26/6/2019 02:58 PM

BMWی نوێی زنجیرەی ٨ به دیزاینێکی سەرنجڕاکێش و جوانەوە نمایش کرا

بزوێنەری M850i xDrive Gran Coupe هەمان بزوێنەری ناوداری ٤.٤ لیتری V8ـە و ئەبێته توئین تۆربۆی BMW. ئەم بزوێنەرە لەم ڤێرژنەدا ئەتوانێ ٥٢٣ ئەسپە هێز و ٧٤٩ نیۆتۆن مەتر زەبر بەرهەرم بهێنێت و به هاوکاری گێڕێکی هەشت دانەیی ستەپ ترۆنیک گشت تایەکان بجووڵێنێت.


خێرایی ئەم ئۆتۆمبێلە لە ٣.٧ چرکەدا ئەگاتە ٩٦ کیلۆمەتر لە کاتژمێردا و ئەوپەڕی خێراییەکەی به تایەی چوار وەرز ئەگاته ٢٠٩ کیلۆمەتر لە کاتژمێردا و به تایەی پێرفۆرمەنس ئەگاته ٢٤١ کیلۆمەتر.
BMWـی  زنجیرەی ٨ـی گرەنی کووپەی ٢٠٢٠، لە مانگی حەوتەوە ئەڕواته بواری بەرهەمهێنان و لە مانگی نۆوە ڕەوانەی بازار ئەکرێت. 


مۆدێلە جۆراوجۆرەکانی ئەم ئۆتۆمبێلە لە ویلایەیەته یەکگرتووەکان بەم نرخانه ئەفرۆشرێن:


گرەن کووپە ٨٤٠i به بڕی ٨٤٩٠٠ دۆلار
گرەن کووپە ٨٤٠i xDrive  به بڕی ٨٧٨٠٠ دۆلار
گرەن کووپە M٨٥٠i xDrive به بڕی ١٠٨٩٠٠ دۆلار




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved