په‌یمانگای ته‌كنیكی كوردستان – سلێمانی، چه‌ند هه‌لێكی كار راده‌گه‌یه‌نێت و مه‌رجه‌كانیشی بڵاوده‌كاته‌وه. له ئاگاداريیه‌كدا په‌یمانگای ته‌كنیكی كوردستان – سلێمانی بڵاویكردوه‌ته‌وه: په‌یمانگه‌كه‌مان پێویستی به هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی ماسته‌رو دكتۆرا هه‌یه بۆ دامه‌زراندن به شێوه‌ی میلاك له‌م بوارانه‌وه‌ی خواره‌وه: 1. ده‌رمانسازی 2. په‌رستاری 3. شیكاری نه‌خۆشیه‌كان 4. سركردن 5. پزیشكی گشتی 6. ئایتی(ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری) 7. زانستی كۆمپیوته‌ر 8. ئه‌ندازیاری سۆفتوێر 9. ئه‌ندازیاری دیكۆر 10. ئه‌ندازیاری ته‌لارسازی(معماری) 11. كارگێری كار یان ئابوری 12. ژمێریاری یان ئامار 13. ئه‌ندازیاری نه‌وت یان ئه‌ندازیاری كیمیا 14. كیمیا 15. بایۆلۆجی 16. زمانی ئینگلیزی 17. میدیا یان دیجیتال میدیا له‌باره‌ی مه‌رجه‌كانیشه‌وه له‌و ئاگاداریه‌دا هاتووه: پێویسته داواكار ئه‌م مه‌رجانه‌ی لای خواره‌وه‌ی هه‌بێت: 1- له‌هیچ دام‌و ه‌زگایه‌كی حكومی و كه‌رتی تایبه‌تدا دانه‌مه‌زرابێت. 2- هه‌ڵگری نازناوی زانستی م.یاریده‌ده‌ر یان سه‌رووتر بێت یان سه‌رجه‌م پێداویستیيه‌كانی نازناوی زانستی هه‌بێت كه بریتین له: a. نابێت نمره‌ی به‌كالۆریۆس له ٪٦٠ كه‌متر بێت. b. یه‌كسانكردنی بڕوانامه له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێم ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ده‌ستهاتبێت. c. بروانامه‌ی خولی ڕێگاكانی وانه‌وتنه‌وه یان خولی پێداگۆجی. d. بروانامه‌ی توانستی زمانی ئینگلیزی له ئاستی 5 ئایلتس یان هاوتاكانی. تێبینی/ - ئه‌و كه‌سانه‌ی دامه‌زراون به‌ڵام ده‌توانن مۆله‌تی بێ مووچه یان خواستن (اعاره) بكه‌ن، ئه‌وا ده‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن. بۆ پێشكه‌شكردنی داواكاری كار، تكایه سی ڤی و دۆكیۆمێنتی پێویست بنێرن بۆ ئه‌م ئیمه‌یڵه: [email protected] خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure