2/3/2019 09:33 AM

ئێران بۆ یه‌كه‌مجار ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی دروستده‌كات

وڵاتی ئێران بۆ یه‌كه‌مجار ئۆتۆمبێلێكی كاره‌بایی به‌رهه‌مهێنا، كه‌ ده‌توانرێت له‌ ژیانی رۆژانه‌دا به‌كاربهێنرێت و به‌ یه‌ك جار شه‌حنكردنه‌وه‌ش 100 كیلۆمه‌تر ده‌بڕێت.

محه‌مه‌د حه‌سه‌ن شجاعی عه‌میدی كۆلێژی ئه‌ندازیاری ئۆتۆمبێل له‌ زانكۆی (ئێران) رایگه‌یاند: ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌ته‌واوی له‌ ناوخۆی وڵات به‌رهه‌مهێنراوه‌، بۆ پارچه‌كانی سوود له‌هیچ وڵاتێك وه‌رنه‌گیراوه‌، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین نموونه‌ی ئۆتۆمبێلی كاره‌باییه‌ كه‌ له‌ ئێران به‌رهه‌مهێنرابێت و به‌رهه‌مهێنانه‌كه‌شی ماوه‌ی سێ مانگی خایاندووه‌.

وتیشی: ئۆتۆمیبێله‌كه‌ ناوی (یاس)ه‌و له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری ئه‌ندازیاری ئۆتۆمبێلی زانكۆی ئێرانه‌وه‌ دیزاین كراوه‌، كه‌ بۆ به‌كارهێنانی ناو شاره‌كان ته‌واو گونجاوه‌و جێگه‌ی دوو سه‌رنشین ده‌بێته‌وه‌، ئامانجی ئێمه‌ش له‌مكاره‌ بۆ پاراستنی ژینگه‌یه‌و هه‌وڵێكه‌ بۆ رێگری له‌ پیسبوونی زیاتری ژینگه‌.

ده‌رباره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیشی محه‌مه‌د حه‌سه‌ن وتی: ئۆتۆمبێلی یاس كێشی نزیكه‌ی 300 كیلۆگرامه‌، پاتریه‌كه‌شی له‌ جۆری لیسیۆمی ئایۆنه‌، هه‌روه‌ها زۆرترین خێرایشی ده‌گاته‌ 45 كیلۆمه‌تر له‌ سه‌عاتێكدا.

له‌ كۆتایشدا محه‌مه‌د حه‌سه‌ن شجاعی عه‌میدی كۆلێژی ئه‌ندازیاری ئۆتۆمبێل، ئاشكرایكرد كه‌ به‌ یه‌كجار شه‌حنكردنه‌وه‌ ده‌توانێت 100 كیلۆمه‌تر ببڕێت، هه‌وڵیش له‌ئارادایه‌ بۆ خێراكردنی ئۆتۆمبێله‌كه‌.

سه‌باره‌ت به‌ نرخه‌كه‌شی له‌ نێوان 1500 بۆ 200 دۆلاری ئه‌مریكيیه‌.


خاك - و/گۆران قادر
س: كه‌ناڵی ئه‌لعاله‌می ئێرانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved