ته‌له‌فۆنه نوشتاوه‌كان وه‌ك گالاكسی فۆڵدی سامسۆنگ داهاتووی جیهانی مۆبایله‌كان ده‌گرنه ده‌ست. سه‌ره‌نجام سامسۆنگ مۆبایلی گالاكسی فۆڵدی ئاشكراكرد كه وه‌ك كتێب دهنوشتێتهوهو ده‌كرێته‌وه. گالاكسی فۆڵد له ئێستادا پێویستی به جوانكاری و كاری زیاتره. برِیاره له 26ی مانگی ئهپرلدا گالاكسی فۆڵد بخرێته به‌رده‌ست. نرخی ئایفۆن XS ماكس نرخی 1099 دۆلار بوو به‌ڵام گالاكسی فۆڵد له‌وه‌ش تێدهپهرِێنێت و نرخی 1980 دۆلاره. دوای ئه‌م مۆدێله گالاكسی S10 به 899 دۆلار‌و گالاكسی S10 پڵه‌س به 999 دۆلار گرانترین مۆبایله‌كانی سامسۆنگن. سامسۆنگ ده‌ڵێت كه ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر رِواڵهت و نێوانهرِووی به‌كارهێنه‌ری كاربكات تاوه‌كو له دوو پیشانده‌ر كه‌ڵك وه‌ربگرێت. به‌پێی ئه‌و شته‌ی كه سامسۆنگ نمایشی كردووه له یه‌ك كاتدا 3 ئه‌پ رِان ده‌بن. برِیاروایه گوگڵ له وه‌شانی داهاتووی خۆیدا ئه‌ندرۆید به شێوه‌یه‌ك نوێبكاته‌وه كه له‌سه‌ر مۆبایله نوشتاوه‌كان ئیش بكات. قه‌باره‌ی مۆبایله‌كه به‌هۆی نوشتانه‌وه‌ی له ئه‌ستوورترین مۆبایله‌كانی ئێستا ئه‌ستوورتره. هێشتا رِوون نییه كه باترییه‌كه‌ی چه‌ند كاتژمێر ئیش ده‌كات و بۆ ئه‌وكاره ده‌بێت تاقیبكرێته‌وه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure