ته‌نها چه‌ند ساتێكی كه‌م دوای به‌خاكسپاردنی ته‌رم، پرۆسه‌ی داڕزین ده‌ستپێده‌كات و له كۆتاییدا ته‌نها ئێسك ده‌مێنێته‌وه، هه‌ندێكجار ته‌رم دوای ماوه‌یه‌ك ده‌نێژرێت به‌هه‌ر هۆكارێك بێت، به‌ڵام ده‌بێت له‌و ماوه‌یه‌دا له‌ژێر 4 پله‌ی سه‌دیه‌وه دابنرێت. ته‌رم دوای ناشتن شل ده‌بێته‌وه، ره‌نگی ده‌گۆڕدرێت و شین هه‌ڵده‌گه‌ڕێت. دواتر له‌به‌ر ئه‌و گازه بۆن ناخۆشانه‌ی دروستده‌بێت جه‌سته وه‌ك باڵۆنێك با ده‌كات و ههڵدهئاسێت. "نیو كاتژمێر دوای مردن" یه‌كه‌مین نیشانه‌ی به‌رچاوی مه‌رگ، په‌ڵه یان شین هه‌ڵگه‌ڕان و بێڕه‌نگ بوونی پێسته. به‌وپێیه‌ی كاتێك سوڕی خوێن ده‌وه‌ستێت، مادده ره‌نگییه‌كانی خوێن واته "هیمۆگلۆبین" رۆده‌چن به‌ره‌و تێشوهكانی ده‌وروبه‌رو ئه‌م ده‌رئه‌نجامه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه. "سێ بۆ چوار كاتژمێر دوای مردن" به‌هۆی ئه‌و ئاڵوگۆڕه كیمیاییانه‌ی رووده‌ده‌ن، ماسولكه‌كان ورده ورده به‌ره‌و ره‌قبوون ده‌چن و وشك هه‌ڵده‌گه‌ڕێن. ئه‌و چهقبهستنهش له سه‌ره‌وه ده‌ستپێده‌كات و له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا هه‌موو جه‌سته ده‌گرێته‌وه‌و دوای 8 بۆ 12 كاتژمێر جه‌سته وه‌ك پارچه دره‌ختێكی وشكی لێدێت. 18 بۆ 36 كاتژمێر دوای مردن ره‌قبوونی ته‌رم ورده ورده به‌ره‌و كه‌مبوون ده‌چێت و سه‌رله‌نوێ له ره‌وتێكی داڕزیندا دوای دوو رۆژ ئه‌م چه‌قبه‌ستووییه به‌ته‌واوی كۆتایی دێت. "رێژه‌ی بۆره‌ك كاتی مانه‌وه‌ی ئێسكه‌كان دیاری ده‌كات" له‌به‌رئه‌وه‌ی باكتریاكان، مێرووله‌كان و هه‌روه‌ها كرمه‌كان ده‌ستده‌كه‌ن به خواردنی ته‌رمه‌كه، دوو بۆ سێ هه‌فته دوای ناشتن زۆرینه‌ی ئۆرگانه ناوخۆییه‌كان و ماسوولكه‌كان له‌ناوده‌چن و ئاسه‌واریان نامێنێت. هه‌روه‌ها ئاوی جه‌سته‌ش كه 80%ی جه‌سته پێكده‌هێنێت، ده‌بێته هه‌ڵم و ته‌واو ده‌بێت. دوای سێ بۆ چوار مانگ ته‌نها ئێسك به‌جێده‌مێنێت له هه‌موو ته‌رمه‌كه. رێژه‌ی بۆرهكی زه‌وی بڕیارده‌ره له‌سه‌ر خێرایی توانه‌وه‌و داڕزانی ئێسكه‌كان. ئه‌گه‌ر زه‌وییه‌كه پڕ بۆره‌ك بێت ئه‌وه له‌وانه‌یه ئێسكه‌كان بۆ چه‌ندین هه‌زار ساڵ بمێننه‌وه‌و له‌ناونه‌چن. خاك – س/ illvet.se
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure