ئێستا ملیۆنان كه‌س له سه‌رانسه‌ری جیهاندا نازانن كه نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه. توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستووه كه داتای (دراوه) وه‌رگیراو له ئه‌پێكی مۆبایل ده‌توانێت له ده‌ستنیشانكردنی شه‌كره‌دا كاریگه‌ر بێت. به‌پێی ئاماری ناوه‌نده‌كانی كۆنترۆڵ و به‌رگری نه‌خۆشی زیاتر له 30 ملیۆن كه‌س له ئه‌مریكا شه‌كره‌یان هه‌یه. له‌هه‌ر چوار كه‌س له ئه‌مریكا كه‌سێك نه‌خۆشی شه‌كره‌ی هه‌یه كه خۆی ئاگادار نییه. ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی شه‌كره چاره‌سه‌ر نه‌كرێت كاریگه‌ری جددی له‌سه‌ر گورچیله‌كان، چاو، نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی مێشك ده‌بێت. به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵك ده‌ستیان به ناوه‌نده ته‌ندروستییان ڕاناگات زۆر گرنگه ڕێگه‌یه‌كی ساده‌تر به ده‌ستنیشانكردنی شه‌كره بدۆزینه‌وه. له‌مدواییه‌دا توێژه‌رانی زانكۆی كالیفۆرنیا له سان فرانسیسكۆ هه‌وڵیاندا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌پێكی مۆبایل دابهێنن. ئه‌م ئه‌په كه‌ڵك له كامێرا‌و فلاش وه‌رده‌گرێت. له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی فلاشی كامێرا‌و وێنه‌گرتن له په‌نجه‌وه ده‌كرێت ئه‌و گۆڕانكارییانه ببینرێن كه له ڕه‌گه‌كانی خوێندا ڕووده‌ده‌ن. له داتای وه‌رگیراو له‌م ڕێگه‌یه‌وه ده‌كرێت زانیاری تایبه‌ت به گه‌ڕانی خوێن ده‌ربهێنرێت. له‌ڕێگه‌ی زانیاری وه‌رگیراو و به‌كارهێنانی ژیری ده‌ستكرد توانرا به وردبینی 72%ـه‌وه ده‌ستنیشان بكرێت كه ئایا كه‌سێك شه‌كره‌ی هه‌یه یان نا. قۆناغی دواتر ئه‌وه‌یه كه له‌م ڕێگه‌یه‌وه له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تای نه‌خۆشییه‌كه‌دا ده‌ستنیشان بكرێت كه كه‌سێك شه‌كره‌ی هه‌یه یان نا. ئه‌م ته‌كنۆلۆژییه ده‌توانێت ژیانی ملیۆنه‌ها كه‌س له داهاتوودا بخاته‌ژێر كاریگه‌رییه‌وه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure