سامسۆنگ بڕیاریدا ئاهەنگە تایبەتیيەکەیان سەبارەت بە ڕاگەیاندنی مۆبایلە نوێکەیان Galaxy Fold دوابخات کە وا بڕیاربوو ئەم هەفتەیە لە هۆنگ کۆنگ و شەنگەهای بکرێت، ئەمەش لەدوای ئەو ڕووداوانەی بەسەر مۆبایلە نوێکە هاتووە کە بەئاسانی ڕوونماکەی دەشکێت. بەڕێوەبەری سامسۆنگیش هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەم دواخستنە نەداوە، هەروەها هیچ بەروارێکی نوێش دیاری نەکراوە، پێشئەوەی لە بەرواری 26ى ئەم مانگە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕابگەیەنرێت لەلایەن میدیاکاران و شارەزایانی تەکنەلۆژیاوە تاقیکرایەوەو سەرکەوتوو نەبوو، کە لەدوای یەک ڕۆژ بەکارهێنان ڕوونماکەی توشی شکان و تێکچوون هاتووە. سامسۆنگ دڵنیایکردەوە کە ڕێژەیەکی کەم زەرەریان پێگەشتووە لە ڕوونماکانیدا کە نزیکەی 1980 دۆلارە، ئەم ڕووداوەش هەمان ڕووداوی مۆبایلی Galaxy Note 7 مان بیردەخاتەوە کە سێ ساڵ پێش ئێستا بەهۆی تەقینەوەی باتریيەکەیەوە هەموو مۆبایلەکانی لە بازاڕدا کشاندەوە. خاك - س: ماڵپهڕی كاروان ئایتی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure