10/7/2019 09:59 AM

ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی زانكۆكان ڕاده‌گه‌يه‌نرێت

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ ساڵی چواره‌م ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی زانكۆكانی كوردستان ڕاده‌گه‌يه‌نێت.

لێژنه‌ی باڵای ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی زانكۆكانی كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی زانكۆكان یه‌كێك له‌ پڕۆژه‌ گرنگ و كاریگه‌ره‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی، چونكه‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوو كاریگه‌ری زۆری خستۆته‌سه‌ر پێشكه‌وتنی زانكۆكان و ئاشناكردنی زانكۆكان به‌ كۆمه‌ڵێك به‌های نوێ.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌: له‌ ئێستادا كارووباره‌ ته‌كنیكی و تایبه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به‌ ڕێزبه‌ندی نیشتیمانی زانكۆكان به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت و واش بڕیاره‌ ئه‌مساڵیش له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی ئه‌یلول بۆ جاری چواره‌م ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی زانكۆكان ڕابگه‌یه‌نرێت.

لێژنه‌ی باڵای ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی زانكۆكانی كوردستان دووپاتیشی ده‌كاته‌وه‌: پرۆسه‌ی ڕیزبه‌ندی زانكۆكان پشت به‌ (8) پێوه‌ری سه‌ره‌كی و (47) پێوه‌ری لاوه‌كی ده‌به‌ستێت، جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی زانكۆكان گۆڕانكاری زۆر گرنگی له‌گه‌ڵ خۆی هێنا، كلتووری كێبڕكێی زانستی تۆخكرده‌وه‌و پێوه‌رو ستانداردو كلتووری نوێی هێنایه‌ ناو ئه‌زمونی ئه‌كادیمیای كوردستان.

خاك - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌ت




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved