10/6/2019 08:58 AM

سلێمانی.. نانەواخانەیەك دادەخرێت

بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی كاركردن و پابەند نەبوونی بە مەرج و رێنماییەكان، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی نانەواخانەیەك دادەخات.

لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانیەوەو بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی كاركردن و دەست بەسەر بڕێكی زۆر ئاردی نەشیاو بۆ خواردن، لە بازاڕی نەورۆزی شاری سلێمانی نانەواخانەیەك دادەخرێت.

بڕی ئەو ئارده نەشیاوەی لە نانەواخانە نایاساییەكەدا دەستی بەسەرداگیراوە‌ یەك تۆن و نیوە كە ئەسپێی كردووە لەگەڵ هەبوونی پاشەڕۆی قرتێنەرەكان (جرج و مشك) بەڵام خاوەنەكەی بەنیازبووە بۆ كەبابخانەو چێشتخانه نانی‌ لێ دروستبكات.

بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی، نانەواخانەكە دادەخرێت و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە تەواوی ئاردە خراپبووەكە لەناودەبرێت هەروەها خاوەنەكەشی روبەرووی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.‌‌

بەپێی یاساو رێنماییەكان، پێویستە ئەو شوێنانەی كاردەكەن مۆڵەت لەلایەنی پەیوەندیدار بە پیشەكانیان وەربگرن، پاشان پابەندی تەواوی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن بن، بەپێچەوانەوە لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە روبەرووی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە.


خاك - راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی








زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved