د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندنی ماسته‌ر له زانكۆكانی كوردستان ڕاگه‌یاند، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و به‌ش و كۆلێژانه‌ی كه پێویستی هه‌نوكه‌یی بازاڕی كاری كوردستانن. ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، له‌میانه‌ی سه‌رپه‌رشتیكردنی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت هات كه له قه‌زای دوكان به‌ڕێوه‌چوو. كۆتایی ئه‌مساڵ خوێندنی ماسته‌ر له زانكۆكانی كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه له سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه د.یوسف گۆران سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به پێویستی ده‌ركردنی ڕێنمایی تازه بۆ كردنه‌وه‌ی خوێندنی ماسته‌ر بۆ ساڵی خوێندنی (2019-2020) دووپاكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند: له كۆتایی ئه‌مساڵ به‌پێی مه‌رج و ڕێنمایی تازه ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندنی ماسته‌ر له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و به‌ش و پسپۆڕیانه‌ی پێویستی هه‌نوكه‌یی بازاڕی كاری كوردستانن. خوێندكاران به‌پێی پلان و پێداویستی پسپۆڕی ده‌توانن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بخوێنن هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا تاووتوێی پلانی زانكۆكان بۆ خوێندنی باڵا ماسته‌ر/ دكتۆرا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و پێویستی ماسته‌رو دكتۆرا له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان كرا، بۆ ئه‌وه‌ش د.یوسف گۆران وتی: به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر داواكاری بۆ خوێندن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌یه، بۆیه ده‌بێت لێره به‌دواوه به‌پێی پلان و پێویستی زانكۆكان، مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ران بۆ خوێندن ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكرێن، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: هه‌ر كۆلێژ‌و به‌شێك پلانی خۆی به‌پێی پێویستی بۆ وه‌زاره‌ت به‌رزده‌كاته‌وه، له وه‌زاره‌تیش له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و پلانه ڕه‌زامه‌ندی ده‌درێت. وتیشی: ئامانج له‌وكاره ئه‌وه‌یه كه ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت ده‌مانه‌وێت به‌پێی پێویستی خه‌ڵك ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ین، ئاشكراشیكرد بۆ ئه‌و خوازیارانه‌ی له وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه فه‌رمانبه‌رن، داوامان كردووه وه‌زاره‌ته‌كان پلانه‌كانیان بۆ وه‌زاره‌تی پلاندان ڕه‌وانه بكه‌ن، تا دواتر به‌پێی پلان و پێویستی پسپۆڕییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كان مۆڵه‌ت بدرێت به خوازیارانی خوێندنی باڵا بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات. وه‌رگرتنی خوێندكاران له زانكۆ‌و په‌یمانگه حكومی و تایبه‌ته‌كان هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت به‌گرنگیيه‌وه باسی له سیستمی وه‌رگرتن له زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كان كرد‌و وتی: بۆ ساڵی خوێندنی (2019-2020) هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی خوێندكاران له زووترین كاتدا ده‌ست به خوێندن بكه‌ن، به‌تایبه‌ت خوێندكارانی قۆناخی یه‌كه‌م، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ڕایگه‌یاند: ده‌ستپێكردنی ده‌وامی خوێندكاران له‌كاتی خوێدا كارئاسانیمان بۆ ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی چه‌ند سیستمێكی نێوده‌وڵه‌تی له زانكۆكان، بۆ ئه‌وه‌ش دوای تاووتوێكردنی لایه‌نه‌كانی بابه‌ته‌كه‌و خستنه‌ڕووی پێشنیازه‌كانی لێژنه‌ی باڵای وه‌رگرتن، كۆبونه‌وه‌كه ئه‌م بڕیارانه‌یدا: سیستمی كردیتیت بۆ سه‌رجه‌م كۆلێژ‌و په‌یمانگه‌كان له زانكۆكان به‌رده‌وامده‌بێت، به ره‌چاوكردنی تایبه‌تمه‌ندیه‌تی به‌شه پزیشكییه‌كان. به‌هۆی ئه‌وه‌ی زانكۆی چه‌رمو (بۆلۆنیا پرۆسیس) جێبه‌جێ ده‌كات و له (1/9) ده‌ست به خوێندن ده‌كه‌ن، ته‌نها ده‌رچووانی خولی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ و ساڵانی پیش‌تر وه‌رده‌گرن، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر داوای خۆیان. ڕێكخستنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری كارگێڕی دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا پرسی ڕێكخستنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری كارگێڕی له داموده‌زگاكانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ته‌وه‌رێكی دیكه بوو له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، له‌وباره‌یه‌وه د.خه‌تاب ئه‌حمه‌د شێخانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی كارگێڕی دارایی ئاماژه‌ی به‌وه كرد له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی به‌رده‌وامن له گفتوگۆكردن. تایبه‌ت به زانكۆكانیش وتی: زانكۆكان تایبه‌تمه‌ندییان هه‌یه‌و هه‌ریه‌ك له زانكۆكان پلان و به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه‌و به‌رپرسن له داڕشتنی په‌یكه‌ری كارگێڕی خۆیان. ليژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند ڕووپێوی بۆ زانینی ژماره‌كه‌یان ده‌كات له‌باره‌ی پێدانی نازناوی زانستی بۆ ئه‌وانه‌ی كه كۆنمره‌ی به‌كالۆریۆسیان له (60%) كه‌متره، دوای خستنه‌ڕووی پێشنیازی لێژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند كه پێشوتر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دیاریكرابوو، دوای گفتوگۆ‌و وه‌رگرتنی سه‌رنج و پێشنیاره‌كان بڕیاردرا دوای زانینی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه بڕیار له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌وه ده‌درێت. بایه‌خدان به توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ خوێندكارانی دكتۆرا سه‌باره‌ت به بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌و زانكۆیانه‌ی كه خوێندكاری دكتۆرایان هه‌یه، دوای گفتوگۆ‌و ڕاگۆڕینه‌وه ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت بڕیاریدا خوێندكاری دكتۆرا ده‌بێت توێژینه‌وه‌یه‌ك له (پۆمسۆن ریۆته‌ر) بڵاوبكاته‌وه، ئه‌گه‌ر توێژینه‌وه‌ی له (پۆمسۆن ریۆته‌ر) نه‌بوو پێویسته دوو توێژینه‌وه یه‌كێك له (سكۆپه‌س) و ئه‌وی تریان توێژینه‌وه‌یه‌كی (مه‌حكه‌م) به‌پێی پێوه‌ره‌كانی (نور) تایبه‌ت به ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی زانكۆكان بڵاوبكاته‌وه. بڕیاره‌كانی تری ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت تایبه‌ت به كاروباری زانستی و خوێندكاران له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌داو له ته‌وه‌ری تایبه‌ت به كاروباری زانستی و قوتابیان/ خوێندكاران چه‌ند بابه‌تێك تاووتوێكران و بڕیاری پێویستیان له‌باره‌وه درا. خاك - راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure