8/6/2019 09:56 AM

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا دەرفەتى خوێندن لە وڵاتی چین ڕاده‌گه‌ێنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى فەرمانبەرو هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان ئاگاداردەکات، کە وڵاتی چین ژمارەیەک كورسی خوێندنى باڵا/ ماستەر پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردووە بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٩-٢٠٢٠) بەمشێوەی خوارەوە، بۆیه‌ داوا له‌ خوازیاران ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ی مه‌رج و ڕێنماییه‌كانیان تێدایه‌ داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن. 

تێبینی: وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى تەنها پشتگیری ماستەری دوو ساڵە دەکات.

مه‌رجه‌كان:

پێشکەشکار دەبێت هاوولاتی هەرێمی کوردستان بێت.

پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامه‌زراوه‌یه‌كی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەبێت بەلایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لەپاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە. واتا لەدوای بەدەستهێنانی دواین بڕوانامە، دەبێت پێش (١/٥/٢٠١٧) دەستبەکار بووبێتەوە یا دامەزرابێت.

دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٪٦٥) کەمتر نەبێت، ئەو بەڕێزانەی کە ئەنجامەکانیان بە پلە (مامناوەند، باش، زۆرباش، نایاب) لە بڕوانامەکانیان نوسراوە، دەبێت لە لایەنی پەیوەندیدار بیگۆرن بۆ نمرە (بۆ نموونە ٦٥)، بەپێچەوانەوە دواجار لە وەزارەته‌كه‌مان کاری لەسەر ناکرێت.

دەبێت تەمەنی لە ٤٥ سال زیاتر نەبێت. (لەدایکبووانی رۆژی ١/١/١٩٧٤ و بەرەوسەرەوە).

دەبێت پێشکەشکار بەلایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (٥) IELTS یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان کە بریتین لە (Pearson و IPT TOEFL) (خشتەی بەراوردکاری هاوپێچە).

داواکار دەبێت لەهەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەشبکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لەهەمان بوار بێت).

کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراوبێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندندنی پێدەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

کاندیدی سەرکەوتوو سەرجەم خەرجیەکانی کرێی خوێندن و بژێوی ژیان و کرێی هاتوچۆی لەلایەن حکومەتی چینی میللی بۆ دابیندەکرێت.. (بۆ زیاتر وردەکاری تکایە پەیوەندی بە بەرێز  تشینگ شینگ، کونسولی ئابوری و بازرگانی لە کونسولگەری گشتی کۆماری چینی میللی لە هەولێر لەرێگەی ئیمێل: [email protected]) ژمارە تەلەفۆن: (٠٧٥١٢٣٤٥٦٢٦) بکرێت.

دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن ڕێكه‌وتی (٢٥/٦/٢٠١٩)یه‌. 

یه‌كه‌م/ پێداویستیيه‌كانی تایبه‌ت به‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی.

ئەو بەڕێزانەی کە مەرج و رێنماییەکانی ئەم سكۆله‌رشیپه‌ دەیانگرێتەوە، تکایە ئەم دۆکیۆمێنتانەی خوارەوە بۆ وەزارەتەکەمان بەدەست بە دوو فایل (یەکێکی کۆپی و یەکێکی ڕەسەن) لەکاتی دیاریکراو پێشكه‌ش به‌ وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی/ بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان بکەن، كه‌ تەنها ڕۆژانی (٢٣ و ٢٤ و ٢٥/٦/٢٠١٩) فایله‌كان وەرده‌گیرێ.

پڕکردنەوەی فۆرمی تایبەت بە زانیاریيەکان وەک ئەوەی کە لە فایلی هاوپێچی هاتووە.

بۆ ئەو بەڕێزانەی کە دامەزراون لە دامه‌زراوه‌كانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تکایە نوسراوی فەرمی لاری نەبوونمان لە فەرمانگەکەی خۆتان بۆ ڕەوانە بکەن وەک ئەوەی کە لە فایلی هاوپێچی هاتووە، گرنگە نوسراوەکە ئاڕاستەی وەزارەت کرابێت و ئەم زانیاریانەی خوارەوە لەخۆبگرێت:

ناوی سیانی
جۆری دواین بڕوانامە
ماوەی خزمەتی کرداری لە دوای بە دەستهێنانی دواین بڕوانامە
لاری نەبوون

بۆ ئەو بەڕێزانەی کە دانەمەزراون، تکایە کارتی زانیاری یا پشتگیری موختاری گەڕەک  لەگەڵ بەڵێننامە وەک ئەوەی لە فایلی هاوپێچی هاتووە، گرنگە ئەم زانیاریانەی خوارەوە لە بەلێننامەکە هەبێت:
ناوی سیانی
جۆری دواین بڕوانەمە.
دانیشتووی شاری (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە)
لە هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی حکومەت دانەمەزراوە.
بڕوانامەی زانکۆ کە کۆنمرە تیایدا ئاماژەی پێکراوە، وەک ئەوەی لە فایلی هاوپێچی هاتووە، ئەگەر لە بڕوانامەکە ئاماژە بۆ کۆنمرە نەدرابوو، واتا تەنها بە پلە (باش، مامناوەند، زۆرباش، نایاب) ئاماژەی پێدرا بوو، ئەوا لەلایەن لیژنەی پەیوەندیدار کاری لەسەر ناکرێت، بۆیە دەبێت ئەم بەڵگەنامەیە لەگەڵی هاوپێچ بکرێت، کە ئەژماری کۆنمرەی بۆ کراوە.
کۆپی پاسپۆرت، هەروەک لە فایلی هاوپێچ ئاماژەی پێکراوە.
بەڵگەنامەی ئاستی زمانی ئینگلیزی کە کاتەکەی بەسەرنەچوو بێت، وەک ئەوەی ئاماژەی پێکراوە.

تکایە تەواوی ئەم بەڵگەنامانەی سەرەوە بە دوو فایل (ڕەسەن و کۆپی) بەدەست پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بکەن لە ڕۆژانی ٢٣ و ٢٤ و ٢٥/٦/٢٠١٩.

بەهیچ شێوەیەک فایلی ناتەواو پرۆسێش ناکرێت.

بۆ زانینی مه‌رج و پێداویستيیه‌كانی وه‌زاره‌ت كلیك (لـــــێــــــــــــره‌) بكه‌.

دووه‌م/ پێداویستيیه‌كانی تایبەت بە کونسوڵگه‌ری کۆماری چینی میللی.

ئەو بەڕێزانەی کە مەرج و ڕێنماییەکان دەیانگرێتەوە، بەپێی مەرج و ڕێنمایی و داواکاری هەر زانکۆیەک، تەواو ئەو داواکاری و بەڵگەنامەکانه‌ لە فایلێک بەجیا لەگەڵ فایلەکەی وەزارەت لە ڕۆژانی (٢٣ و ٢٤ و ٢٥/٦/٢٠١٩) پێشکەش بە وەزارەتەکەمان/ بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان بکات.

بۆ زانینی مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی هه‌ر زانكۆیه‌ك تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌ڕێز: بەڕێوەبەرى پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکان: مەقسود سەعدی محمد

Email: [email protected]
 [email protected]  

تەلەفون: بەڕێوەبەر:  009647504603315  -  009640662562363


خاك

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved