دۆزه‌ره‌وه‌ی( یۆیتۆ – 2) ی چینی به زانیارییه‌كانی له باره‌ی لاكه‌ی تری مانگ زانایانی گه‌ردووناسیی سه‌رسامكرد.زانا گه‌ردووناسه‌كانی ده‌زگای فه‌زاوانی چین یه‌كه‌مین ئه‌نجامی پشكنینی نمونه‌ی ڕوپۆشی مانگیان خسته‌ڕوو كه له ڕێگه‌ی دۆزه‌ره‌وه‌ی )یویتۆ- 2 (ه‌وه له به‌شه‌كه‌ی تری مانگه‌وه وه‌رگیراوه. گۆڤاری (Nature) هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاشكرایكردووه زانایانی چینی له‌و نمونانه‌دا پێكهاته‌ی پیرۆكسینات و ئۆلفیناتیان دۆزیوه‌ته‌وه كه جۆره كانزایه‌كی چڕیی به‌رزن له‌گه‌ڵ كه‌می ڕێژه‌ی كالیسیۆم به‌رامبه‌ر به‌رزیی ڕێژه‌ی ئاسن تێیاندا. به‌پێی توێژه‌ره‌وه چینییه‌كان ئه‌م جۆره به‌ردانه پێشتر له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی پۆشه‌ری مانگدا بوون، به‌ڵام به هۆی به‌ركه‌وتنی نه‌یزه‌كێك ئه‌و ماددانه پاڵنراون بۆ سه‌ر ڕووی مانگ. زاناكان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن له ماوه‌ی 60 ساڵی ڕابردوودا، ته‌نها توێژینه‌وه‌ی ورد له‌سه‌ر توێژاڵی ده‌ره‌وه‌ی مانگ كراوه كه له كانزای سووك و كۆمه‌ڵێك بلاگیۆكلاس فلدسبار پێكدێت و گریمانه ده‌كرێت كه ڕوپۆشی مانگ پێكهاتبێت له چه‌ندین توخمی قورسی وه‌ك ئاسن و مه‌نگه‌نیز، به‌ڵام هێشتا پێكهاته‌ی كانزایی ئه‌و ڕوپۆشه نادیاره. جێگه‌ی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه له (3ی كانونی دووه‌م)ی ئه‌مساڵدا دۆزه‌ره‌وه‌ی چینیی ناسراو به(چانگ 4-A)ی چینی یه‌كه‌مین وێنه‌كانی خۆی ڕه‌وانه كرده‌وه بۆ بنكه‌ی زه‌مینی ده‌زگای فه‌زایی چین كه له كاتی نیشتنه‌وه له‌سه‌ر روه‌كه‌ی دیكه‌ی مانگ گرتبوونی، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مین جاره له مێژوودا كه‌شتیی یان دۆزه‌ره‌وه‌یه‌كی فه‌زایی له‌سه‌ر به‌شه تاریكه‌كه‌ی مانگ یان ڕووه‌كه‌ی دیكه‌ی مانگ بنیشێته‌وه. له لایه‌كی تره‌وه، به‌پێی شیكردنه‌وه‌یه‌كی زانستیی ئاژانسی ناسا، ئاماژه به‌وه دراوه پێده‌چێت چالاكیی پلێته ته‌كتۆنییه‌كانی سه‌ر ڕووی مانگ تا ئێستاش به‌رده‌وام بن. ئه‌وشیكردنه‌وه‌یه كه به به‌كارهێنانی زانیارییه‌كانی نێرده‌كانی ناسا بۆ سه‌ر مانگ به ده‌ستهاتوون ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات كه مانگ ده‌چێته‌وه یه‌ك و چالاكیی بومه‌له‌رزه‌ی مانگیی له‌سه‌ر ڕووه‌كه‌ی به‌رده‌وامه . زانایانی ناسا جارێكی تر كۆمه‌ڵێك له‌و زانیارییانه‌یان شیكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به بومه‌له‌رزه‌كانی سه‌رمانگ كه له ڕێگه‌ی گه‌شته سه‌رنشینداره‌كانی ئه‌پۆلۆوه به ده‌ستیان هێنابوو . ئه‌وان دوپاتیده‌كه‌نه‌وه «28 بومه‌له‌رزه كه له كاتی پرۆگرامه‌كانی ئه‌پۆلۆدا ڕویانداوه هه‌موویان له نزیك ناوچه جیۆلۆجییه‌كانه‌وه بوه كه به تازه‌كی درزیان بردووه». له‌مباره‌یه‌وه یه‌كێك له‌و زانایانه به ناوی (تۆماس وۆترس) له دامه‌زراوه‌ی (سمیشونیان) له واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریكا ده‌ڵێت» ئه‌و فه‌زاوانانه‌ی له میانه‌ی گه‌شته‌كانی ئه‌پۆلۆ 12 و 14 و 15 و 16) دا چوونه سه‌ر مانگ به مه‌به‌ستی پێوانه‌كردنی چالاكیی بومه‌له‌رزه‌یی دوای خۆیان چوار ده‌زگای چاودێریكردنی بومه‌له‌رزه‌یان له‌سه‌ر ڕووی مانگ به‌جێهێشتووه، هه‌ر بۆیه ئه‌و ده‌زگایانه له ساڵانی نێوان 1969 بۆ 1977 نزیكه‌ی 28 بوومه‌له‌رزه‌یان تۆماركردووه و زاناكانیش مه‌زه‌نده ده‌كه‌ن زۆربه‌ی ئه‌و بوومه‌له‌رزانه به هۆی خۆپێداكێشانی هه‌سارۆكه‌كانه‌وه ڕویاندابێت و به پێی پێوانه‌ی ڕێخته‌ر كه له‌سه‌ر زه‌وی بۆ پێوانه‌ی بومه‌له‌رزه به‌كاردێت، گوڕه‌كه‌یان( 2-5) پله ی ریخته‌ر بووه». ئه‌و پسپۆڕه‌ی ناسا ده‌شڵێت» ئه‌و شیكردنه‌وه‌یه یه‌كه‌مین به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌وشانه تا ئه‌مرۆش به‌رده‌وامه هێشتا چالاكه و ڕه‌نگه ئه‌و بومه‌له‌رزانه دۆخی مانگ بگۆرن، چونكه ورده ورده مانگ سارد ده‌بێته‌وه و ده‌چێته‌وه یه‌ك، بێ ئه‌وه‌ی بزانین هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی چییه؟». (تۆماس وۆترس) وتیشی « زانایان هیوا خوازن كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ مانگ و زانیاریی زیاتر به ده‌ست بهێنن و بزانن مانگ چی لێ دێت» له لایه‌كی تریشه‌وه ئیداره‌كه‌ی دۆنالد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا فه‌رمانیكردووه به ئاژانسی ناسا بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات ده‌ست بكه‌نه‌وه به گه‌شته‌كانیان بۆ سه‌ر ڕووی مانگ و ئه‌و ئیداره‌یه هیواخوازه له ماوه‌ی پێنج ساڵی ئاینده‌دا گه‌شتی مه‌كۆ سه‌رنشینداره‌كان بۆ سه‌ر ڕووی مانگ ده‌ست پێبكاته‌وه. له لای خۆیشییه‌وه (نیكۆلاس شمێر) مامۆستای یاریده‌ده‌ری جیۆلۆجیا له زانكۆی ماریلاندی ئه‌مریكا وتی» ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی به ده‌ست هاتوون جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئێمه پێویستمان به‌وه‌یه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ گه‌شت كردن بۆ سه‌ر ڕوی مانگ ، چونكه له ئه‌ركه‌كانی ئه‌پۆلۆوه زۆر شت فێر بووین، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌و گه‌شتانه بۆ زانینی نهێنییه‌كانی سه‌ر ڕووی مانگ بوون، به‌ڵام به هۆی تۆڕێكی گه‌وره‌ی نوێی پێوانه‌كردنی بوومه‌له‌رزه‌وه ده‌توانین هه‌نگاوی گه‌وره بنێین بۆ زانینی شتی زیاتر ده‌رباره‌ی جیۆلۆجیای مانگ». سه‌رچاوه: RT
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure