درەنگانی شەوی رابردوو یانەی ریاڵ مەدرید لە پرێس كۆنفرانسێكدا بەفەرمی گەرانەوەی راهێنەری ئەفسانەی مێژووی یانەی ریاڵ مەدریدی بۆ یانەكەی راگةياند.
زینەدین زەیدانی فەرەنسی و راهێنەر ویاریزانی پێشوی یانەی ریاڵ مەدرید دوای وازهێنانی بۆماوەی هەشت مانگ جارێكی تر وەك راهێنەری ریاڵ مەدرید گەرایەوە .
زەیدان لە لێدوانێكیدا ئەوەی پشت راست كردەوەكە لەماوەی رابردوودا سەرنجی یارییەكانی ریاڵ مەدریدی داوە و ئاستی ئەویانەیەی بینیوە بۆیە زۆر دڵتەنگ بووە بە ئەنجامەكانیكە لە یانە پاڵەوانەكان كراوەتە دەرەوە و لە خولی ئیسثانی بە 12 خاڵ لەدوای بەرشەلۆنەی ركابەریەوەیەتی زەیدان دەڵێت كە پێرێز پەیوەندی پێوە كردم نەمتوانی ریاڵ و پێرێز رەت بكەمەوە .
راهێنەرە ئەفسانەكەی ریاڵ مەدریدكە سێ نازناوی لەسەریەكی بۆ یانەكەی لە چامپیۆنزلیگ بەدەست هیبَناوە دەڵێت لەهاوینی داهاتووبە پلانیَكی نوێوە خۆمان بۆ وەرزی نوێ ئامادە دەكەین .
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure