تیشكدانه‌وه‌ی ته‌له‌فۆنه گه‌ڕۆكه‌كان هه‌میشه جێگه‌ی مه‌ترسیی بووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای (5G) ئه‌و مه‌ترسییانه زیاتر بووه ، ئه‌و پرسیاره‌ی ده‌كرێت ئه‌وه‌یه ، ئایا ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه به ڕاستی مه‌ترسیی بۆ مرۆڤایه‌تی دروست ده‌كات؟ به‌م نزیكانه نه‌وه‌ی پێنجه‌می ئینته‌رنێتی گه‌ڕۆك كه به (5G) ناسراوه له زۆربه‌ی زۆری وڵاتانی جیهان ده‌كه‌وێته به‌رده‌ستی به‌كاربه‌ران، له‌كاتێكدا هه‌مووان ده‌یانه‌وێت ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایه‌یان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئینته‌رنێتێكی خێرایان هه‌بێت ، به‌ڵام زۆركه‌سی دیكه‌ش ده‌سه‌ڵه‌منه‌وه له‌و ته‌كنه‌لۆژیایه و ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه باشیی كوالیتییه‌كه‌ی له‌سه‌ر حسابی ته‌ندروستیان ته‌واو بێت. مه‌به‌ست له نه‌وه‌ی پێنجه‌م چییه؟ نه‌وه‌ی پێنجه‌می ئه‌و ته‌له‌فۆنه شانه‌دارانه شه‌پۆلیی زۆر به‌رزیان هه‌یه، ئه‌و مه‌ودایه‌شی داگیری ده‌كه‌ن زۆر به‌رفراوانه، به شێوه‌یه‌ك به‌كاربه‌ر ده‌توانێت زانیارییه‌كی زۆرتر كه چه‌ندین جار هێنده‌ی ئه‌وه‌ی ئێستایه و خێراتره له توانای ته‌له‌فۆنه گه‌ڕۆكه‌كانی پێشوو، به تێكڕایه‌ك كه ده‌گاته 10 گیگابایت له چركه‌یه‌كدا له مۆبایله‌كه‌یدا هه‌ڵبگرێت. به‌پێی ڕاگه‌یاندنی لێپرسراوێكی گه‌وره‌ی كۆمپانیای (ئه‌ریكسۆن)ی سویدی تا ساڵی 2024 نزیكه‌ی (40%)ی دانیشتوانی جیهان ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایه به‌كارده‌هێنن كه به نه‌وه‌ی پێنجه‌م ناسراوه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی تۆڕی گه‌یاندنی نه‌وه‌ی پێنجه‌م به تۆڕه‌كانی مۆبایلی زۆر خێرا كارێكی زۆر ئاڵۆزه به هۆی شه‌پۆلی ملیمه‌تری كورته‌وه، ئه‌مه‌ش پێویستی به بوونی ئامێری به‌هێزكردنی په‌خشیی بێ سیم هه‌یه له زۆر شوێن ، بۆیه ده‌بێت خه‌ڵكیی ئاماده‌بن بۆ ئه‌و ڕاستییه‌ی كه بێجگه له‌و تاوه‌ره زۆره‌ی هێڵه‌كانی مۆبایل و ئینته‌رنێت كه له‌هه‌موو جیهاندا هه‌یه ( ئانتێن) یان (ئالێر)یش داده‌نرێت بۆ به‌هێزكردنی ئاماژه‌كان یان شه‌پۆله‌كان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی كاری نه‌وه‌ی پێنجه‌م، ئه‌م ئانتێنانه‌ش به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو و له زۆر شوێن له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان جێگیر ده‌كرێن و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌سته‌م بێت خه‌ڵك بتوانێت خۆی له كاریگه‌ریی تیشكدانه‌وه هه‌میشه‌ییه‌كان بپارێزێت. نیگه‌رانیی بۆ؟ به‌م دواییه نزیكه‌ی 250 زانا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه داواكارییه‌كان واژۆ كرد بۆ ئه‌وه‌ی بیخه‌نه به‌رچاوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی كه تێیدا جارێكی تر باسیان له مه‌ترسییه‌كانی زۆربڵاوبوونه‌وه‌ی ئامێره‌كانی بڵاوكه‌ره‌وه‌ی تیشك كردووه‌و له‌وانه‌ش ئامێره‌كانی ته‌له‌فۆنی گه‌ڕۆك و ئامێره‌كانی دیكه‌ی په‌خشه. له‌و داواكارییه‌دا زاناكان هۆشدارییان داوه و ئه‌وه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو كه مه‌ترسییه‌كه له‌وه‌دایه كه ئه‌و ئامێرانه ده‌بنه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به شێرپه‌نجه به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه. چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی پێشتریش له‌سه‌ر نه‌وه‌كانی دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌می تۆڕه‌كانی ته‌له‌فۆنی گه‌ڕۆك كراوه و ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه ئه‌و تۆڕانه و كایه موگناتیسییه‌كه‌ی كه دروستی ده‌كه‌ن ڕه‌نگه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر له‌شی مرۆڤ به‌جێبهێڵن كه هاوشێوه‌ی ماندوو بوون و خه‌واڵووییه و ده‌شبێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی سپێرم له‌پیاواندا و به شێوه‌یه‌كی گشتیش چه‌ندین كاریگه‌ریی ده‌ماریی و ده‌روونیشی هه‌یه له‌سه‌ر مرۆڤ ، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده، به‌ڵكو ئه‌و كایه موگناتیسییانه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئاژه‌ڵ و ڕووه‌كیش هه‌یه. له‌مباره‌یه‌وه (ساره درایسن) مامۆستا و توێژه‌ر له زانكۆی (ئاخن)ی ئه‌ڵمانیا وتی» كاتێك كایه‌ی موگناتیسیی شه‌پۆل به‌رز به‌كاربهێنێت له نه‌وه‌ی پێنجه‌می تۆڕه‌كانی ته‌له‌فۆنی گه‌ڕۆكدا، ئه‌و دۆخه‌كه زۆر خراپتر ده‌بێت و شه‌پۆلدانه‌وه‌كان زۆر زیاتر ده‌بێت له‌وانه‌ی ئێستا هه‌یه، هه‌ر بۆیه ئه‌و شه‌پۆلانه كاریگه‌ریی زۆر گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر مناڵان، چونكه ئه‌و شه‌پۆلانه له كه‌لله‌سه‌ری مناڵ ده‌دات زیان به ئه‌ستورییه‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت. چی بكرێت؟ نوسینگه‌ی فیدرالیی ئه‌ڵمانیا داوای كردووه به مه‌به‌ستی خۆپاراستن له تیشكدانه‌وه‌كان پشكنینێكی گشتگیر بكرێت بۆ مه‌ترسییه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیای نه‌وه‌ی پێنجه‌م (5G) و له 19ی مانگی ئازاریشه‌وه جۆره نووسینگه‌یه‌ك بۆ تۆڕه‌كانی ته‌له‌فۆنی گه‌ڕۆك كراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیا نوێیه ڕاوێژیان پێ بكه‌ن سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی خۆپاراستن له تیشكدانه‌وه‌ی ئامێره‌كانیان. وته‌بێژ به ناوی نوسینگه‌ی فیدرالیی ئه‌ڵمانیی بۆ خۆپاراستن له تیشكدانه‌وه‌كان ئاشكرایكردووه، پێویسته له‌گه‌ڵ زیادكردنی مه‌ودای هه‌ڵگرتنی زانیارییه‌كان ده‌بێت به‌تیشكدانه‌وه كه‌وتن له‌كاتی ته‌له‌فۆنكردن و به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت به‌پێی توانا كه‌مبكرێته‌وه و داواشیكردووه ئه‌وانه‌ی ته‌له‌فۆنی نۆرماڵیان هه‌یه باشتره بۆ قسه‌كردن سوود له ته‌له‌فۆنی ناو ماڵه‌كانیان وه‌رگرن و زۆرتریش به كورته نامه كاروباره‌كانیان ڕاپه‌ڕێنن تا ته‌له‌فۆنكردن و ماوه‌ی ته‌له‌فۆنكردنیش به پێی پێویست بێت و باشتره كورتترین ماوه بخایه‌نێت». سه‌رچاوه:DW
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure