ڕۆژی 10ی مانگی نیسان له‌كۆنگره‌یه‌كی زانایانی فیزیای گه‌ردوونیی و گه‌ردوونناساندا كه له‌شاری برۆكسلی پایته‌ختی به‌لژیكا به‌ڕێوه چوو یه‌كه‌مین وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی كونێكی ڕه‌شی گه‌ردوون بۆ ئاماده‌بوانی ئه‌و كۆنگره‌یه و هه‌موو جیهان نمایش كرا. هه‌رچه‌نده كونه‌ڕه‌شه‌كان گه‌وره زانایانی فیزیای گه‌ردوونیی و ته‌نانه‌ت نووسه‌رانی چیرۆكه‌كانی خه‌یاڵی زانستیشی سهرسامكردبوو، به‌ڵام پیشاندانی وێنه مێژووییه‌كه‌ی یه‌كێك له‌و كونه ڕه‌شانه، به پێشكه‌وتنی هه‌موو مرۆڤایه‌تی وه‌سف كرا. بنه‌ڕه‌تی ئه‌و كونه ڕه‌شانه چین و كێ یه‌كه‌مین جار دۆزییه‌وه یان باسیكردوه؟ زۆربه‌ی كونه ڕه‌شه‌كان كاتێك دروست ده‌بن كه ئه‌ستێره‌یه‌كی زه‌به‌لاح ده‌مرێت، ئه‌مه‌ش ئه‌و كاته ڕووده‌دات كه ئه‌ستێره‌كه سووته‌مه‌نی نامێنێت ، له‌و سووتهمهنیانهش هایدرۆجین ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی داڕمانی ئه‌ستێره‌كه. پاش ئه‌وه هێزی ڕاكێشانی سه‌نته‌ره‌كه‌ی به خێرایی ئه‌ستێره‌كه ڕاده‌كێشێت به‌ره‌و ناوه‌وه و له شێوه‌ی تۆپێكی بچو‌وكدا داده‌ڕمێت ، پاشان ده‌كشێت و گرژ ده‌بێت تا له كۆتایدا به داڕماویی كۆتایی دێت و پاشماوه‌ی ئه‌ستێره‌كه‌ش له فه‌زای پان و به‌ریندا بڵاو ده‌بێته‌وه. ئه‌و تۆپه سهنتهرییهی ماوه‌ته‌وه به‌وه جیاده‌كرێته‌وه كه‌زۆر چڕه، دواتر كونه ڕه‌شه‌كه دروست ده‌بێت كه هێزێكی ڕاكێشانی به‌هێزی هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ك هیچ ته‌نێكی فه‌زایی ناتوانێت لێی ده‌رباز بێت. كێ كونه ڕه‌شه‌كانی دۆزییه‌وه؟ له ساڵی 1916دا زانای گه‌ردوونناسی ئه‌ڵمانیی ( كارل شفاریتسشیلد) گه‌یشته یه‌كه‌مین چاره‌سه‌ری وردی تیۆری ئانشتاین سه‌باره‌ت به تیۆری ڕێژه‌یی گشتی كه په‌یوه‌ندی هه‌یه بهكونه ڕه‌شه‌كانه‌وه. له ساڵی (1958)دا زانای ئه‌مریكیی (ده‌یڤد فنكلشتاین) ئاشكرا یكرد كه كونی ڕه‌ش بریتییه له ناوچه‌یه‌ك له فه‌زادا كه هیچ شتێك ناتوانێت لێی هه‌ڵبێت. له سه‌ره‌تادا، وا داده‌نرا كه كونی ڕه‌ش ته‌نها فزولێكی بیركارییانه‌یه، به‌ڵام دۆزینه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ی نیۆترۆنیی له لایه‌ن زانای فیزیایی و گه‌ردونیی (جوسلین بێڵ بۆرنێل) له ساڵی (1957) دا وایكرد زیاتر بایه‌خ به‌داڕمانی ته‌نه‌كان بدرێت له‌كایه‌ی ڕاكێشاندا، به‌و پێیه‌ی دیفاكتۆیه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه. یه‌كه‌مین وێنه‌ی كونی ڕه‌ش زاناكانی گه‌ردونناسیی ڕۆژی ()10ی نیسانی 2019 به ڕۆژێكی مێژوویی و به خاڵێكی گه‌شی زانستیی فیزیای گه‌ردوونناسیی داده‌نێن، چونكه له‌و ڕۆژه‌دا و به دانان و به‌كارهێنانی چه‌ندین ته‌لسكۆب له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی جیهان، توانیان یه‌كه‌مین وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی كونێكی ڕه‌ش بۆ هه‌موو جیهان بخه‌نه‌ڕوو، ئه‌مه‌ش بووه پێشكه‌وتنێكی گه‌وره بۆ مرۆڤایه‌تیی. ڕووبه‌ری ئه‌و كونه‌ڕه‌شه كه زاناكان نازناوی (دڕنده)یان پێبه‌خشیوه (24) ملیار میله واته 3 ملیۆن جار هێنده‌ی گۆی زه‌وییه و(300) ملیۆن تریلیۆن میل له زه‌وییه‌وه دووره و له‌و مه‌ودای دورییه‌وه و له‌ڕێگه‌ی 8 تهلسكۆبهوه له‌سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه وێنه‌ی گیراوه، ئه‌و زنجیره تهلسكۆبه پێیده‌وترێت(Event Horizon) ئاسۆی ڕووداوه‌كان ئه‌مه‌ش له بنه‌ڕه‌تدا ناوی زانستیی لێواری كونه ڕه‌شه‌كانه. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجیشه هه‌وڵه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كونه‌ڕه‌شانه و وێنه‌گرتنیان ماوه‌ی 13 ساڵی خایاندووه. هه‌وڵی ژنێك وێنه‌یه‌كی مێژوویی لێهاته به‌رهه‌م ده‌توانرێت بوترێت ئه‌و پێشكه‌وتنه زانستییه نه‌ده‌هاته به‌رهه‌م ئه‌گه‌ر خانمێك نه‌بووایه كه‌ئه‌ویش ( كاترین لویز بومان)ی زانای فۆتۆگراف و وێنه‌گرتن و مامۆستای یاریده‌ده‌ره له‌زانستی كۆمپیوته‌ری له‌په‌یمانگای ته‌كنه‌لۆجیای كالیفۆرینا. ئه‌م خانمه له‌ماوه‌ی سێ ساڵدا گه‌شه‌ی داوه به خوارزمییهكی سه‌رسوڕهێنه‌ر و یارمه‌تی زاناكانی داوه بۆ چركاندنی یه‌كه‌مین وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی كونه ڕه‌شه‌كان به به‌كارهێنانی زنجیره ته‌لسكۆبی ناسراو به ئاسۆی ڕووداوه‌كان یان (Event Horizon ). كاترین بومان، كه خوێندكاری خوێندنی باڵایه له زانستی كۆمپیوته‌ر و ژیریی ده‌ستكرد، ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه كه چۆن چه‌ند شێوازێكی گه‌شه پێداوه بۆ دروستكردنی زانیاریی ئاوێته بوو له‌گه‌ڵ خوارزمییه جیاوازه‌كان كه هه‌ریه‌كه‌یان چه‌ندین گریمانه‌ی له خۆ گرتووه. ئه‌و خانمه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه چه‌ندین تاقیكردنه‌وه‌یان كردووه‌و ئه‌و هه‌وڵانه‌ش بوونه‌ته بنه‌مایه‌ك بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ئه‌نجامه سه‌ر سوڕهێنه‌ره، كه ئه‌ویش وێنه‌یه‌كی زۆر یه‌كانگیر نییه و له بازنه‌یه‌ك ده‌چێت و به‌ر له سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر زانای فیزیایی (ئا‌لبێرت ئانیشتاین) پێشبینی كردبوو. له یه‌كه‌مین وێنه‌ی كونه ڕهشهكهدا چ شتێك سه‌رنجی ناسای ڕ‌اكێشا ؟ دوای پێشاندانی وێنه‌كه زانایان ده‌ستیان كرد به كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی په‌یوه‌ست به‌و كونه ڕه‌شه زه‌به‌لاحه له سه‌نته‌ری (Messier 87) و زاناكانی سه‌ر به ئاژانسی ناسا له ڕێگه‌ی ئه‌و تێبینیانه‌ی له مانگه ده‌ستكرده‌كانی ( چاندرا) و ( نهوستار)ی سه‌ربه ئاژانسه‌كه‌وه ده‌ستیان كه‌وتبوو سه‌رنجیاندا ئه‌و كونه‌ڕه‌شه كه نزیكه‌ی (55) ملیۆن ساڵی تیشكیی له زه‌وییه‌وه دووره گه‌ردیله‌ی وزه به‌رز دهردهپهرێنێت به خێراییه‌ك كه نزیكه له خێرایی تیشكه‌وه به شێوه‌یه‌ك پال ده‌نێت به مادده‌كانه‌وه بۆ مه‌ودای زیاتر له 100 ساڵی تیشكیی، ئه‌و گه‌ردیلانه ووزه‌یه‌كی زۆر ده‌رده‌ده‌ن و تیشكی (M87) پێكده‌هێنن له ناوچه‌یه‌كی نزیكی لێوارهكهی كه به ئاسۆی ڕوداو ناسراوه، هه‌روه‌ها سه‌رنجی ئه‌وه‌شیان داوه كه ئه‌وه زۆر ئالۆز و نادیاره. له مباره‌یه‌وه (جوی نێلسن) زانای گه‌ردوونناسیی له زانكۆی(فیلانۆفا) له‌ویلایه‌تی په‌نسلڤانیا و سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌كه به نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی(EHTs Multiwavelength)وتی» تیشكه سینییهكان یارمه‌تیمان ده‌دات بۆ ئاشكراكردنی ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات لهگهردیلهكان له‌نزیك (Event Horizon)یان ئاسۆی ڕووداوه‌كان به پێی ئه‌وه‌ی ده‌توانرێت پیوانه بكرێت به‌به‌كارهێنانی تلسكۆبهكان». ئه‌و وتیشی» به خشتهكردنی ئه‌و هه‌موو تێبینیه ڕێكخراوانه كێشه‌یه‌كی گه‌وره بوو بۆ پلاندانه‌رانی ئه‌و ئه‌ركه، به‌ڵام له كۆتاییدا به هه‌موان كارێكی مه‌زنیان ئه‌نجامدا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه بێته به‌رده‌ستمان كه ئێستا هه‌یه». كۆمه‌ڵه‌ی تهلسكۆبهكان ئه‌و ڕووداوه مێژوییه كه هه‌ندێك به هاوشێوه‌ی یه‌كه‌مین گه‌شتی مرۆڤی ده‌بینن بۆ سه‌ر ڕووی مانگ وای له زاناكان كرد سه‌رنج بخه‌نه سه‌ر كارپێكردنی ته‌واوی تۆڕی ته‌لسكۆبی(Event Horizon) كه له ساڵی 2017دا خرایه كار و چه‌ندین جار تاقیكراوه‌ته‌وه و كاری له‌سه‌ر كراوه له كاتێكدا كونه ڕه‌شه‌كان به سروشتی خۆیان نه‌بینراون، به‌ڵام ئه‌و مادده زۆر گه‌رمه‌ی له ناوه‌ڕاستیدا ده‌سوڕێته‌وه ، بازنه‌یه‌ك له ڕوناكیی دروست ده‌كات كه سه‌نته‌ری ئه‌و زه‌به‌لاحه گه‌ردوونییه ده‌رده‌خات. ئه‌م ده‌ستكه‌وت زانستییه پشتیوانییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ تیۆره‌كه‌ی ئانیشتاین كه به‌تیۆری ڕێژه‌یی گشتیی ناسراوه و ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره كۆنه‌كان سه‌باره‌ت به سروشتی كونه ڕه‌شه‌كان. ئه‌گه‌ر مرۆڤ بكه‌وێته كونێكی ڕه‌شه‌وه چی ڕووده‌دات ؟ ئه‌گه‌ر یه‌كێك بیه‌وێت خه‌یاڵ له شێوه و سروشتی ژیان بكاته‌وه له ناو كونێكی ڕه‌شدا، ئه‌وه هیچ شتێكی تێدا نییه په‌یوه‌ندیی به‌جوانییه‌وه هه‌بێت، به‌ڵكو چاره‌نووسی ئه‌و كه‌سه سه‌یر و خراپ ده‌بێت. له دوای نیشاندانی وێنه‌ی ئه‌و كونه ڕه‌شه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووش ئه‌و خه‌یاڵه له‌لای زۆربه‌ی كه‌س له سه‌رانسه‌ری جیهاندا سه‌ریهه‌ڵداوه، ئه‌ڵبه‌ته زاناكانیش به ده‌یان تیۆرییان هه‌یه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و خه‌یالانه كاریگه‌ریی ماكه‌رۆنی كونه ڕه‌شه‌كان بریتین له‌خاڵی چڕ و هێزێكی ڕاكێشانیان هه‌یه كه به ملیۆنه‌ها جار زۆرتره له‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی هه‌ستی پێده‌كرێت، له كاتی نزیكبوونه‌وه له‌و هێزه، كونه ڕه‌شه‌كه له‌شی مرۆڤه‌كه ڕاده‌كێشێت و پارچه پارچه‌ی ده‌كات، له‌وانه‌شه جیاوازیی له هێزی ڕاكێشانی نێوان سه‌ر و قاچی مرۆڤه‌كه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی كه له‌شی وه‌ك بنێشت بكشێت دواتر كه‌سه‌كه ده‌بێته ڕێره‌وێك له گه‌ردیله‌ی بێگه‌رد كه له كونه ڕهشهكهدا ده‌سوڕێته‌وه. نه‌مریی تا كونه ڕه‌شه‌كه گه‌وره‌تر بێت قه‌باره‌ی هێزی ڕاكێشان كه‌متر ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردووه هه‌ندێك له پسپۆڕان بیر له‌وه بكه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر كونه ڕه‌شه‌كان گه‌وره بن به ته‌واوی مرۆڤ له ناو ده‌به‌ن، چونكه هێزی ڕاكێشان زۆر نییه بۆ پارچه پارچه‌كردن، له بری ئه‌وه كه‌وتنه ناو یه‌كێك له‌و كونه ڕه‌شانه ڕه‌نگه یارمه‌تی مرۆڤ بدات به ته‌واوی مه‌رگ ههڵخهلهتێنێت ده‌وترێت كات و زه‌مه‌ن له‌لێواری كونه ڕه‌شه‌كاندا ده‌وه‌ستن، چونكه هێزه زۆره‌كه‌ی یارمه‌تیده‌ره بۆ چه‌ماندنه‌وه‌ی پۆو تانی شوێنكات، ئه‌و كه‌سه‌ی به سه‌لامه‌تیی بگاته ئه‌و خاڵه ڕه‌نگه نه‌مر بێت. سه‌یر كردن له ناو كاتدا له‌كاتی كه‌وتنه ناو كونێكی ڕه‌شه‌وه، زه‌مان یان كات له پشت و پێشه‌وه‌ی مرۆڤه‌كه‌وه ده‌چه‌مێته‌وه ئه‌مه‌ش وا له كه‌سه‌كه ده‌كات ڕابردوو و ئایندهی خۆی ببینێت. بۆ ئه‌مه‌ش (چارلز لیۆ) زانای فیزیای گه‌ردوونیی له مۆزه‌خانه‌ی مێژووی سروشت له ئه‌مریكا ده‌ڵێت: به‌ر له هه‌موو شت كه كه‌سێك بكه‌وێته كونێكی ڕه‌شه‌وه له‌و كاته‌دا له خێرایی ڕوناكیی نزێك ده‌بێته‌وه و هه‌رچه‌نده جووڵه‌ش خێراتر بێت له فه‌زادا جووڵه‌ی كات هێواش ده‌بێته‌وه ، له كۆتاییدا كه‌سه‌كه ده‌توانێت هه‌موو مێژوو له‌و به‌شه‌ی گه‌ردوندا ببینێت» گه‌شت بۆ جیهانێكی تر و سڕینه‌وه‌ی ڕابردوو زانای فیزیای گهردوونیو پرۆفیسۆری كۆچكردوو (ستیڤن هۆكینگ) به‌م جۆره ڕاكانی خۆی سه‌باره‌ت به ژیان له كونی ڕه‌شدا خستووه‌ته‌ڕوو ده‌ڵێت» هه‌لێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ خۆی له ڕه‌هه‌ندێكی جیاوازدا ببینێت، ئه‌گه‌ر هه‌ستت كرد لهكونێكی ڕهشدای، ئه‌وا خۆت به‌ده‌سته‌وه مه‌ده ، چونكه ڕێگایه‌ك هه‌یه بۆ ده‌رباز بوون» هۆكین ده‌ڵێت « كه‌سێك هێنده گێل بێت خۆی هه‌ڵداته كونی ڕه‌شه‌وه، ڕه‌نگه له كۆتاییدا خۆی له جیهانێكی تر بدۆزێته‌وه» هۆكینگ كه خاوه‌نی چه‌ندین كتێب و توێژینه‌وه‌ی دانسقه‌یه له‌مباره‌یه‌وه ده‌شڵێت» ده‌بێت كونه ڕه‌شه‌كان گه‌وره بن و ئه‌گه‌ریش بسوڕێته‌وه ، ڕه‌نگه ڕێڕه‌وێك هه‌بێت بۆ گه‌ردونێكی تر، به‌ڵام كه‌سه‌كه ناتوانێت بگه‌رێته‌وه بۆ جیهانه‌كه‌ی ئێمه». تێۆرێكی تریش ده‌ڵێت» گه‌شت بۆ یه‌كێك له‌و ڕه‌هه‌ندانه‌ی دیكه، ڕه‌نگه ڕابردوو بسڕێته‌وه چونكه یاسایه‌كی بنه‌ڕه‌تیی تایبه‌ت به ئێمه‌ی نییه». سه‌رچاوه: ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure