆكسیدی نایتۆجین كه كاریگه‌ره له‌سه‌ر روپۆشه لینجه‌كانی ناو لووت وقورگ وهنزیكهی 500 به‌شی له ملیۆنێك له پێكهاته‌كانی كاربۆن وهایدرۆجین كه هه‌ندێ جار ده‌بنه هۆی توش بوونی سه‌ره‌تانی (شێرپه‌نجه)یسیهكان. كاتێك ئوتومۆبیلهكه كه بڕوات هه‌ندی گازه‌كان ده‌بنه (30- 35)پێ سێجا له ده‌قیقه‌یه‌كدا، رێژه‌ی یه‌كه‌م ئۆكسیدی نایتروجین زیاد ئه‌كات بۆ (1000-4000) به‌ش له ملیۆنێك به‌ڵام یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له نێوان نه‌مان تا 6% وبهنزنی كاڵ 2% – 4 % وه پێكهاتیكانی كاربۆن وهایدرۆجین كه‌م ده‌بن (50-500) به‌ش له ملیۆنێك، كاتێك ئوتومۆبیل به‌خێرایی به‌رده‌وام 60-70 كم/سه‌عات ئه‌ڕوات هه‌ندێ گاز (15-35)پێ سێجا وه CO 1%- 4% به‌نزینی كاڵ 2%- 4 % وه NO 1000- 3000 بۆ ملیۆنێك، وه‌لای (ترافیك لایته) كان به‌هۆی یاریكردن به‌هێزی ئهتومۆبیلهكان هه‌ندێ جار پێكهاته‌كانی كاربۆن وهایدرۆجین رێژه‌یان ده‌گاته 4000-120.000 به‌ش له ملیۆنێك وبهنزینی كاڵ 20- 60 % ئه‌بێت، لێره‌دا بۆمان ده‌رئه‌كه‌وێ كه گه‌وره‌ترین زیان له ژینگه له كاتی هه‌ڵمه‌ت بردنی ئوتومۆبیلهكاندا ئه‌بێ،له‌و گازانه‌ی كهلهئوتومۆبیل ده‌رئه‌چن CO2 كه به‌رز بوونه‌وه‌ی رێژه‌كه‌ی زیان به زینده‌وه‌ران ئه‌گه‌یه‌نێ به تایبه‌ت كاتی قه‌ره‌بالغی (به‌یانیان و ئێواران) رێژه‌ی ئه‌م گازه زیاد ئه‌كات وبه‌هۆی توانه‌وه‌ی له هه‌ڵمی ئاوی هه‌وادا ترشهڵوك دروست ئه‌كات ته‌مێكی قورسی ئه‌وناوچانه دائه‌گرێت به‌تایبه‌ت له فلكهو یه‌كتربڕینی شه‌قامه‌كاندا. جگه‌له ئوتومۆبیلی به‌نزین ئوتومۆبیله گازهكانیش كه باش كارناكه‌ن به تایبه‌ت له‌و ووڵاتانه‌دا كه یاسای ژینگه‌ی تیا ناچه‌سپێ وهۆیهكه بۆ گواستنه‌وه‌ی كه‌ل وپه‌ل وگواستنه‌وه‌ی گشتی، كاتێك دوكه‌ڵێكی ڕه‌شی خنكێنه‌ر ده‌رئه‌كه‌ن كه‌بڕێكی زۆر كاربۆن وبۆنی ناخۆش بڵاوئه‌كه‌نه‌وه، وه‌ك ده‌ركه‌وتووه ئه‌و وورده كاربۆنانه گه‌ر گه‌یشتنه ناو سیه‌كان، زینده‌وه‌ران توشی نه‌خۆشی سیل ده‌بن هه‌ر چۆن تێكه‌ڵ بوونی به‌خۆراك كۆئه‌ندامی هه‌رس توشی چه‌ندین نه‌خۆشی ئه‌كات .به‌ڵام زۆرێك له‌م وردهكاربۆنانهبههۆی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی له لوت و قوڕگدا هه‌ن له موو ماده‌ی لینج ناگه‌نه ناو بۆری هه‌واو سیه‌كان . هه‌روه‌ها زیان لهرووهك ئهداتو زیان به هه‌موو شتێكی نزیك شه‌قامه‌كان ئه‌گه‌یه‌نێ به‌وه‌ی توێژالێك ڕه‌شی دایان ئه‌پۆشێ، وه زۆر جار وه‌ك هه‌ورێكی ره‌ش شاره‌كان دائه‌پۆشن وئه‌بنه هۆی گیرانی هه‌ناسه‌دان. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه تاگرنگی شارێك له رووی بازرگانی وخوێندن وپیشه‌سازی وبنكه‌ی ده‌سه‌ڵات..هتد زیاد بكات رێژه‌ی به‌كارهێنانی ئوتومۆبیل زیاد ئه‌كات به‌وه‌ش زیاتر گیرۆده‌ی دوكهڵوپیس بوونی ژینگه ده‌بێت، كه‌واته نه‌بوونی نه‌خشه‌ی گونجاو بۆ فراوان بوونی شه‌قام وشوێنه كانی وه‌ستان دابین نه‌كردنی هۆی گواستنه‌وه‌ی له بار به‌تایبه‌ت ئه‌و هۆیانه‌ی كه كاریگه‌ریان له سه‌ر ژینگه كه‌مه وه‌ك تراموای كاره‌بایی، به تایبه‌ت كاری گه‌ری سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت له سه‌ر فراوان بوونی هه‌ندێ شار به شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو، واته بوژاندنه‌وه‌ی شارێك به كارگه‌و زانستگا وبنكه‌ی ده‌سه‌ڵات كه كاریگه‌ر ئه‌بێت لهسهركۆچكردنی خه‌ڵكی گوند‌و هه‌ندێ شارۆچكه بۆ ئه‌و شاره , وانه‌كان كه قه‌ره‌بالغی دروست ببێ وزیانێكی یه‌ك جار گه‌وره له خودی شاره‌كه‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی ئه‌درێ له ڕووی به‌رهه‌مهێنان وتواناو كه‌سایه‌تی خه‌ڵكی، ئه‌وه‌تا خه‌ڵكی ئه‌م جۆره شارانه ڕۆژانه كاتێكی زۆر له ناو هۆكانی گواستنه‌وه‌دا به‌سه‌ر ئه‌بن تا ئه‌گه‌نه شوێنی كاره‌كانیان، وهلهڕێگادا توشی برێكی زۆر گازی ژه‌هراوی وده‌نگی ناساز دێت، ئه‌و خه‌ڵكانه وه‌ڕس و بێ هێز ئه‌بن وتوشی كێشه ئه‌بن له‌گه‌ڵ یه‌ك، جگه‌له‌وه ئه‌و قهرهبالغییه كاره‌ساتی ئوتومۆبیل زیاد ئه‌كات كه‌زیانی گیانی‌و ماڵی پێوه‌یه، گازه ژه‌هراویه‌كان كاتێك رێژه‌یان زیاد ئه‌كات وله‌گه‌ڵ ته‌م وهه‌ڵم تێكه‌ڵ ئه‌بن زیانی گه‌وره ئه‌ده‌ن. له (5)ی كانونی یه‌كه‌می ساڵی 1952دا له ئاسمانی له‌نده‌ندا گازه‌كان هه‌ورێكیان دروست كرد كه ماوه‌ی 3- 4 سه‌عات زیاتر مایه‌وه وه له‌ئه‌نجامدا (4) هه‌زار كه‌س گیانیان له ده‌ست دا، له نیویورك ساڵی 1963 زیاتر له (400) كه‌س به ته‌مێكی هاوچه‌شن مردن زۆری ئه‌م پاشهرۆكه زیانبه‌خشانه زیان بهرووهكیش ئه‌گه‌یه‌نن هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی له لوس ئینجلس رووی دا كهچڕی دره‌خته‌كان جوانیه‌كی تایبه‌تی دابوو به‌ناوچه‌كه به‌ڵام به‌هۆی فه‌وتانی زۆربهیهوه به‌رپرسان ناچار بوون دره‌ختی پلاستیكی بخه‌نه جێگه‌یان ئه‌وه بوو له (بلفار) بۆ مه‌سافه‌ی (3كم) دار خورمای پلاستیكیان دانا، ئه‌و زیانه‌ی كه له شاری سانفرانسیسكۆ كه‌وت ساڵی 1956 به یه‌ك ملیۆن دۆلار خه‌مڵێنرا، بری زیان له كه‌می داهات وخراپی كشتوكاڵ له كالیفۆرنیا به 6.1 ملیۆن دۆلار خه‌مڵێنراوه ساڵانه. به‌هۆی ئه‌و گازانه لهئوتومۆبیل ده‌رئه‌چێ ساڵانه به‌های (500) ملیۆن دۆلار زیان له‌سه‌وزه ئه‌كه‌وێ له ئه‌مریكا، زۆری دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن CO2 له هه‌وادا یه‌كێكی تره له گرفته‌كان كه‌جگه‌له كاریگه‌ری بۆ سه‌ر زینده‌وه‌ران كاتێك له ئاودا ئه‌توێته‌وه وئه‌بێته بیكاربۆنات وزیان له به‌رده كلسیهكان ئه‌دات، ئه‌و گازانه له ئوتومۆبیل ده‌رئه‌چن هه‌ندێ ترشهڵوك دروست ئه‌كه‌ن له‌وانه ترشی نتریك كه ده‌بێته هۆی هه‌ڵوه‌رینی به‌ردو دار، بۆ نموونه ده‌رگای كلێسه‌ی خێرتێن له ئه‌ڵمانیاو ئه‌وزیانانه‌ی به په‌یكه‌ره مهرمهرهكانی ئیتالیا كه‌وت كه رێژه‌ی زیانی ئه‌و كاره هونه‌ریانه به (150 ملیار) لیره خه‌مڵێنرا ساڵی 1985. ئۆتۆمبیل به‌هۆی كێشه‌كه‌یه‌وه كه هه‌ندێكیان ده‌یان ته‌ن قورسن . هه‌رچی بكه‌وێته بهرتایهكانی وردوخاشی ده‌كات و هه‌ندێكی ده‌كاته تۆز , بێگومان له‌ناو ئه‌وشتانه‌شدا چه‌ندین ماده‌ی ئه‌وتۆی تیایهكه زۆر بهزیانهبۆ ته‌ندروستی جگه له تۆزی ئاسایی كه‌بریتیه له پارچه‌ی بچوكی گڵ‌و ئه‌وشتانه‌ی سه‌رشه‌قامه‌كه به تایبه‌ت خۆلینهكان زیانێكی زۆر له مرۆڤ و زینده‌وه‌رو رووه‌كه نزیك ڕێگاكان ئه‌دات تێكه‌ڵ به خۆراك ئه‌بن لووت وبۆری هه‌ناسه ئه‌گرن زۆر گرفتی تر دروست ئه‌كه‌ن، ئه‌و چینه تۆزه‌ی رووی گه‌ڵاكان دائه‌پۆشن توانای هه‌ناسه‌دان ورۆشنه پێكهاتن كه‌م ئه‌كه‌نه‌وه ئه‌مه‌ش زیان له‌گه‌شه‌ی رووهكهكهو به‌رهه‌م هێنانی ئۆكسجین ده‌دات، بێ گومان ته‌نگه‌به‌ری ڕێگاوبان باری جیۆلۆجی ئاستی زه‌وی خێرایی با شوێنی جوگرافی دوور‌و نزیكی له ده‌ریاو رووبه‌ره ئاوییه‌كان هه‌ندێ ڕووهكی ده‌وروبه‌ر پله‌ی گه‌رما ئه‌مانه هه‌مووی كار ئه‌كاته سه‌ر ڕاده‌ی زیانه‌كان، نه‌خشه‌ی شار، شاره‌زایی دانیشتوان به ژینگه‌و رێژه‌ی دانیشتوان كاری گه‌ره. ئێستا له زۆر ووڵات هه‌نگاوی فراوان ئه‌نرێ بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌و توانایه‌كی باش ته‌رخان كراوه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌و نه‌خشه دانان، به‌كارهێنانی كاره‌با بۆ گواستنه‌وه‌ی گشتی له ناوه‌ندی شاره‌كاندا گرانی نرخی به‌نزین، باجی ئوتومۆبیل، جێبه‌جێكردنی یاسای چاك وبه‌توانای ئوتومۆبیل، باجی به‌كارهێنانی ڕێگا سزادانی هۆرن لێدان وای كردووه زیانی ئوتومۆبیل كه‌م بێت. ئه‌وه‌نده هه‌یه كه‌بڵێین مرۆڤ بۆ هه‌ر كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌رێكی هه‌یه به‌ڵام ئاخۆ رێژه‌ی ئه‌وانه‌ی پابه‌ندی ئه‌و یاسایانه ئه‌بن له پێناوی سوودی گشتی چه‌ندن؟
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure