کنوت ئۆنگسترۆم ی تەمەن نەوەد ویەك ساڵ، دانیشتووی شاری ستۆکهۆلمە و لە ماراسۆنی گەورەی ئەمساڵی ستۆکهۆلم بەشدار بوو، بەڵام نەیتوانی دووریەکە لە ماوەی دیاریکراودا تەواو بکات و نەگەیشت بە خاڵی کۆتایی.
کنوت وەك لە چاوپێکەوتنکدا باسی ئەکات، دوای ئەوەی لە تەمەنی هەفتا ساڵی وازی لە پاسکیل سواری هێنا بریاری دا بەشداری یارییەکانی ماراسۆن بکات. بۆیە هەفتانە نزیکەی شەش میل (١٥ کیلۆمەتر) ڕای ئەکرد، ساڵی ١٩٩٩ و لە تەمەنی هەفتاویەك ساڵیدا بۆ یەکەمین جار بەشداری ماراسۆنی گەورەی سویدی کرد و توانی پێنج ساعات و چلویەك خولەك ڕابکات. بۆ ماوەی نۆ ساڵ بەردەوام بەشداری کردووە و گەشتووە بە خاڵی کۆتایی. دواجار ساڵی ٢٠١٦ بووە کە شەش ساعات و ١٣ خولەك ڕایکردووە. بەڵام لە ساڵی ٢٠١٨ بەهۆی تەواو بوونی ماوەی یارییەکە کنوت و هاوڕی بەتەمەنەکانی پێش گەیشتن بە خاڵی کۆتایی ناچارکراون واز لە ڕاکردنی بهێنن.
ئەمە نیگەرانی لای کنوتی تەمەن نەوەد و یەك ساڵی دروست کردووە، بۆیە داوایەکی پێشکەش بە ئامادەسازانی ماراسۆنەکە کردووە کە ساڵی داهاتوو ٢٠٢٠ هەموو ئەو بەشداربووانەی تەمەنیان لە سەروو هەشتا ساڵە سەعاتێك پێش بەشدارببوەکانی تر دەستپێبکەن بەو هیوایەی بتوانن لە ماوەی دیاریکراودا بگەنە خاڵی کۆتایی و نەکرێنە دەرەوە، چونکە خۆشی و سەرکەوتن لە ماراسۆندا تەنها بردنەوە نیە بەڵکو گەشتنە بە خاڵی کۆتایی، (کنوت) بریاری داوە تا مردن بەشداری ماراسۆن بکات.
بەهیوای ساڵی ٢٠٢٠ ئاواتی کنوت ئۆنگسترۆم نەوەدودوو ساڵ و هاوەڵە سەروو هەشتا ساڵەکانی بێتە دی.
لە هەفتەنامەی (میت ئی ستوکهۆلم وەرگیراوە) شیرین عەلی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure