2/7/2019 09:51 AM

فیلمه‌كانی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی منداڵان نمایش ده‌كرێن

عه‌لیڕه‌زا تابێش: فیلمه‌كانی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی منداڵان له‌ سه‌رانسه‌ری ئێران نمایش ده‌كرێن

"عه‌لیڕه‌زا تابێش" ده‌بیرو به‌رپرسی سی و دووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران له‌ نمایشكردنی سه‌رتاسه‌ری فیلمه‌كانی به‌شداربوو له‌م فێستیڤاڵه‌ له‌ سه‌رجه‌م وڵاتی ئێران هه‌واڵیدا.

به‌پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی سی و دووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، "عه‌لیڕه‌زا تابێش" له‌ وتووێژی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌رییه‌كانی ئێران سه‌باره‌ت به‌ دوایین هه‌واڵه‌كانی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران رایگه‌یاند: ئه‌مساڵ سه‌رجه‌م ئێران میوانداری فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵان ده‌بێت. بڕیاروایه‌ فیلمه‌كانی به‌شداربوو له‌م خوله‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌دا له‌ پارێزگا جۆراوجۆره‌كان و هاوپێچی به‌رنامه‌گه‌لێكی تایبه‌تی دیكه‌ نمایشده‌كرێن.

تابێش سه‌باره‌ت به‌و سینه‌مایانه‌ی كه‌ ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ نمایش ده‌ده‌ن، وتی: پێویستی به‌وه‌ نیه‌ كه‌ سینه‌ماكانی ناوه‌ندی پارێزگاكان نمایشكه‌ری فیلمه‌كان بن. ئیداره‌ی گشتی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی هه‌ر پارێزگایه‌ك ئه‌و ئیمكانه‌ی هه‌یه‌ كه‌ سینه‌ماكانی دیاریكراوی خۆی به‌ نووسینگه‌ی فێستیڤاڵ بناسێنێت و ئێمه‌ فیلمه‌كان له‌ چوارچێوه‌ی به‌سته‌گه‌لێكدا كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ بانگه‌شه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیش، بۆ ئه‌وانی ده‌نێرین.

ده‌بیرو به‌رپرسی سی و دووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: ناوه‌نده‌ جۆراوجۆره‌كانی فه‌رهه‌نگی ده‌ستده‌ده‌نه‌ ده‌ست یه‌كتر بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ زیادكردنی رێژه‌ی چالاكی له‌ وه‌رزی هاویندا، فێستیڤاڵێكی گه‌رم و پڕ له‌ جۆش و خرۆش بۆ سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ به‌دیاری بێنن.

سی و دووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ICFF به‌ هاوكاری رێكخراوه‌ی سینه‌مایی ئێران، شاره‌وانی ئیسفه‌هان و ناوه‌ندی سینه‌مایی ئێران و هه‌روه‌ها به‌ به‌شداری به‌رهه‌می وڵاتانی جیهان له‌ رۆژانی 28ی گه‌لاوێژ تا 4ی خه‌رمانانی 1398ی هه‌تاوی رێكه‌وتی 19 تا 26ی ئۆگۆستی 2019ی زایینی له‌ دوو به‌شی "نه‌ته‌وه‌یی" و "نێونه‌ته‌وه‌یی"دا به‌ به‌رپرسیاری "عه‌لیڕه‌زا تابێش" له‌ شاری مێژوویی ئیسفه‌هان له‌ وڵاتی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.



خاك - مه‌نوچێهر جیهانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved