6/7/2019 09:52 AM

له‌كاتی شۆفێریدا ئه‌م هه‌ڵانه‌ مه‌كه‌

سه‌رچاوه‌ی (مسن) له‌ ناوه‌ڕۆكی بابه‌تێكدا تایبه‌ت به‌ لێخوڕینی ئۆتۆمبیل (شۆفێری) رێنمایی ده‌دات به‌ شۆفێران، به‌ مه‌به‌ستی خۆپاراستن و راگرتنی ئارامی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی روبه‌ڕووی رووداو نه‌بنه‌وه‌.

لێره‌دا تیشك ده‌خرێته‌ سه‌ر به‌كارهێنانی رادیۆو گۆرانیوتن، كه‌ هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ دروستكردنی رووداو له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، به‌وهۆیه‌ی وا له‌ مێشكی مرۆڤ ده‌كات هۆشی لای لێخوڕینی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی نه‌مێنێت.

هه‌روه‌ها له‌كاتی نه‌خۆشیدا مه‌ترسیداره‌ شۆفێری بكه‌یت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ساڵی 2012 پزیشكان له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرایان كرد كه‌ ته‌نانه‌ت له‌كاتی كۆكه‌و هه‌ڵامه‌تیشدا نابێت شۆفێری بكه‌یت، چونكه‌ باری ته‌ندروستیت لاوازه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌كی وریات نیه‌، هه‌ربۆیه‌ توانای لێخوڕینی ئۆتۆمبێلیش كه‌مده‌بێته‌وه‌، له‌و حاڵه‌تانه‌دا پزیشكان رێنمایی ده‌ده‌ن به‌ پاس یان به‌ تاكسی هاتوچۆ بكه‌ن.

هه‌روه‌ها ئاشكراشی ده‌كه‌ن كه‌ له‌كاتی شۆفێریدا گرنگی به‌ به‌كارهێنانی مۆبایل مه‌ده‌ن، چ گفتوگۆكردن بێت یان ناردنی نامه‌، چونكه‌ له‌وكاته‌دا تۆ ده‌بیته‌ مه‌ترسی بۆ خۆت و شۆفێره‌كانی تریش.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved