لە یاری لوتكەی هەفتەی 28ی خولی سێریا ئەی یانەی ئەیس میلان پێشوازی لە یانەی ئەنتەرمیلانی دراوسێی كرد.
لەویارییەدا كە هەردوو یانە دەیانویست بە بردنەوە سێیەمی خولەكە بو َخۆیان مسۆگەر بكەن یانەی ئەنتەر توانی یارییەكە بە سودی خۆی یەكلایی بكاتەوە .
لەسەرەتاوە زۆری پێنەچوو ماتیاس ئەنتەر میلانی پێش خست لە خولەكی 3 دا بە گۆڵێك پاشان لەگەڵ دەست پێكی گێمی دووەم ئەنتەر جارێكی تر پێشكەوتەوە لەرێگەی ستیڤانەوە بەڵام تەنها دوای شەش خولەك میلان یەكەم گۆڵی خۆی تۆمار كرد و یارییەكەی ئەوەندەی تر گەرم كرد. دواتر لاوریتۆ مارتێنزی ئەرجەنتینی لە خولەكی 67 دا ئەنتەری پێش خستەوە هەرچەندە ماتیۆ موساچۆ لە خولەكی 71 گۆڵێكی تری بۆ میلان تۆمار كرد بەڵام دواجار یارییەكە بەسودی ئەنتەر كۆتایی هات و سێ خاڵی یارییەكەی بەدەست هێنا. ئێستا ئەنتەر میلان خاوەنی 53 خاڵەو میلانیش بە 51 خاڵ لە پلەی سێیەم و چوارەمن .
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure