لەیارییەكانی قۆناغی 16ی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاو لە یاری گەرانەوەدا یانەی بەرشەلۆنە پێشوازی لە یانەی لیۆنی فەرەنسی كرد .
لە یاری پێشوو هەردوو یانە بە بێ گۆڵ كۆتاییان بە یاری هێنا لە یاریگای لیۆن .
لەم یارییەدا یانەی بەرشەلۆنە لە گێمی یەكەمدا بە شێوەیەكی باش دەركەوتو توانیان دوو گۆڵ تۆمار بكەن لەرێگەی لێونێل میسی و كۆنتینهۆوە .
لەگەڵ دەست پێكی گێمی دووەم بەرشەلۆنە چەند هەلێكی گرنگی لەدەستدا بۆ تۆمار كردنی گۆڵی سێیەم بۆیە خاوەن یاریگا لەهێرش كردن كشانەوەو یانەی لیۆن باشتر دەركەوتن هەتا خولەكی 58 یاریزان لۆكاس تۆزارت توانی یەكەم گۆڵی لیۆن تۆمار بكات كە هیوای بۆ یانە فەرەنسیەكە گەراندەوە .
دواتر لوێنێل میسی كاپتنی یانە كەتەلۆنیەكە كۆنترۆڵی یاریگای كرد كاتێك خۆی لەخولەكی 78 گۆڵی سێیەم یەكلایی بۆ بەرشەلۆنە تۆمار كرد پو بە دروست كردنی دوو گۆڵ بۆ عوسمان دێمبلی و پێكێی یارییەكە بەسودی بەرشەلۆنەی كۆتایی پێهێنا .
بریارە رۆی هەینی كاتژمێر 1:30 خولەكە تیروپشكی قۆناغی داهاتوو بۆ قۆناغی هەشت و چوارگۆشەی زێرین رابكێشرێت .
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure