15/6/2019 09:39 AM

زانكۆی سلێمانی له‌سه‌ر ئاستی عیراق له‌پله‌ی سێیه‌مدایه‌

به‌پێی نوێترین ریزبه‌ندی په‌یمانگای"سیماگۆ"، بۆ ریزبه‌ندی نیشتمانی زانكۆكانی جیهان و عیراق، زانكۆی سلێمانی له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی عیراق پله‌ی سێیه‌می گرتووه‌و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، ته‌نها زانكۆی سلێمانیش له‌ ریزبه‌ندیه‌كه‌دا دانراوه‌.

زانكۆی سلێمانی یه‌كه‌م زانكۆ بووه‌ كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراوه‌و به‌ زانكۆی دایك ناسراوه‌، هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی عیراق و جیهان له‌ ئاستێكی باشدا بووه‌، به‌پێی نوێترین ریزبه‌ندی په‌یمانگای"سیماگۆ" بۆ ریزبه‌ندی نیشتمانی زانكۆكانیش كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌زگایه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، له‌ شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2019 دا زانكۆی سلێمانی له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی عیراق له‌پێشه‌وه‌یه‌و له‌سه‌ر ئاستی 10 باشترین زانكۆكانی عیراقدا پله‌ی سێیه‌می گرتووه‌، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستانیش یه‌كه‌مه‌.

به‌پێی ریزبه‌ندی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستانیش، كه‌ ساڵانه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ دیاریده‌كرێت، له‌سه‌ر ئاستی ریزبه‌ندی نیشتمانی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ند ساڵێكه‌ زانكۆی سلێمانی له‌پێشه‌وه‌یه‌.

خاك - راگه‌یاندنی زانكۆی سلێمانی 





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved