زۆرینه‌ی شۆفێران حه‌زده‌كه‌ن كه ئۆتۆمبێلی به‌كارهاتوو بكڕن، چونكه نرخی هه‌رزانتره‌و له‌كاتی فرۆشتنه‌وه‌شیدا زۆر زیان نه‌كه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی شۆفێران شارهزایيهكی ئه‌وتۆیان نییه له پشكنینی ئۆتۆمبێل، ئه‌وا توشی فێلی فرۆشیاران ده‌بنه‌وه، چونكه فرۆشیاره‌كان هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی كه‌موكورتی و زیانه‌كانی ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها ئێستا هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی پێكراو له كوردستان زیادیكردووه، بۆیه له‌رێگه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌وه به چه‌ند رێگایه‌كتان ئاشنا ده‌كه‌ین كه ده‌توانن به‌هۆیه‌وه پشكنین بۆ ئۆتۆمبێل بكه‌ن و زیانه‌كانی بزانن: 1- لایتی نوێ و عادی: كاتێك ئۆتۆمبێلێك توشی پێكدادان ده‌بێت، ئه‌وا یه‌كه‌م شوێن كه زیانی به‌رده‌كه‌وێت و ده‌شكێت، لایتهكانیهتی، بۆیه خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌ستبه‌جێ لایتی نوێی بۆ ده‌كڕێت، بۆیه كاتێك ئۆتۆمبێلێك ده‌كڕیت به جوانی پشكنین بۆ لایته‌كانی بكه‌و به‌راوردیان بكه به لایته‌كانی تر، ئه‌گه‌ر هه‌ستت به جیاوازی شوشه‌و یان كۆدی سه‌ر لایته‌كان كرد، ئه‌وا بزانه ئۆتۆمبێله‌كه توشی پێكدادان بووه. 2- جیاوازی تایه‌كان: تایه‌ی ئۆتۆمبێل به‌شێكی تره كه به‌هۆی پێكدادان و وه‌رگه‌ران زیانی به‌رده‌كه‌وێت، بۆیه له‌گه‌ڵ چاككردنی ئۆتۆمبێله‌كه خاوه‌نه‌كه‌ی تایه زیانبهركهوتوهكانیش ده‌گۆڕن، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كه تایه‌كان گۆڕاون یان نا، ئه‌وا به‌وردی سه‌یری تایه‌كان بكه، له‌ژێر تیشكدا سه‌یری بكه‌و ڕه‌نگ و گۆیه‌كانی به‌وردی بپشكنه، گه‌ر هه‌ستت به جیاوازی كرد له ره‌نگ و خوران و جۆردا، ئه‌وا بزانه ئه‌و تایه گۆڕدراوه‌و پرسیار له هۆكاری گۆرینی بكه. 3- ده‌رگاكانی باش نین: كاتێك ئۆتۆمبێل توشی وه‌رگه‌ران و پێكدادان ده‌بێت، له‌وه‌یه ده‌رگاكانی زیانی به‌ربكه‌وێت، هه‌رچه‌نده خاوه‌نه‌كه‌ی هه‌وڵبدات به باشی چاكیبكاته‌وه، ئه‌وا هه‌رگیز وه‌ك ئه‌وه‌ی لێنایه‌ته‌وه كه كۆمپانیا دروستی كردووه، بۆیه پشكنین بۆ ده‌رگاكانیش بكه، چه‌ندجارێك ده‌رگاكان بكه‌ره‌وه‌و دایبخهرهوه، گه‌ر هه‌ستت به قورسی داخستن یان ده‌نگێكی ناباو كرد یان وه‌ك پێویست نه‌چووه جێی ،ئه‌وا دڵنیایه ده‌رگاكان گۆڕدراون. 4- ده‌ركردنی ده‌نگی ناسروشتی: كاتێك ئۆتۆمبێلێكی به‌كارهاتوو ده‌كڕیت، پێویسته له رێگایه‌كی خراپ و به‌رزو نزمدا لێیبخوریت و به‌وردی گوێ له ده‌نگی مه‌كینه‌و به‌شه‌كانی تری بگره، چونكه هه‌ندێك كێشه‌و زیان له‌و شوێنه‌دا خۆیان ئاشكرا ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌ستت به ده‌نگی ناباو كرد، ئه‌وا بزانه به‌شێك به‌شێكی تر ده‌خوات و به‌ریه‌ك كه‌وتنێكی نائاسایی بوونی هه‌یه. خاك - و/گۆران قادر س: المربع نت
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure