وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی به‌شه كاره‌بای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه. ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه: روونكردنه‌وه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی كاره‌باوه سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی به‌شه كاره‌بای پارێزگاكان ماوه‌یه‌كه له‌رێگه‌ی هه‌ندێك كه‌ناڵی راگه‌یاندن و كه‌سانی نابه‌رپرسه‌وه ده‌نگۆی خراپی دابه‌شكردنی به‌شه كاره‌بای پارێزگاكانی كوردستان بڵاوده‌بێته‌وه، هه‌ربۆیه وه‌زاره‌تی كاره‌با به‌پێویستی ده‌زانێت نادروستی ئه‌م هه‌واڵانه ره‌تبكاته‌وه‌و راستیه‌كان به داتا‌و ژماره بۆ هاونیشتمانیان بڵاوبكاته‌وه، به‌تایبه‌تی كه وه‌زاره‌تی كاره‌با به شێوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه‌و به‌وپه‌ڕی دادپه‌روه‌رییه‌وه توانیوێتی به‌شه كاره‌بای پارێزگاكانی كوردستان دابه‌شبكات، دیاریكردنی هه‌موو ئه‌م رێژه‌و داتایانه‌ش له‌رێگه‌ی دیراسه‌ت و پێشنیاری تیمێكی راوێژكاری و شاره‌زا بووه له وه‌زاره‌تی كاره‌با به ره‌زامه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای پارێزگاكانی كوردستان، هه‌موو ئه‌م كارانه‌ش به داتا‌و ژماره له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنترۆڵی ناوه‌ندی هه‌رێم سه‌لمێندراوه، كه له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه كاره‌با به‌سه‌ر پارێزگاكانی كوردستاندا دابه‌شكراوه: • پارێزگای هه‌ولێر 1129 مێگاوات له‌كاتێكدا خواست له‌سه‌ر كاره‌با 1800 مێگاوات بووه. • پارێزگای سلێمانی 753 مێگاوات و گه‌رمیان 138 و چه‌مچه‌ماڵ 50 مێگاوات و كارگه‌كانی سلێمانی 200 مێگاوات كاره‌با، واته كۆی گشتی ئه‌و كاره‌بایه‌ی دراوه به پارێزگای سلێمانی بریتیبووه له (1141) مێگاوات، له‌كاتێكدا خواست له‌سه‌ر كاره‌با 1200 مێگاوات بووه‌و له گه‌رمیان 160 مێگاوات بووه. • پارێزگای دهۆك 559 مێگاوات، خواست له‌سه‌ر كاره‌با 900 مێگاوات بووه. سه‌ركه‌وتوویی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ش له‌كاتی جێبه‌جێكردن و وه‌رگرتنی داتا‌و ژماره‌كان ده‌رده‌كه‌وێت به‌وه‌ی له‌م مانگه‌دا به‌پێی داتاكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنترۆڵی ناوه‌ندی هه‌رێم به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه كاره‌بای نیشتمانی دراوه به هاووڵاتیان: 1- پارێزگای سلێمانی به‌تێكڕا 19.46 كاتژمێر (گه‌رمیان 21 كاتژمێر). 2- پارێزگای هه‌ولێر به‌تێكڕا 18 كاتژمێر. 3- پارێزگای دهۆك 14 كاتژمێر. خاك - راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كاره‌با
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure