لە میانی یارییەكانی هەفتەی 30ی پریمەرلیگی ئینگلیزیدا یانەی ئەرسیناڵ لەنێو یاریگای ئیماراتی تایبەت بە یانەی ئەرسیناڵ سەركەوتنێكی گرنگی بەدەست هێنا.
لە یارییەكەدا ئەرسیناڵ توانی بە دوو گۆڵی گرانت شاكا و ئۆمبیانگ سەركەوتنێگی گرنگ بەدەست بهێنێـو خۆی بگەیەنێـە پلەی چوارەم و لە یانەی مان یونایتد دوركەوتەوە .
بەو بردنەوەیەش ئەرسیناڵ ئێستا خاڵەكانی بەرز كردەوە بۆ 60 خاڵ و ئێستا لە پلەی چوارەمی خولەكە دەبینرێت وە یانەی مانیونایتد ئێستا لە پلەی پێنجەمدایە بە 58 خاڵ .
شایانی باسە ئەمە یەكەم دۆرانی یانەی مانیونایتدبوو لەدوای ئەوەی سۆڵشایەر بووەتە راهێنەری ئەویانەیە .
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure