نوێترین داهێنانه ته‌كنه‌لۆژییه‌كان دروستكردنی ڕۆبۆتێكی شێوه‌كاره له شێوه‌ی خانمێكدا كه ده‌توانێت به قه‌ڵه‌می ڕه‌ساس تابلۆ بكێشێت. ئایا مرۆڤی ئالی یان ڕۆبۆته‌كان ده‌توانن داهێنه‌ر بن؟ ئه‌مه‌ش ئه‌و پرسیاره‌یه كه دروستكه‌رانی ڕۆبۆتی (ئایدا) هه‌وڵ ده‌ده‌ن وه‌ڵامی بده‌نه‌وه كه ئه‌ویش ڕۆبۆتێكه و له شێوه‌ی خانمه شێوه‌كارێكدایه و ده‌توانێت به قه‌ڵه‌می ڕه‌ساس تابلۆ بكێشێت. كۆمپانیای ( هونه‌ری ئه‌ندازه‌یی) كه باره‌گاكه‌ی له شاری كۆرنولی به‌ریتانیایه له رێگه‌ی ئه‌ندازیارێكی بواری دروستكردنی ڕۆبۆته‌وه سه‌رقاڵی ته‌واوكردنی پرۆژه‌ی دروستكردنی ڕۆبۆتی (ئایدا)ن كه له شێوه‌ی خانمه شێوه‌كارێكدایه‌و و ده‌توانێت له ڕێگه‌ی ده‌سته ئه‌لكترۆنییه‌كه‌یه‌وه به قه‌ڵه‌می ڕه‌ساس وێنه‌ی پۆترێت بكێشێت. (ئایدن میلله‌ر) خاوه‌نی پێشانگای هونه‌ریی و سه‌رپه‌رشتیاری دروستكردنی ئایدا ده‌ڵێت» ناوی ڕبۆته‌كه له ناوی (ئایدا لۆفلێس)ه‌وه وه‌رگیراوه كه خانمه زانای بیركاری به‌ریتانیی و پێشه‌نگ بووه له بواری كۆمپیوته‌ردا». وتیشی « ئایدا یه‌كه‌مین ڕۆبۆته هونه‌رمه‌ندی واقیعییه و هیوادارم كه بتوانێت وه‌ك مرۆڤ كاره‌كانی به جوانی و سه‌رنجڕاكێشیی ئه‌نجامبدات» ئێستا كاری دروستكردنی سه‌ری ڕۆبۆته‌كه ته‌واو بووه و پسپۆڕان خه‌ریكی دانانی بڕۆ و برژانگن بۆ خانمه شێوه‌كاره ڕۆبۆته‌كه و بڕیاریشه وه‌ك قۆناغی سه‌ره‌تا ڕۆبۆته‌كه به ته‌نها سه‌رێك و باسكێكی ئه‌لكترۆنیی بێت كه له ڕێگه‌ی چه‌ند هه‌سته‌وه‌رێكه‌وه كه له چاوی ڕۆبۆته‌كه‌وه په‌یوه‌ست ده‌كرێت به قۆڵه‌كه‌وه و له ڕێگه‌ی سه‌یركردنی ڕوخساری كه‌سه‌كانه‌وه و له ڕێی ئه‌و هه‌سته‌وه‌رانه‌وه به باسك و ده‌سته ئه‌لكترۆنییه‌كه تابلۆكه بكێشێت. ئایدن میلله‌ر وتیشی « هیوادارین گه‌شه‌ی زیاتر به ئایدا بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به شێوه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگیش پۆترێتی كه‌سه‌كان بكێشێت، چونكه به هۆی ئه‌و كامێرایانه‌ی له چاوی ئایدا به‌ستراوه ده‌توانێت ئه‌و كه‌سانه بناسێته‌وه كه به‌ره‌و ڕوی ده‌وه‌ستن، هه‌روه‌ها ئایدا ده‌توانێت له‌گه‌ڵ جه‌ماه‌وه‌ره‌كه‌ی په‌یوه‌ندیی دروست بكات». میلله‌ر جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ره ڕۆبۆتییه‌ی ئایدا له سه‌ر مێز داده‌نرێت، به‌ڵام ئایدا هه‌ندێك جووڵه‌ی سروشتیی ده‌كات و به‌چاوی دوای ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌وێت كه له ژووره‌كه‌دان و ده‌توانێت به هۆی كردنه‌وه و داخسنی ده‌مییه‌وه لاسایی ئه‌وانه بكاته‌وه كه له‌به‌رده‌میدا ده‌وه‌ستن و ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش زۆر لێی نزیكبێته‌وه وه‌ك هه‌ستكردن به شتێكی كتوپڕ سه‌ری ده‌باته دواوه « دروستكه‌رانی ئه‌و ڕۆبۆته نوێیه ده‌ڵێن» شێوه‌ی ئایدا شانۆیی ده‌بێت و جوڵه‌كانیشی گوزارشتگه‌ر، هه‌روه‌ها ده‌توانێت قسه بكات و وه‌ڵامی پرسیاریش بداته‌وه». له‌مباره‌یه‌وه (ماركۆس هۆلد) ئه‌ندازیاری دیزین و به‌رهه‌مهێنان له كۆمپانیای هونه‌ری ئه‌ندازه‌یی ده‌ڵێت» ژیریی ده‌ستكرد هه‌یه كه وا له ڕۆبۆته‌كان ده‌كات دوای ڕوخساره‌كان بكه‌ون و شێوه‌ی ڕوخساره‌كان بناسنه‌وه و لاسایی گوزارشتی ڕوخساره‌كانیش بكه‌نه‌وه». دروستكه‌رانی ئایدا ته‌كنه‌لۆژیای ریالیستی به‌كار ده‌هێنن بۆ دیزاینی سه‌ره‌كه‌ی ئه‌و ڕۆبۆته كه كۆكه‌ره‌وه‌ی چه‌ن ئه‌تنیكێك ده‌بێت، قژی ڕه‌ش و پێستی له سلیكۆن و ددانه‌كانی و پوكیشی به چاپی سێ دووریی ده‌كه‌ن و بڕیاریشه له مانگی ئایاری داهاتوودا له پیشانگای (ئانسكیورد فیوچه‌رز)ی زانكۆی ئۆكسفۆرد بخرێته‌ڕوو و دواتریش له مانگی تشرینی دووه‌می داهاتوودا پۆترێته‌كانی كه دروستی ده‌كات له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا بخرێنه ڕوو . سه‌رچاوه: Reuters
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure