1/7/2019 03:57 PM

به‌كتریا ده‌توانێ له‌سه‌ر مه‌ریخ بژی‌



چه‌ند زانایه‌كی‌ ئه‌مریكا ئاشكرایان كرد، جۆرێك به‌كتریا هه‌یه‌ ده‌توانێ له‌ ژینگه‌ی‌ سه‌ختی‌ سه‌ر رووی‌ مه‌ریخدا بژی‌.ئه‌و زانیانه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌و جۆره‌ به‌كتریایه‌ ده‌توانن له‌ ناو سوێراودا بژین، له‌ رۆژدا له‌گه‌ڵ وشكبوونه‌وه‌ی‌ سوێراوه‌كه‌ وشك ده‌بێته‌وه‌‌و به‌ شه‌و كاتێك سوێراوه‌كه‌ شێ هه‌ڵده‌مژێ‌و ته‌ڕ ده‌بێته‌وه‌ به‌كتریاكه‌ش ده‌ژێته‌وه‌.
زاناكان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ ئه‌و نهێنییه‌ زانستییه‌، یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ ئه‌گه‌ری‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ ژیان له‌سه‌ر مه‌ریخ، له‌ هه‌مان كاتدا ئاشكرا كردنی‌ مه‌ترسی‌ ئه‌وه‌شه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری‌ هه‌یه‌ سه‌ر رووی‌ مه‌ریخ به‌ به‌كتریای‌ زه‌وی‌ پیس ببێت.
تاقیكردنه‌وه‌كان له‌سه‌ر ژیانی‌ ئه‌و به‌كتریایه‌ تا ئێستا له‌سه‌ر زه‌وی‌ ئه‌نجام دراوه‌، به‌ڵام به‌ دوور نازانرێ رۆژێك له‌ رۆژان ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر مه‌ریخ ئه‌نجام بدرێت، به‌ تایبه‌ت كه‌ له‌وێ شه‌وانه‌ راده‌ی‌ شێ ده‌گاته‌ 80% بۆ 100%‌و به‌ رۆژ له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ پله‌ی‌ گه‌رمادا كه‌م ده‌كات.

ئیلاف




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved