26/6/2019 09:38 AM

رێنمایی بۆ دابه‌زاندنی ورگ

به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ وه‌رزه‌كانی به‌هارو هاویندا جلوبه‌رگ كه‌متر ده‌پۆشیت شێوه‌ی جه‌سته‌ت زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌ربۆیه‌ پێش نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزانه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین ورگ دابه‌زێنین، بۆ دابه‌زاندی ورگ یان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاوسانی ورگ چه‌ند رێنماییه‌كمان بۆ ئاماده‌كردوون:

1- هه‌وڵبده‌ ئه‌وجۆره‌ خواردنانه‌ مه‌خۆ كه‌ ورگ ده‌ئاوسێنن وه‌ك كاڵه‌ك و فاسۆلیا، هه‌روه‌ها ئه‌و سارده‌مه‌نیانه‌ مه‌خۆره‌وه‌ كه‌ مادده‌ی گازیی تێدایه‌.

2- له‌ ماوه‌ی رۆژێكدا 4 بۆ 5 ژه‌م به‌ كه‌می نان بخۆ، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی 3 ژه‌م به‌ تێری بخۆیت.

3- هه‌وڵبده‌ به‌ هێمنی و له‌سه‌رخۆ نانبخۆیت، ئه‌گه‌ر په‌له‌ بكه‌یت له‌ كاتی نانخواردندا هه‌وا ده‌چێته‌ ناو گه‌ده‌وه‌، به‌وشێوه‌یه‌ هه‌ست به‌ ئاوسانی ورگ ده‌كه‌یت.

4- هه‌وڵبده‌ 2 كاتژمێر پێش نوستن نان نه‌خۆیت، چونكه‌ له‌ كاتی نوستندا به‌پێی پێویست خواردن هه‌زم نابێت.

5- هه‌وڵی ئه‌وه‌بده‌ شله‌مه‌نی زۆر بخۆیت.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved