د.یوسف گۆران ڕایگهیاند لەمەودوا هەردوو بەشی ئەندازیاری میکانیک و شارستانی لە زانکۆی ئەمریکی لە عیراق – سلێمانی بە هاوکاری زانکۆی ئەریزۆنا دەرفەتی خوێندنی دوو بڕوانامەیی دەڕەخسێنن، خوێندکاران لەیەک کاتدا بڕوامانەی زانکۆی ئەریزۆناو زانکۆی ئەمریکی لە عیراق - سلێمانی وەربگرن، كە ئەم پرۆگرامانە بە ئاست و ستانداردی نێودەوڵەتی پیشکەشدەکرێن و متمانەی نێودەوڵەتیشیان دەبێت. ئهم وتانهی د.یوسف گۆران وهزیری خوێندنی باڵاو توێژینهوهیی زانستی سێشهممه ڕێكهوتی 11\6\2019 لهمیانی ئامادهبوونی له ڕاگهیاندنی دهرفهتی خوێندنی دوو بڕوانامهیی له بوارهكانی ئهندازیاری شارستانی و ئهندازیاری میكانیكيدا هات كه لهنێوان زانکۆی ئەمریکی لە عێراق سلێمانی و زانکۆی ئەریزۆنا ئهنجامدهدرێت، ئەم بروانامەیە دەکرێت بوار بۆ ئەو فێرخوازانە بڕەخسێنێت کە خوازیاری خوێندنن لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق سلێمانی، تا ببنە خاوەنی بەرزترین بڕوانامەی ئەندازیاری لە عێراق و کوردستاندا. له مهراسیمهكهدا كه كونسوڵی ئهمریكا له ههرێمی كوردستان و سهرۆكی زانكۆ حكومی و تایبهتهكانی ههرێمی كوردستان و ڕاوێژكارو بهرێوهبهرانی گشتی له وهزارهتی خوێندنی باڵاو توێژینهوهی زانستی و مامۆستایان ئامادهیبوون. بەشەکانى ئەندازیاری میکانیک و شارستانی لە زانکۆی ئەمریکی و ئەریزۆنا دەرفەتی خوێندنی دوو بڕوانامەیی دەڕەخسێنن لهمیانهی پێشكهشكردنی وتهیهكیشدا د.یوسف گۆران وهزیری خوێندنی باڵاو توێژینهوهی زانستی لهدوای بەخێرهێنانی ئامادهبووان خۆشحاڵی خۆی دهربڕی كه پێکەوە بەشدارن لە ڕێورەسمی ڕاگەیاندنی دەستپێشخەرییەکی گرنگ لەنێوان زانکۆی ئەریزۆناو زانکۆی ئەمریکی لە عیراق – سلێمانی، کە بریتییە لە ڕاگەیاندنی دەستپێکردنی خوێندنی دوو بڕوانامەیی لە بوارەکانی ئەندازیاری شارستانی و ئەندازیاری میکانیک، وتیشی: ئەم پرۆژەیە له چەندین ڕووەوە بۆ قوتابیان و خوێندکاران و بۆ هەرێمی کوردستان و بۆ عیراقیش بایەخ و گرنگی زۆری هەیە. لهبارهی زانكۆی ئهریزۆنای ئهمریكی، د.یوسف گۆران وتی: زانکۆی ئەریزۆنا (وەک زانکۆیەکی پەبلیک) یەکێکە لە زانکۆ ئاستبەرزەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەسەر ئاستی جیهان لە ڕیزبەندی (٥٢) پەنجاو دووهەمینە. وتیشی: ئەم زانکۆیە لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدە دامەزراوەو لە ماوەی سەدو بیست و پێنج ساڵی تەمەنیدا توانیویەتی چەندین نمونەی داهێنان و بەشداری رەسەن لە بەرهەمهێنانی زانست و مەعریفە پێشکەش بە مرۆڤایەتی بکات و خاوەنی سێ خەڵاتی نۆبڵ و دەیان خەڵاتی زانستی نێودەوڵەتییە. بۆ ئهوهش ڕایگهیاند كه ئێمە خۆشحاڵین لەمەودوا هەردوو بەشی ئەندازیاری میکانیک و ئەندازیاری شارستانی لە زانکۆی ئەمریکی لە عیراق – سلێمانی بە هاوکاری زانکۆی ئەریزۆنا دەرفەتی خوێندنی دوو بڕوانامەیی دەڕەخسێنن، قوتابیان و خوێندکاران لە یەک کاتدا بڕوامانەی زانکۆی ئەریزۆناو زانکۆی ئەمریکی لە عیراق - سلێمانی وەردەگرن، مانای وایە ئەم پرۆگرامانە بە ئاست و ستانداردی نێودەوڵەتی پیشکەشدەکرێن و متمانەی نێودەوڵەتیشیان دەبێت. ئەم هەنگاوە هاوبەشەی هەردوو زانکۆ باشدارییەکی گرنگە لە پرۆسەی بە نێودەوڵەتیکردنی کەرتی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان. له بهشێكی دیكهی وتهكانیدا وهزیری خوێندنی باڵاو توێژینهوهی زانستی وتی: ئەم هەنگاوە هاوبەشەی هەردوو زانکۆ باشدارییەکی گرنگە لە پرۆسەی بە نێودەوڵەتیکردنی کەرتی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان، کە لە ئەولەویەتی کارو پرۆژەکانی وەزارەتەکەمان بووە، ڕوونیشیكردهوه: لەم بوارەدا گەلێک پرۆژەی گرنگمان جێبەجیكردووە، لە هەنگاوی یەکەمدا توانیمان دەستپێکردنی پرۆسەی بۆڵۆنیاو بخەینە بواری جێبەجێکردنەوە، بۆڵۆنیا پرۆسێس هۆکارێکی گرنگی گەشەپیدانی پرۆسەی خوێندنە، بەهۆیەوە دەتوانین چوارچێوەی بڕوانامەکانی زانکۆکانمان و سیستم و یەکەکانی خوێندن و ئاکامەکانی پرۆسەی خوێندن و فێرکردن لەبەر ڕۆشنایی ستانداردە زانستی و ئەکادیمییەکانی ئەوروپا دابڕێژینەوە. ژمارەیەک لە زانکۆکانی کوردستان بە شێوەیەکی پراکتیکی دەستیان بە جێبەجێکردنی پرۆسەی بۆڵۆنیا کردووە ههر سهبارهت به پرۆسهی بۆڵۆنیا پرۆسێس د.یوسف گۆران وتی: لە ئێستادا بە شانازییەوە تێگەیشتنی قوڵ دەربارەی پرۆسەی بۆڵۆنیا دروستبووەو ژمارەیەک لە زانکۆکانی کوردستانیش بە شێوەیەکی پراکتیکی دەستیان بە جێبەجێکردنی کردووەو کۆمەڵێک کادری ئەکادیمی گەنج و خوێنگەرم سەرکردایەتی جێبەجێکردنی ئەم پرۆسەیە دەکەن، روونیشیكردهوه: لە سەرەتادا ئەم پرۆسەیەمان بە چەند زانکۆیەک دەستپێکرد، بە خۆشحاڵییەوە لە ساڵی ئایندە زۆرینەی هەرە زۆری زانکۆکانمان (بەتایبەت زانکۆ گەورەکان)، پەیڕەوی سیستمی بۆڵۆنیا دەکەن. بهبێ بوونی پرۆسهی متمانه بهخشین ناتوانین باس له خوێندنی باڵای پێشكهوتوو بكهین ههر له وتهكانیدا د. یوسف گۆران ئهوهی راگهیاند: كه بهبێ بوونی پرۆسهی متمانه بهخشین ناتوانین باس له خوێندنی باڵای پێشكهوتوو بكهین كه لهگهڵ ستانداردی جیهانی بێت، ناكرێت ئێمه بهخۆمان كارێك بهڕێوهببهین و خۆشمان چاوهدێری كارهكه بكهین بۆیه هەر لەم مانگەدا لە پەراوێزی بەشداریکردنمان لە کۆنفرانسی (Going Global) لە شاری بەرلینی پایتەختی کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵ توانیمان هەنگاوەکانی کۆتایی ئامادەکاری بۆ دامەزراندنی بۆردی نیشتیمانی متمانە بەخشین بە هەماهەنگی لەگەڵ (دەزگای ناوەندی هەڵسەنگاندن و متمانە بەخشینی) ئەڵمانی ناسراو بە زێڤا بگەیەنینە ئەنجام. وتیشی: لێرەوە بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنم کە بۆردی نیشتیمانی متمانەبەخشین دەبێتە دامەزراوەیەکی نیشتیمانی سەربەخۆ، کاردەکات بۆ داڕشتنەوەی پرۆسەی دڵنیایی جۆری لە دامودەزگاکانی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان و ئامادەکردنیان بۆ بەدەستهێنانی متمانەی نێودەوڵەتی، ئاشكراشیكرد كه بۆ سەرخستنی ئەم پرۆژەیەش دامەزراوەی زێڤا تیمێکی نێودەوڵەتی ئامادەکردووە بۆ سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی ئەم پرۆسەیەو بڕیارە لە سەرەتای مانگی تەموزی ئەمساڵەوە دەست بە کارەکانیان بکەن. ههر له وتهكانیداو لهبارهی پلانی وهزارهت بۆ ساڵی 2023 د.یوسف گۆران وتی: ئێمە پلانمان هەیە کە تا ساڵی ٢٠٢٣ لەڕێگای ئەم دەزگا نیشتیمانییەوە بە هاوکاری دامەزراوەی زێڤای ئەڵمانی هیچ زانکۆیەک و هیچ پرۆگرامێکی خوێندن نەمێنێت کە متمانەی نێودەوڵەتی بەدەست نەهێنابێت و وتى: لەم پرۆسەیەدا داواکارم هەموو مامۆستایان و خوێندکاران و قوتابیان و فەرمانبەرانی زانکۆکانمان بەشداربن لە هەڵگرتنی ئەم ئۆباڵ و بەرپرسیارێتییە، ئێمە بروامان وایە سەرکەوتن لە پرۆسەی بەدەستهێنانی متمانەی نێودەوڵەتی ئایندەی نەوەکانمان و بەهاو پرانسیپەکانی خوێندن بەرەو کەناری ئارامی دەبات. لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا (٣٥٠٠) کەس توانیویانە ئاستی توانستی زمانی ئینگلیزی بگەیەننە ئاستی داواکراو لهبارهی بایهخدان بهزمانی ئینگلیزیش وهك زمانی دووهم د.یوسف گۆران وتی: بەرنامەمانە زمانی ئینگلیزی بکەینە زمانی دووەم لەنێو زانکۆو دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا، چونکە خۆتان دەزانن زمانی ئینگلیزی زمانی زانست و بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی و زمانی پەیوەندی نێودەوڵەتی و بزنس و زمانی ئاڵوگۆرو هاوبەشکردنی بەرهەمە مەعریفییەکانی نێو زانکۆو کایە ئەکادیمیەکانە. لهو چوارچێوهیشدا وتی: لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا لەنێو کاندیدانی ماستەرو دکتۆراو خوازیارانی نازناوی زانستی (٣٥٠٠) کەس لە کۆمەڵگای ئەکادیمی زانکۆکانی کوردستان توانیویانە ئاستی توانستی زمانی ئینگلیزی بگەیەننە ئاستی داواکراو بۆ دەستپێکردنی خوێندن یان بەدەستهێنانی نازناوی زانستی. ههر له چوارچێوهی بایهخهكانی وهزارهت بهزمانی ئینگلیزی وهزیری خوێندنی باڵاو توێژینهوهی زانستی وتی: لە ئێستادا لەگەڵ دامەزراوەی (Education first) خەریکی جێبەجێکردنی پرۆژەیەکی بەرفراوانین بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی توانستی زانستی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکارانی زانکۆکانمان، لەڕێگەی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیەکی ستانداردی توانستی زمانی ئینگلیزی کە لەلایەن دامەزراوەی (Education first) بەڕێوەدەبرێت، لە ماوەی یەک مانگ و هەتا ئەمڕۆ نزیکەی (٧٠٠٠) مامۆستاو قوتابی و خوێندکار لە زانکۆکانمان بەشداری ئەم تاقیکردنەوەیەیان کردووە، دوای تەواوبوونی پرۆسەکە سوود لەو داتایانە وەردەگرین کە لە ئەنجامی تاقیکردنەوەکان دەستمان دەکەوێت بۆ ئەوەی باشتر لە کێشەو کەموکورتییەکانی پرۆسەی خوێندن و فێرکردنی زمانی ئینگلیزی تێبگەین. گروپێكی دیكهی مامۆستایانی زانكۆکان ڕاوندی دووهمی پێداگۆجی بەسەرکەوتوويى تەواودەکەن ههر له چوارچێوهی پرۆژه گرنگهكانی وهزارهت وهزیری خوێندنی بالاو توێژینهوهی زانستی وتی: ههفتهی داهاتوو گروپێكی دیكهی مامۆستایانی بهشدار له راوندی دووهمی پێداگۆجی دهگهڕێنهوه ههرێمی كوردستان و ئهوانیش له زانكۆكانی ههریم كاری خۆیان دهكهن كه ژمارهیهكهیان بهدیاریكراوی دهبێته 53 مامۆستاو ئێستا له سهنتهرهكانی پێداگۆجی له زانكۆكانی ههرێم وانه بهو مامۆستایانه دهلینهوه كه نازناوی زانستی بهدهستدێنن، ئهمانهش بهشێكن له پڕۆژه بهنێودهولتیهكان. زانکۆی ئەمریکی لە عیراق - سلێمانی هەنگاوی گرنگی ناوە بۆ پێشکەشکردنی باشترین کواڵیتی خوێندن بە وڵاتەکەمان لە کۆتایی وتهكانیشیدا د.یوسف گۆران دەستخۆشی لە زانکۆی ئەمریکی لە عیراق - سلێمانی كرد، ئەرک و هەوڵ و ماندوبوونی زانكۆكهی بەرز نرخاندو وتی: ئەم زانکۆیە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە تائێستا هەنگاوی گرنگی ناوە لە پێشکەشکردنی باشترین کواڵیتی خوێندن بە رۆڵەکانی وڵاتەکەمان، یەکەمین زانکۆ بووە کە هەوڵی بەدەستهێنانی متمانەی نێودەوڵەتی بۆ پرۆگرامەکانی خوێندن دابێت، ئێمە هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیان بۆ دەخوازین. هاوكات سوپاسی تایبەتی زانکۆی ئەریزۆناشی كرد بۆ بەشداریان لەم پرۆگرامە هاوبەشە. لە بەشێکى دیکەى مەراسیمەکەدا كونسوڵی ئهمریكا له ههرێمی كوردستان سوپاسی وهزیری خوێندنی باڵاو توێژینهوهی زانستی كرد بۆ ئهو ههماههنگی كاركردنه، سهبارهت بهكارهكانی ولاتهكهشی له عیراق و ههرێمی كوردستان كونسوڵی ئهمریكا وتی: تائێستا بۆ هاوكاریكردنی خوێندنی باڵا له ههرێمی كوردستان و عیراق چەندین پرۆژەیان هەبوەو بهردهوامیش دهبن. دواتریش د. بروس واڵکر فیرگسون – سەرۆکی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی وتی: ئەم بڕوانامە دووانییە لە زانکۆی ئەمریکی سلێمانی و زانکۆی ئەریزۆناوە، بەشێکە لە پلانەکانی زانکۆمان بەرەو گەشەسەندن و هەڵکەوتوویی و داهێنان. هەروەها وتی: فێرخوازان دەتوانن بڕوانامەی ئەمریکی لە ناوخۆی عێراقدا بەدەستبهێنن، بە تێچویەکی کەمی خوێندن و ئاسودەییەکی زۆر، لەنزیک خۆیانەوە. وێڕای ئەوە ئەم پرۆگرامە، ئەرکی زانکۆمان لە بەرهەمهێنانی دەرچوانی بەهرەمەندی لێوەشاوە ئاسانتر دەکات. لەلایەن خۆیەوە پڕۆفیسۆر برنت وایت جێگری سەرۆکی زانکۆی ئەریزۆنا بۆ کاروباری خویندنی نێودەوڵەتی كه وتارهكهی لهڕێگهی تۆماری ڤیدیۆییهوه له مهراسیمهكه پهخشكرا، رایگەیاند: زانکۆی ئەریزۆنا زیاد لە سەدەیەکە خەریکی پێگەیاندنی باشترین ئەندازیارە لە جیهاندا، بەردەوامیش دەبێت لەسەر ئەو کارەی لە عێراق و کوردستاندا، بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی. هەروەها رایگەیاند: دامەزراوەکەمان و زانکۆی ئەمریکی عێراق، سلێمانی وەک دوو هاوبەش پابەندن بە کوالیتییەوە. جێگهی باسه ئەو فێرخوازانەی ساڵی ٢٠٢٠ ەوە ناویان لە زانکۆی ئەمریکی سلێمانی تۆمار دەکرێت لەم بەرنامەیە، دەتوانن بڕوانامەی دواڵ لە ئەندازیاریی شارستانی و میکانیکیدا، لە زانکۆی ئەمریکی سلێمانی و زانکۆی ئەریزۆنا بەدەستبهێنن. خاك - راگهیاندنی وهزارهتی خوێندنی باڵاو توێژینهوهی زانستی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure