1/6/2019 09:51 AM

به‌ سێ هه‌نگاو خۆت له‌ تیشكی زیانبه‌خشی مۆبایله‌كان بپارێزه‌

ئه‌و راپۆرت و توێژینه‌وانه‌ی باس له‌ بوونی په‌یوه‌ندی نێوان به‌كارهێنانی مۆبایل و توشبوون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ ده‌كه‌ن روو له‌ زیادبوونن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ زیادبوونی ئه‌و راپۆرتانه‌ش چه‌ند هه‌نگاوێك هه‌یه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی پاراستنی به‌كارهێنه‌ر له‌و تیشكانه‌.

له‌ دوایین راپۆرتی به‌رنامه‌ی ژه‌هراویبوونی نیشتمانی ئه‌مریكیدا باس له‌م مه‌ترسییه‌ كرا، به‌رنامه‌كه‌ باسه‌كه‌ی له‌وه‌دا كورتكرده‌وه‌ كه‌ به‌ركه‌وتنی تیشكی مۆبایله‌كان به‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌بێته‌ هۆی توشبوون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌، ئه‌م ئه‌نجامه‌ش دوای چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تاقیگه‌یی سه‌لمێنراوه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر توشی دڵه‌ڕاوكێ بویت و ده‌ترسیت به‌هۆی مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ توشی نه‌خۆشی بیت، ئه‌وه‌ ئه‌م سێ هه‌نگاوه‌ بگره‌به‌رو خۆت بپارێزه‌ له‌ تیشكی زیانبه‌خشی مۆبایله‌كه‌ت:

1- كه‌ڤه‌ری مۆبایل: ئه‌گه‌ر به‌ درێژایی رۆژ مۆبایله‌كه‌ت له‌ گیرفاندایه‌ ئه‌وه‌ زۆرتر ئه‌گه‌ر به‌ركه‌وتنی ئه‌و تیشكانه‌ت هه‌یه‌، به‌ڵام ده‌توانیت خۆت رزگاربكه‌یت له‌و تیشكانه‌ به‌ تێگرتنی كه‌ڤه‌ر بۆ مۆبایله‌كه‌ت و ئه‌وكاته‌ رێژه‌یه‌كی كه‌متر ئه‌و تیشكانه‌ت پێده‌گات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌نها پشتی مۆبایله‌كه‌ت كه‌ڤه‌ری پێوه‌یه‌، ئه‌وه‌ باشتره‌ شاشه‌ی مۆبایله‌كه‌ت رووی له‌ جه‌سته‌ت نه‌بێت له‌ گیرفانتدا.

2- داخستنی سیستمه‌كان: له‌كاتێكدا مۆبایله‌كه‌ت به‌كارناهێنیت، به‌تایبه‌ت له‌كاتی نوستندا ئه‌وه‌ باشتره‌ سیستمی زۆرینه‌ی به‌رنامی په‌یوه‌ندییه‌كانی مۆبایله‌كه‌ت بكوژێنیته‌وه‌، به‌مه‌ش خۆت ده‌پارێزیت له‌و تیشكانه‌و وزه‌ی پاتری مۆبایله‌كه‌شت دانابه‌زێت.

3- با رووخسارت دووربێت له‌ مۆبایله‌كه‌ت: ئه‌گه‌ر مۆبایله‌كه‌ت له‌دووری رووخسارت بگریت، واته‌ ده‌ته‌وێت به‌دووریش بیت له‌ تیشكه‌ زیانبه‌خشه‌كان، بۆیه‌ با مۆبایله‌كه‌ت دوور له‌ ڕووخسارت بێت، ئه‌گه‌ر ویستیشت به‌كاریبهێنیت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، ئه‌وه‌ میوزیكی بكه‌ به‌ده‌نگی ده‌ره‌وه‌ یان بڵندگۆ به‌كاربهێنه‌.


خاك - س:  sky news




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved