خراپ به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیا یان دروستكردنی سۆشیاڵ میدیای ساخته یان رێگا پێنه‌دراو (په‌یج و ئه‌كاونتی فه‌یك) به مه‌ترسیترین هه‌ڕه‌شه‌و كوشنده‌ترین ڤایرۆسی سه‌ده‌ی (21) هه‌ژمار ده‌كرێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌یان سوودێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، له‌هه‌مانكاتیشدا چه‌ندین كرداری مه‌ترسیدارو تاوانی ئه‌لیكترۆنی زۆری پێ ئه‌نجامده‌درێت له‌وانه بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری و هه‌واڵی ناڕاست، بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی كه‌سانی دیكه به‌بێ ره‌زامه‌ندی خودی كه‌سه‌كه، بازرگانیكردن به بابه‌ت نایاساییه‌كان و كه‌ره‌سته رێگا پێنه‌دراوه‌كان یان به‌كارهێنانی زانیاری و داتای به‌كارهێنه‌ران بۆ مه‌به‌ستی جۆراوجۆر. دیارترین رووداوی خراپ به‌كارهێنانی زانیاری و داتای هاووڵاتیان له‌لایه‌ن خودی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوكه‌وه بو كه زانكۆی كامبریج توانی له ساڵی (2018) ئه‌وكاره نهێنیه ئاشكرابكات. له ئه‌نجامیشدا فه‌یسبوك تۆمه‌تباركرا به خراپ به‌كارهێنانی هه‌ژماری پتر له (50) ملیۆن هاووڵاتی ئه‌مریكی بۆ پێشبینیكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكاو زانینی رای به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبوك له‌سه‌ر كاندیدی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ (بڕوانه سه‌رچاوه-١). هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌یسبوك (مارك زوبێرگ) روبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی توندی وڵاتانی وه‌كو ئه‌وروپاو ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا روبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایش بوه‌وه. بۆیه یه‌كێتی ئه‌وروپا له (25 ی مه‌ی 2018) دا بڕیارێكی نۆی ده‌ركرد كهGeneral Data Protection Regulation (GDPR)) ناسرا. له‌م رێگه‌یه‌وه هه‌موو كۆمپانیا ئه‌لیكترۆنیه‌كان و ماڵپه‌ڕو سۆشیاڵ میدیاكان په‌یوه‌ستكران به‌م یاسایه‌وه تاوه‌كو رێز له پرایڤه‌سی به‌كارهێنه‌رانیان بگرن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك زانیاری به‌شداربونیان به‌كارنه‌هێنن بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌ت یان ئاڵوگۆڕی پێبكه‌ن له‌گه‌ڵ لایه‌نی دیكه‌دا به‌مه‌به‌ستی كڕین و فرۆشتن. پابه‌ند نه‌بوونی هه‌ر كۆمپانیایه‌ك یان دامه‌زراوه‌یه‌ك به‌م یاسایه‌وه سزاكه‌ی به‌بڕی (20) ملیۆن یۆرۆ ده‌ستنیشان كرا. لێره‌دا به‌پێویستی ده‌زانم ئاماژه به خراپ به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیاو په‌یجی ساخته‌و فه‌یك بكه‌م له‌گه‌ڵ فاكته‌ره نه‌گه‌تیڤه‌كانی. 1. خراپ به‌كارهێنانی ئامێر‌و سۆفتوێره‌كان: بێگومان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ر كردارێكی ئه‌لیكترۆنی نه‌شیاودا رێگایه‌ك هه‌یه بۆ دۆزینه‌وه‌ی بكه‌رانی بۆ نموونه له هه‌موو كه‌ره‌سه‌یه‌كی هاردوێر یان سۆفتوێر (Hardware -Software)ی كۆمپیوته‌رداو پرۆگرامه‌كانی فایلێكی نهێنی هه‌یه بۆ تۆماركردنی ئه‌و كردارانه‌ی كه كه‌سێك ئه‌نجامیان ده‌دات و هه‌موو كرداره‌كان له event property تۆمارده‌بن كه به په‌نجه‌مۆری ئه‌لیكترۆنی ناسراون. له‌م لۆگ فایلانه‌دا لیستی كرداره‌كان، كات و رۆژی ئه‌نجامدانی كرداره‌كانی تێدا تۆمارده‌بن، له‌گه‌ڵ ناوی خاوه‌نی ئه‌و كۆمپیوته‌ره‌ی كه كرداره‌كانی پێ ئه‌نجامداوه. هه‌روه‌كو چۆن له ئامێری مۆبایله‌كه‌تدا لیستی ناو و ژماره‌ی په‌یوه‌ندی هاتوو یان ڕۆشتوو، كاته‌كانی په‌یوه‌ندی تۆمارده‌بن، به‌هه‌مانشێوه‌ش ئه‌م كردارانه له كه‌ره‌سته‌كانی ته‌كنه‌لۆجیاو فایله ئه‌لیكترۆنیه‌كاندا تۆمارده‌بن به بێ خواستی به‌كارهێنه‌ری ئامێر‌و به‌رنامه‌كان (دیڤایس و سۆفتوێره‌كان). ده‌توانین ئه‌م پرسیاره بكه‌ین؛ له مۆبایلدا ده‌توانرێت ژماره‌كان بسڕینه‌وه؟ به‌ڵی راسته ژماره‌كان ده‌توانرێت بسڕدرێنه‌وه به‌ڵام زانیاریه‌كان هه‌ر له سیستیمی تۆڕه‌كانی مۆبایلدا ده‌مێننه‌وه. بۆیه له‌م ڕێگایه‌وه كه‌سی پسپۆڕ ده‌توانێت پشكنینی ورد بكات و بزانێت (كێ ئه‌و فلاش میمۆریه‌كی به‌كارهێناوه، چی جۆره داتایه‌ك- زانیاریه‌كی خراوه‌ته سه‌ر یان لێی كۆپی كراوه له‌كاتی داخڵبوون و ئه‌نجامدانی كرداره‌كاندا). دیاره ئه‌م لۆگ فایلانه له هه‌موو پرۆگرامه‌كانی كۆمپوته‌ردا بوونی هه‌یه بۆ لایه‌نی سكیوریتی و دۆزینه‌وه‌ی زانیارین (بڕوانه سه‌رچاوه‌ی ٢). 2. خراپ به‌كارهێنانی سۆشیاڵ میدیا یان تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان: نه‌ك هه‌ر له كوردستان به‌ڵكو وڵاتانی پێشكه‌وتووش به‌ده‌رنین له په‌یج و ئه‌كاونتی فه‌یك (واته ساخته) بۆ به‌كارهێنانی جۆره‌ها كاری نه‌شیاو، بۆیه ئه‌مجۆره كارانه به ڤایرۆسێكی كوشنده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌زانرێن و له‌هه‌مانكاتیشدا تاڕاده‌یه‌ك نه لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، نه كه‌س و گروپه‌كان خۆیان به به‌رپرسیار ده‌زانن له ئاستیاندا. به‌داخه‌وه رۆژانه گوێبیستی چه‌ندین كاری ناشیاو و مه‌ترسی ده‌بین، ئه‌مه‌ش به‌هۆی نه‌بوی فیلته‌ری بابه‌ته‌كان و هه‌میش شه‌یه‌ركردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی زنیاریه‌كان به راسته‌وخۆو زۆرخێرا كه توانای كۆنترۆڵكردنیان ئاسان نییه. به‌هۆی خراپ به‌كارهێنانی سۆشیاڵ میدیا‌و فاكته‌ره نه‌گه‌تیڤه‌كانی ساڵانه چه‌ندین كه‌س كۆتایی به ژیانی خۆیان ده‌هێنن و ده‌بنه قوربانی ده‌ستی ئه‌م كرده‌وه ناشرینانه. بۆ نموونه له ساڵی ٢٠١٦ دا كچێكی ئیتاڵی وێنه نهێنیه‌كانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاوكرانه‌وه له‌لایه‌ن هاوڕێ كوڕه‌كه‌یه‌وه، ده‌رئه‌نجامیش كچه ئیتالیه‌كه كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا (بڕوانه سه‌رچاوه‌كانی ٣ و ٤ بۆ زانیاری له‌سه‌ر لیستی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بونه‌ته قوربانی ده‌ستی سۆشیاڵ میدیا) (٤). بۆ دۆزینه‌وه‌ی بكه‌رانی ئه‌مكاره مه‌ترسیدارانه، دادگای وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان له رێگای به‌دواداچوونی ورد‌و به هاوكاری كه‌سانی پسپۆڕ‌و شاره‌زای بواری ته‌كنه‌لۆجیا توانیویانه له ماوه‌یه‌كی كورتدا ئه‌نجامده‌ران و تاوانباران بدۆزنه‌وه پێش یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كان. به ئه‌نجامدانی چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك له رێگای (ئای‌پی ئه‌دره‌سی ئه‌كاونته‌كان، لۆكه‌یشنی- شوێنی ئه‌كاونت و په‌یجه‌كان، لێكۆڵینه‌وه له به‌سته‌ره‌ی په‌یجه‌كان _وێب ئه‌دره‌س و ئایده‌كان، داواكاری زانیاری له فه‌یسبوك بۆ مه‌به‌ستی یاسایی). هیوادارم هاونیشتیمانیانی كوردیش خۆیان به‌دووربگرن له‌هه‌ر تاوانێكی ئه‌لیكترۆنی. ئه‌مڕۆ به‌هۆی پێشكه‌وتنه خێرایه‌كانی ته‌كنه‌لۆجیاوه چه‌ندین ئه‌پڵیكه‌یشنی و پرۆگرامی نوێ دروستده‌بن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشن و پرۆگرامانه‌ش بێگومان ده‌رچه‌یه‌ك هه‌یه بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ر تاوانێك یان كارێكی نه‌شیاو. سه‌رچاوه‌كان: 1.https://www.bbc.co.uk/…/facebook-cambridge-analytica-scandal 2.وێنه‌ی یه‌كه‌م, https://www.forensicswiki.org/wiki/USB_History_Viewing 3.رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یه‌ڵی به‌ریتانیا، كوشتنی كچێكی ئیتاڵی: https://www.dailymail.co.uk/…/Humiliated-Italian-woman-comm… 4.لیستی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی فاكته‌ری سۆشیاڵ میدیاوه كۆتاییان به ژیانیان هێناوه؛ https://www.ranker.com/…/the-13-craziest-dea…/whitney-milam… 5.The Negative Effect of Social Media on Society and Individuals by Brian Jung, Demand Media: https://rampages.us/…/…/uploads/sites/9355/2015/12/Media.pdf BBC - Error 404 : Not Found This page is best viewed in an up-to-date web browser with style sheets (CSS) enabled. While you will be able to view the content of this page in your current browser, you will not be able to get the full visual experience. Please consider upgrading your browser software or enabling style sheets (CS... bbc.co.uk د.به‌ختیار ئه‌مین/ وانه‌بێژو توێژه‌ر له زانكۆی لیڤه‌رپوڵ - به‌ریتانیا خاك - س: په‌یجی رێكخراوی چمك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure