لە بەغدای پایتەخت، یارییەکانی قۆناغی یەکەمی خولی نایابی تۆپی سەرمێزی یانەکانی عێراق کۆتایی ھاتوو یانەی سلێمانی ھەڵگری نازناوی وەرزی رابردوو یەکەم بوو. بە بەشداری ١٦ یانە، یارییەکانی وەرزی ئەمساڵی خولی نایابی تۆپی سەرمێزی یانەکانی عێراق، لە بەغدای پایتەخت ئەنجامدرا. تیپی تۆپی سەرمێزی یانەی سلێمانی کە چەند ساڵێکە باڵادەستی خۆی بەسەر خولەکەدا سەپاندووەو ھەڵگری ژمارەی پێوانەییشە لە دەستەبەرکردنی نازناوەکەیدا، بەھەمانشێوەی رابردوو بە گەورەیی دەرکەوت و بە لێھاتوویی (سەیفەدین و عومەرو شاھۆو تارق) ئەو ھەشت یارییەیان بە سەرکەوتن کۆتایی پێھێنا کە لەو قۆناغەی خولەکەدا ئەنجامیاندا. سلێمانی ٣-٠ ئەکاد سلێمانی ٣-٠ غازی جنوب سلێمانی ٣-٠ ھەڵەبجە سلێمانی ٣-٠ نەجەف سلێمانی ٣-٠ ئیمام موتەقین سلێمانی ٣-٠ دووز سلێمانی ٣-٠ سەلام سلێمانی ٣-٠ دھۆک. یارییەکانی قۆناغی یەکەمی خولەکە رۆژانی ٢تا٥ی ئایار لە بەغدا ئەنجامدراو بڕیاریشە بە ئەنجامدانی دوو قۆناغی دیکە کە پێشبینی دەکرێت یەکێکیان لە شاری سلێمانی و دوابەدوای مانگی رەمەزان بەرێوەبچێت پەردە لەسەر یارییەکانی وەرزی ئەمساڵی خولەکە دابدرێتەوە. ھەریەکە لە یانەکانی (سلێمانی، پێشمەرگەی سلێمانی، ئاشتی، برایەتی، ئەکاد، ھەڵەبجە، دھۆک، دووز، جەیش، سەناعە، سەلام، ئیمام موتەقین، کازمیە، نەجەف،غازی جنوب، شەباب عەدل) لە وەرزی ئەمساڵی خولی نایابی تۆپی سەرمێزی یانەکانی عێراقدا بەشدارن و پێش دەستپێکی خولەکەش ھەردوو یانەی قوەجەویەو نەوتی وەسەت کشانەوەی خۆیان راگەیاند. خاك - هەرێز جەمال
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure