قۆناغی دووه‌می به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌ستیپێكرد. دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی پرۆسه‌ی به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌ستپێكردو له قۆناغی یه‌كه‌مدا ئه‌و پرۆسه‌یه له دیوانی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان و چه‌ند زانكۆیه‌ك جێبه‌جێكرا، له قۆناغی دووه‌میشدا له چه‌ند زانكۆیه‌كی تر پرۆسه‌ی به ئه‌لیكترۆنیكردن ده‌ستیپێكردووه. ڕۆژى 2-4-2019 به سه‌رپه‌رشتی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و ئاماده‌بوونی راوێژكار‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی به‌شێك له فه‌رمانگه‌كان كۆبونه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌چوو. له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا پرۆسه‌ی به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا‌و دووپاتكرایه‌وه دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت پرۆسه‌ی به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی له دیوانی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان و چه‌ند زانكۆیه‌ك جێبه‌جێكرد، له ئێستاشدا وه‌زاره‌ت پرۆسه‌ی به ئه‌لیكترۆنیكردنی له زانكۆكانی (هه‌ولێری پزیشكی و چه‌رموو و راپه‌ڕین و ده‌سته‌ی كوردستان) جێبه‌جێكردووه‌و له قۆناغی دووه‌میداو له‌م هه‌فته‌یه پرۆسه‌ی به ئه‌لیكترۆنیكردن له زانكۆی دهۆك ده‌ستپێده‌كات، هه‌روه‌ك دوای ناردنی داتا‌و زانیارییه‌كانی زانكۆكانی (زاخۆ) و (كۆیه) له‌م دوو زانكۆیه‌ش پرۆسه‌كه ده‌ستپێده‌كات، دواتریش به‌هه‌مانشێوه له زانكۆكانی دیكه‌ش پرۆسه‌كه به‌رده‌وامده‌بێت، كه ئه‌م هه‌نگاوه گرنگی زۆری بۆ زانكۆكان و وه‌زاره‌ت و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێ له‌بواری به‌ڕێوه‌بردن و داڕشتنی پلانی تۆكمه بۆ گه‌شه‌پێدانی خوێندنی باڵا له كوردستان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كان. له وته‌یه‌كدا د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: له سۆنگه‌ی هه‌ستكردن به گرنگی ئه‌و پڕۆسه‌یه، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ماوه‌یه‌كه ده‌ستیداوه‌ته به ئه‌لیكترۆنیكردنی وه‌زاره‌ت و زانكۆ‌و دامه‌زراوه‌كانی، به‌وپێیه‌ی زانكۆكان ناوه‌ندیكی گرنگی مه‌عریفه‌و زانیاری و پێشكه‌وتی كۆمه‌ڵگه‌ن، بۆیه ده‌بێت خوێندنی باڵا ببێته نمونه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، چونكه زانكۆكان خۆیان مه‌عریفه‌و زانیاری پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌ن، ده‌بێت هه‌رخۆشیان پێش كه‌رته‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه ئاشنایی زانیاری و گۆڕانكارییه تازه‌كانی ژیان و كۆمه‌ڵگه‌كان بن. د.یوسف گۆران وتیشی: پڕۆژه‌ی به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی سیستمی كارگێڕی له وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا یه‌كێكی دیكه‌یه له پڕۆژه ستراتیژییه‌كانی وه‌زاره‌ت كه جێبه‌جێمانكردووه، پڕۆژه‌كه له‌ڕووی كارگێڕییه‌وه تا ڕاده‌یه‌كی زۆر بۆته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی بیرۆكراسیه‌ت و شه‌فافیه‌ت له به‌ڕێوه‌بردن له دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا، له‌ڕووی كاتیشه‌وه جێبه‌جێكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه هاریكار بووه له زوو ڕاپه‌ڕاندنی كار‌و ئه‌ركه‌كانی خوێندنی باڵا، هه‌روه‌ك له‌دره‌نگ گه‌یشتنی زانیاری و پێویستیه‌كان به‌دوری گرتووین. له‌ڕووی دارایشه‌وه به‌هۆی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی سیستمی كارگێڕی ساڵانه بودجه‌یه‌كی زۆر گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت. هه‌روه‌ك له‌ڕووی زانستییه‌وه پڕۆژه‌كه هاریكار بووه له كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م داتا‌و زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌ت و زانكۆكان. له كۆتایشدا وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی جێبه‌جێكردنی قۆناغی دووه‌می پرۆسه‌كه‌ی له زانكۆكانی تر به هه‌نگاوێكی گرنگ و بایه‌خ بۆ گه‌شه‌پێدانی خوێندنی باڵا له كوردستان وه‌سفكرد. خاك - راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure