27/5/2019 09:21 AM

عه‌قڵی مرۆڤ له‌ به‌رامبه‌ر كۆمپیوته‌رێك شكست ده‌هێنێت

زانا چینیه‌كان ده‌رئاسا ده‌خولقێنن له‌ناو ئاپۆڕای شارازایانی زیره‌كی ده‌ستكرد به‌ دروستكردنی كۆمپیوته‌رێكی پڕۆگرامسازكراو كه‌ ده‌توانێت به‌سه‌ر عه‌قڵی مرۆڤدا سه‌ركه‌وێت له‌ به‌شی ژیربێژی زاره‌كی تایبه‌ت به‌ تاقیكردنه‌وه‌ی ڕیژه‌ی زیره‌كی IQ.

كاره‌كه‌ پشتی به‌ستووه‌ به‌ ته‌كنیكێك پێيده‌ڵێن (فێربوونی قوڵ- Deep Learning) كه‌ ته‌ركیز ده‌كاته‌سه‌ر گۆڕینی داتا وه‌رگیراوه‌كان بۆ كۆمه‌ڵه‌یه‌كی خه‌واریزمی كه‌ كۆمپیوتره‌كه‌ ده‌توانێت لێی تێبگات. هه‌روه‌كو زانراوه‌ تاقیكردنه‌وه‌ی IQ له‌ سێ به‌ش پێكدێت: پرسیاری ماتماتیكی و پرسیاری ژیربێژی و ژیربێژی زاره‌كی.

تائێستا كۆمپیوته‌ره‌كان توانیویانه‌ سه‌ركه‌ون به‌سه‌ر مرۆڤ له‌هه‌ردوو به‌شی سه‌ره‌تا، به‌ڵام كاتێك بابه‌ته‌كه‌ په‌یوه‌سته‌بێت به‌ به‌شی سێیه‌م بۆ نموونه‌: ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ست ئه‌بێت به‌ پۆلێنكردن و به‌راوردكرد “هاوشێوه‌ یان دژی ئه‌م وشانه‌ بدۆزه‌وه‌ “، “كام وشه‌ جیاوازه‌ له‌وانی تر” .. ئه‌مجۆره‌ پرسیارانه‌ كاره‌كه‌ زۆر قورس ئه‌كات له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كان، هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو وایكرد په‌ره‌ به‌ ته‌كنیكی – فێربوونی قوڵ بدرێت.

له‌ ڕابردوودا، ئه‌وپه‌ڕی پێشكه‌وتن له‌ پڕۆگرامسازی زیره‌كی ده‌ستكرد كه‌ پڕۆگرامسازه‌كان پێگه‌یشتبوون بریتیبوو له‌ بنیاتنانی خه‌واریزمیه‌ك كه‌ كاریده‌كرد له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ی ملیۆنه‌ها نوسراو له‌ڕێی تۆڕه‌ ئینته‌رنێتیه‌كانه‌وه‌ له‌پێناوی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌وجۆرانه‌ی په‌یوه‌ست ئه‌بێت له‌ڕێی وشه‌كانه‌وه‌ وه‌ك ئه‌و ته‌كنیكه‌ی له‌ (سیری) ئه‌پڵدایه‌ یان ئه‌و ته‌كنیكی گه‌ڕان به‌ ده‌نگه‌ی گۆگڵ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ زۆر كاریگه‌رو قبوڵكراوبوو ئه‌وجۆره‌ به‌ڵام به‌شی خۆی هه‌ڵه‌ی تیابوو، بۆ هه‌ر وشه‌یه‌ك واتای خۆی هه‌بوو زیاتری نه‌بوو ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی زیره‌كی IQ كه‌ هه‌ر وشه‌یه‌ك چه‌ندان واتای جۆاروجۆری لێ دروستده‌كات.

ئه‌مڕۆش به‌بۆنه‌ی كاره‌كانی زانكۆی زانست و ته‌كنه‌لۆژیای چینی به‌ پاڵپشتی بنكه‌ی مایكرۆسۆفت بۆ توێژینه‌وه‌كان له‌ په‌كین، ده‌توانرێت شێوازه‌ نه‌هجێكی نوێ بهێنرێته‌ كایه‌وه‌، ئه‌م كۆمپیوته‌ره‌ ده‌توانێت جیاوازی بكات له‌نێوان هه‌موو پرسیاره‌كان، وه‌ ستڕاتیژێكی گونجاو هه‌ڵبژێرێت، به‌ زیادكردنی هه‌ندێك تێگه‌یشتنی ماتماتیكی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ ده‌توانێت جیاوازی بكات له‌نێوان وشه‌كان هه‌ر له‌ساتی یه‌كه‌مه‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌ یارمه‌تی خه‌واریزمی كه‌ ئاماده‌كراوه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین وشه‌ی تاك كه‌ نزیكبن له‌ڕووی واتايی و كار بۆ دروستكردنی ڕسته‌یه‌كی زمانه‌وانی گونجاو.

له‌ كێبڕكێیه‌كی تاقیكاریدا، 200 كه‌سیان دانا له‌هه‌موو ته‌مه‌ن و پیشه‌ جیاوازه‌كان، ئه‌نجامه‌كان چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو له‌ئاستی ده‌ربڕینی گروپه‌كه‌ كه‌ به‌جۆرێك چالاكی ئه‌قڵی مرۆڤ كه‌متربوو له‌ چالاكی ئامێره‌كه‌. ئه‌مكاره‌ش وا ئه‌كات زیره‌كی ده‌ستكرد هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ به‌ره‌وپێش بڕوات وه‌ ئه‌و جیاوازیه‌ی ده‌رخست كه‌ فێربوونی قووڵ هێنایه‌ كایه‌وه‌و ده‌شیهێنێت له‌ داهاتوودا.


خاك - س: ماڵپه‌ڕی تێك ئای




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved